کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


17ى شوبات ، هۆ و ئەنجام و داهاتوو

Wednesday, 15/02/2012, 12:00



 
هەموو كارو كردار و مەبەستیكى كومەلایەتی و سیاسییش كە بوو بە قەیران و تەشەنەى كرد ولە كاتى خۆیدا چارەسەرنەكرا و گەیشتە بن بەست وا لە ئەنجامدا تەقینەوە دروست دەبێت و رەنگە لە دۆخى وادا كە هەلچوون دروست بوو هەلەش بكریت و لایەنى سیاسی نەیارى یەكتر هەول بدەن بەكارى بهینن ، گەر خورسكیش بێت و خەڵكەكە كۆك نەبن لە سەر ئامانج و پلانێكى داریژراو وا زۆر بە ئاسانى دەتوانرێت لە لایەن حیزب و لایەنى تایبەتیەوە بەكار بهینرێت (بەو هویەوە حیزب و لایەنی سیاسی خەلكەكەى ریكخراون و دەتوانن بە هۆى ئەوخەڵكانیانەوە جەلەوەى بگرنە دەست) ، هەروەها دەتوانریت لە رێرەوى خۆى دەربهینریت و تا رادەیەك بخریتە ناو یاریە سیاسیەكانەوە و بۆ كومەلێك مەرامى تایبەتى و دەستكەوتی سیاسی بەكاربهێندرێت ، لە هەمان كاتدا لە لایەن گروپى توندڕەوى جیا جیاوە هەول دەدریت بخریتە مەوقفى رادیكالەوە ، بەوەش بیانوو دەدرێتە دەست دەسەلاتداران بۆ بەكارهێنانى هێز و هەولدانى چارەسەرى توندوتیژ و تۆقاندنی خەڵك ، لەو كاتەشدا جوڵان یان خوپیشاندانى وا دەبێتە هۆى كارەسات . لە كاتی وادا قوربانى هەرخەلكە سادەكە دەبن ، بەو هۆیەى ئەو خەلكەى كە دینە سەر شەقام بۆ روبەروبونەوەى لەو چەشنە خۆیان ئامادە نەكردوە و زوربەشیان مەبەستیان ئەوە نەبوو كە ئەو ریرەوە بگریتە خۆ ، ئەنجامەكانیشی ناپێكیت ، تەنها لایەنى سیاسی نەیار هەول دەدەن سوود لەو بارە وەرگرن ، ئەوەش دەبیتە هوى مەشقێكى سەرنەكەوتوو بو جەماوەر و ترس لە هەموو جولانێكى ترى لەو شێوەیە ، لایەنە سیاسیە نەیارەكانیش بۆ مەرامى سیاسی خۆیان سازش دەكەن و پشت لە جەماوەر و داواكانیان هەڵدەكەن و و گورگانخواردیان دەكەن لەو كاتەى سازشیان سەركەوتووبوو و زانیان سودى لى وەردەگرن. هێندیكیش تەنها بۆ خۆنواندن و هاتنە پیشەوە دروستكردنى مەركەز بۆ خوى و قواستنەوەى بارەكە خۆى دەردەبڕت و توندترین و رادیكالترین دروشم دەلێتەوە و دەیەوەت خوى بكاتە ریشسپى خەلك و بەوە داهاتووى خوى مسوەگەر بكات ، بەلام لە روبەروبوونەوەى تونددا خۆى وون دەكات و لە كاتى دیاریدا هەولى سودوەرگتن لە هەلەكە دەدات بۆ قازانجى تایبەتی .
لە كوردستان لە ئەنجامى ناعەدالەتى و كەڵكە كردنى نارەزایی و بێزارى خەلك ، تەشەنەكردنى گەندەڵی ، موعالەجەى هەلەى حكومەت بۆ زۆر مەبەست و ناتوانایی ئیدارى و بوونى دەسەلاتى حیزبی و كەسایەتى لە ناو دام و دەزگا حكومیەكاندا و دەستیوەردانى كاروبارەكانى ، نەبوونى دەسەلاتى حكومى و پەرلەمانى بە سەر دام و دەزگا سەربازى و ئاسایشەكاندا و مانەوەى میلیشیاى حیزبى (تەنانەت لە لایەن حیزب و لایەنە ئوپوزسیونەكانیشەوە) ، لاوازى یاسا و بوونى تەجاوزى زۆر لە لایەن خەلكى موتەنەفیز و كومەلێك بەرپرسەوە ، داگیركردنى زۆر شینى ناو شار و دەوروبەر و دارستان و تەنانەت شاخەكانیش بە ناهەق و نەبوونى هەلویستی حكومى و بگرە هاندان و پشتگیرى كردنی، توندبوونى ململانى لەناو خودى حیزبەكانى دەسەلاتەوە و هەولى سرینەوەى یەكتر بۆ زیادكردنى دەسەلات ، هەولى راكێشانى جەماوەر بو شەرێك كە نە شەرى ئەوانە و نە سوود لەوە وەردەگرین كام لایەنى دەسەلات یان بەشێكى سەركەوێت بە سەرى ئەوى تردا (رەنگە سوودى كەمى كاتى وەرگیرێت بەڵام گەر دەسەلاتیان گرتە دەست وا ئەوان دەچنەوە دۆخى جاران لە بەر ئەوەى پەروەردەى هەمان عەقلیەتى كۆنن ولە ناوەروكیشدا بڕوایان بە دیموكراسی نیە) ، كەمى خزمەتگوزارى ، بڵاوبوونەوەى بێكارى ، بێبەرنامەیی بازرگانى و بەرەلایی بازار ، زۆر مەبەستی تریش ، كە مەبەستەكان لاى خەلك پڕبوو ئیتر یە ئاسانى دەجولا . دەسەلاتیش لەبەرى كار بو چارەسەرى عەمەلى پەلە و بەپیرى چون و ئاوردانەوە لە ویست و داخوازى جەماوەر بە پێچەوانەوە هەنگاوى دەنا وەك بلییت خەلك لە دولێك و ئەویش لە دۆلیكى تر بێت و خوى لە مەبەست و كیشە قوڵ و راستیەكان گێل دەكرد ، بەهارى عەرەبى و خەیالى هێندیك كە لە كوردستانیش هەمان مەبەست دووبات دەبێتەوە (ئەمە زیاتر حیزبەكانى ئوپوزسیون بە ناراستەوخو بانگەشەیان بۆ دەكرد دوور لە راستیەكان و لە گەل زانینیشیان بۆ ئەوەى كە ئەوە لە كوردستان لە بەر چەندین هۆ رونادات و مەبەستیان بوو كە كومەلێك ببنە قوربانى بۆ بەكارهینانى سیاسی خویان . ئەگینا بوچ كور یان برا یان نزدیكیكى سەرانى ئوپوزسیون نە لە ناو قوربانیەكان بوون و نە لە ناو خوپیشاندانەكان بەردەوام بوون ، هەروەها لە پاش كارەساتەكە و تاوانەكان دەر هەق بە كۆمەلێك گەنجى خەوینگەرمى بێ چەك ئەوان جۆرەها سازش و گفتوو گویان لە گەل لایەنەكانى دەسەلات ئەنجامدا و خویان لە بەرپرسێتى راستەوخو كێشایەوە و خەلكەكەیان نەگرتەخو و بەرەلایان كردن ....
من پار 10 روژ پیش روداوەكان بابەتیكم لە كوردستان پۆست بلاوكردەوە بە ناو (ئایا ئوپوزسیونى رادیكال و بەشیكى دەسەلات باەكە دەگەیەننە كنارى تەقینەوە ، بەداخەوە پاش تەنها دە روژ ئەو پێشبینە و ترسەى من رویدا و سەلمیندرا و زۆر كەس ئەوەى بە سەردا تێپەرى) و ئەو پرۆڤەیە نەتڵ بە خوێنى خەڵكى بێتاوان كرا ...كەس ئاوڕى لەو هوشداریەى من نەدایەوە ، پاشان لە چەند نوسین هەر لە كوردستان پوستدا ئەوەم خستە روو لە گەرمەى روداوەكاندا كە ئوپوزسیون خەلك بەكاردێنیت بو مەرامى سیاسی خوى ، هەر واش دەرچوو .
ئیستا كە تەنها 2 روژى تر یادى ئەو كارەسات و روداو و تاوانكاریانەیە ، بۆ ئەوەى دووبات نەبێتەوە و خوینی ئە گەنجە شەهیدانەى پار وون نەبێت و جارێك تر تاوانى وا روو نەدات و جەماوەر دیسانەوە رانەكیشرێت بو رووبە رووبەنەوەیەكى نابەرابەر دەبیت گەر خۆپیشاندانیش كرا بە شێوەى سەردەمانە بكرێت و بیانوو نەدریتە دەستەوە بو توندوتیژى ، داواى رادەستكردنى تاوانكاران بو بەردەستی یاسا و دادگاى بى لایەن بكریت و دروشمى عەمەلى و بەكارهینانى عەقلانیەت و رەد كردنەوەى وێایەى لایەنە سیاسیەكانى ئوپوزسیون و دەرس وەرگرتن لە تەجروبەى پار .دەسەلاتیش گەر مەبەستێتى با بە خێرایی بە پیرى داوا رەواكانى خەلك برَوات و حكومەتی نوى ئەو تەنگەشە و كرفت و كیشانە بە زووى چارەسەربكات و با هەڵبژاردنى پێشكاتى نەزیە بكریت گەر لایەنەكان لەو خویان و كار و كردار و جەماوەریان دلنیان ، ئەو كات خەڵك خۆی بریار دەدات كێی بە دلە و دەنگ بە كێ دەدات .با وابكەن بەكردوەكانین جەماوەر خوششانى بوێت نەوەك بە زەبر و زەنگ و خۆسەپاندن كە بارەكە زیاتر ئالوز دەكات و تا سەر بۆیان ناچێتە سەر ، نمونەكانیش لەبەرچاون .
كەۆمەلیكیش ئیستا بانگەشە بو شورش و رووبەروبوونەوە دەكەن ، كە ئەێلا زۆربەیان لە كوردستان نین و زیانى راستەوخو ناكەن لە هەرچ رووبەروبوونەوە و ئەنجامێك كە روودەدات و تەنها هەر دروشم دەفروشن ، باشیش دەزانن كە بە چەند هەزار كەس دەسەلات و سیستەمى سیاسی ناروخێت و لە ئەوروپا و ولاتانى دیموكراسی تریش دەیان هەزار دەرژینە سەر شەقام و سیستەمى سیاسی هەلناتەكیت . جا لە روژهەلات و شوینیكى وەك كوردستان پێمانوابێت كە بە فشارێك و هەلچونێك و رژانە سەرشەقامى چەندین هەزار كەس لەو كاتەى كە نە ژیانى خەلك ئەوەندە خراپە كە گوێنەدەن و هیچیان نەبێت بیدۆرینن و نە هیچ باریكى لەو باەتە خەملابێت كە سیستەم هەلتەكێت و نە بۆچونی زۆربەى جەماوەر ئەوە بێت ، یان زور هەلەن و خۆ هەلدەخەلەتێنن یان چاوبەست دەكەن لە گەل جەماوەر بو مەرامى تایبەتى . ئەوە پروسەیەكى دورودرژە و بە عەقلیەتی كراوە و سەردەمانە دەكریت و بە سەرانى عەقلیەتى كوِنى ئەم حیزبە ئوپوزسیونانەى ئیستا ئەنجام نادرێت لە بەر ئەوەى لە واقیعدا بەشیكن لە دەسەلات و توێژى بالاى كومەل و بەشداربوون لە هەموو كار وكرداریكى پێشووى دەسەلات و هەلپەیان دەسەلاتگرتنە دەستە ، كە هاتنە سەر حوكم ئەو كات دەبینین كە ددانەكانیان بەرمبەر بە خەلك چەند دریژە . بۆیە ئەمجارەش هوشدار دەدەمە جەماوەر كە لە كاتى تەنگانەدا پشت بەوان نەبەستن و جارێكى تر لە لایەن ئەوانەوە بە كار نەهێندرێن . با گەنجەكان و نەوەى نۆى خۆیان بریاردەرى خۆیان بن و سەركردەكانیشیان لە خویان هەلبژێرن و نەگەرێنەوە بۆ عەقلیەتە كۆنەكانى خوازیارى دەسەلات .
دوا فرسەت و پەندیشە كە حیزبەكانى دەسەلات بە ریشەیی بە خویاندا بڕونەوە و ئەم هەلە لە دەست نەدەن و گەر جەماوەر جولایەوە لە جیاتى توندووتیژى بە پیرى داواكانیانەوە بڕون و ملكەچى ئیرادەى زورینە بن ....بە پیچەوانەوە
دور یان نزدیك نمونەكانى وولاتانى دەوروبەر و چارەنوسی دیكتاتورەكان لە بەرچاون...

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە