کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


بۆ ئارى هەرسین: ئەى ئێوە ساحێبى سلێمانى نین؟

Monday, 21/04/2014, 12:00

2776 بینراوە


ئەم وڵاتە بەرەلڵا و بێ ساحیبَە، کە هەر رۆژەی بەدەست دەوڵەتێكەوەیە، هەر دەمە نادەمێك بەناو سەركردەكان نۆكەرى و وابەستەیى خۆیان بۆ دوژمنێك دووبارە دەكەنەوە.. كورد واتەنى گەورە ئاو ئەڕژێت و بچووك پێى تێدەخات..ئاغاى هەرسین: ناوچەگەریى و شارچێتى ناكەم، من خەڵكى شارى سلێمانیم و چەند پشتیشم لەو شارەدا ژیاوە و مردووە، لەپێناو شار و جوانكردن و رازاندنەوە پێشخستنى ئەوەى توانیومانە بەخۆم و خاو وخێزانەوە كردومانە. تەنانەت سەروەختى دەسەڵاتى بەعس ،ئەو كاتەى لەكوچە وكۆڵانەكان هاوڕێ وكەسەكانم بەبەرچاوى خەڵكەوە گوللە باران دەكران، كە خانوو بەسەر خاو خێزانماندا دەروخان، كە ئەمنە سوورەكە بووبوە ناسنامەم، كە بەزۆرى زۆردارى ماڵ و مۆڵكمان زەت دەكرا، بەنوێژى نیوەڕۆ لەسەر دەستى لاوانى شارم خائین و ناپاك و بەعسیان بەسزا دەگەیەنرا. من ئەو كاتە خاوەنم هەبوو،خاوەنى راست و وپاك و دڵسۆز، خاوەنى بەوەفاو بەئەمەك و داوێنپاك. لەسەر بچوكترین ناهەقى و زوڵم وستەمێك دەیانى وەكو ئاسۆى دەلاك و جەمالى عەلى باپیرم دەست لەسەر پەلەپیتكە ساز و ئامادە بوون. كونە مشكیان لە دوژمنى زاڵم كردبوو بە قەیسەرى، وەلى مخابن پاش نەوەد و یەك ،پاش ئەوەى ئۆردى خۆماڵى و بودەڵە وقڕێژ ، جل كوردى لەبەركانى هاوسەنگەرت، بەناوى شۆڕش وكوردایەتى هاتنە ناوشارم ،وەكو گورگى برسى و كەمتیارى بێ شەرم، پەل و پۆیان هاویشت،ئیدى من خانەوادەو تەواوى ئەهلى شارم پێمان شەرم بوو، لە سەر ئەو رەوتە بەردەوام بن، خۆمان بكەنە خاوەنى شارێك كە كەسانى ناپاك و روو رەش جاش ئەنفالچى،هاتونەتە ناوى، خۆیانى پێوە بادەدەن و كارى بێ ئابڕوى شەرم هێنى تیا ئەنجام بدەن.، بۆیە ئەهلى شار و خەڵكە بەئەمەك و وەفادارەكەى، خۆیان لەوخاوەنداریە بێ بەریكرد.
ئێستاش ئەوەتا بەخێرَى لەژێر سایەى زوڵم و فرت و فێڵ و ساختەو پاڵپشتى دوژمنان سەرزلەكانى حیزبەكەت بەزۆر بونەتە كوێخا و گەورەى وڵات.. ئاغاى هەرسین مەكەر نازانیت سەرۆكى سەرانسەرى هەرێم مەسعود بارزانیە، سەرۆكى حكومەتەكەشى نێچیرى برازایەتى و ،بەرپرسى دەزگاى بەناو ئاسایشى گشیتەكەشى خودى كوڕەكەى مەسعودە..من تێناگەم ئەى ئەمانە كارو پیشەیان چى یە؟؟لەفەرهەنگى حكومەت و دەوڵەتداریدا ئەو كەسانە بەرپرسى یەكەمى هەموو شتێكن،ئەبێت ئاگاو عیلم وخەبەریان لەتەواوى ئیشو كارى و كێشەو ئومورى وڵات هەبێت..
ئەزانى بەڕێزم بەرپرسیاریەتى و سەرۆكى حكومەت رێك وەك چى وایە؟؟ عەینەن بەرپرسیاریەتى خێزان و مال َو مناڵە. باوك چۆن بەرپرسە لە فەراهەمكردنى خواردن و خۆراك و ئاسایش وتەنانەت رەوشت وئاكار و پەروەردە، حكومەت و سەرۆكەكەشى هەمان ئەركیان لەسەر شانە، ئەگەر خوا نەكا لەخێزانێكدا كەسێك سومعەى باش نەبێت و بێ رەوشت بێت،ئەوا خەڵك لۆمەى وسەرزەنشتى ئەو كەسە ناكات، باش بزانە دوعا و رەحمەت و خێر بۆ وەلى ئەمرى و ئەوەى كەپەروەردەى كردوە و،فێرى ئەو ئەتوارەى كردوە ئەنێرێت.. ئەوەى جەنابیشتان رێك ئاوایە،هەقە ئەو گلەیى یە لە سەرۆكەكەت بكەیت.
كاكە ئارى: من تێناگەم و یەعنى چى كەسێك رۆشنبیر و ئەهلى قەڵەم بێت خۆى بە موسەقەف بزانێت،كەچى بەس لەزمانى چە ك تێبگات بەخێرێ ئەندام پەرلەمانیت و لەپەرلەماندا یاسایەك هەیە كە باس لەنەهێشتنى دیاردەى چەكدارى دەكات و ،ئەوەى كەمۆڵەتى نەبێت بۆى نى یە چەك هەڵبگرێت، ئەى بەڕێزت چۆن ئەو مۆڵەتت پێدرا.
ئارى هەرسین: تۆ دیققەت داوە، لەوەتەى ئەمسالى وەكو تۆ و حزبەكەت و سەرۆكەكەت و،باقى حیزبەكانى تر شارى سلێمانیان بە ئایدۆلۆجیاى كۆن وسەقەت و چەواشەكارى وخیانەت وناپاكى رەنگاو رەنگ كردوە، پێمان شەرمە نەك خۆمان بكەین بەخاوەنى سلێمانى بەڵكو حاشا لەكوردستان و هەرێمەكەشى ئەكەین.


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)