پاراستن له پشت روودای وه‌رگه‌رانی ئاشتی ههورامیيهوهيه
Tuesday, 27/09/2011, 12:00
كوردستانپۆست/ په‌يامنێری ههولێرشهوی ڕابردوو ٢٦ له‌سه‌ر ٢٧ی ٩ی ٢٠١١ ، له كاتێكدا ئاشتی هه‌ورامی وه‌زيری سامانه سرووشتيهكانی هه‌ريمی كوردستان، له هۆتيل خانزادی نزيك سه‌لاحه‌دين له كۆبونهوهيهكی نهيندا بووه، له گه‌ل مه‌سرۆر بارزانی و له دوو پیاوی دیکه‌ی پاراستن، دانیشتنه‌که‌ش بۆ ئه‌و مه‌به‌ستی لێکۆڵینه‌وه بووه بۆ باوه‌ر پێهينانی له ئاشكراكردنی پشكی نێچيره‌ڤان بارزانی له گربه‌سته نه‌وتیيه‌كان له‌گه‌ل زه‌ڵمای خه‌ليل زاد كۆنه باليۆزی ئه‌مه‌ريكا له عيراق، که مه‌سرور به ته‌واوی پشکی نێچیری نه‌زانیوه، یان زانیویانه و ویستویانه دڵنیاببنه‌وه، ته له‌و رێگایه‌وه ئه‌مانیش داوای پشكێكی زۆر بۆ نيهاد بارزانی و مه‌نسور بارزانی برا و كورانی مه‌سعود بارزانی بکه‌ن، به‌ڵام وا ده‌رده‌که‌وێت که ئه‌وان له گوماندا ده‌بن و رقیان له ئاشتی هه‌ڵده‌ستێت و ناگه‌نه هيچ ئامانجێك، له کاتیی رۆیشتنیاندا به پيلانی پاراستنی بنه‌ماله‌ی بارزانی سهيارهيهكی هه‌مه‌ری ره‌ش و وهنهوشهيهكی ره‌ش و جام ره‌ش ده‌كه‌ونه دوای سهيارهكهی ئاشتی هه‌ورامی له خانزاده‌وه به‌ره‌و هه‌ولير، فشاری زۆريان بۆ ده‌هێنن، ئه‌وانيش له ترساندا تووشی رووداوی وهرگهرانيك ده‌بن!
سه‌رچاوه‌يه‌ك له بنه‌كه‌ی پۆليسی نه‌خۆشخانه‌ی فرياكه‌وتنی ههوليرهوه ئه‌وه‌ی له زاری شۆفيرهكهی ئاشتی هه‌ورامی، باسكرد، كه به دوای يه‌ك ده‌قيقه ده‌رچوونمان دوو سه‌ياره‌ی ره‌نگ ره‌ش به دوامان كه‌وتبوو، به‌لام هه‌ر ئه‌وه‌نده‌م پيكرا هه‌ول بده‌م خۆمان له ليدانی ئه‌وان بپاريزم به‌وه‌ش وهرگهراين.
ئيستا شۆفيرهكهی ئاشتی هه‌ورامی هه‌موو جۆره ليدوانيكی لي قه‌ده‌غه‌كراوه.
به سه‌ختی برينداربووه، ئاشتی ههوراميش په‌راسووه‌كانی و قه‌فه‌سه‌ی سنگی ئازاری دراوه.
سه‌رچاوه‌يه‌ك له نه‌خۆشخانه‌ی فرياكه‌وتنه‌وه ئه‌وه‌ی راگه‌ياندووه هه‌ردووكيان گوازراونه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی كۆماری له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ره‌وشه‌كه‌يان به‌ره‌و ئاسايی بوونه‌وه‌و جيگربوون چووه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست