"درۆیە لەكەركوك تا سنوری خوارووی كوردستان مافی مرۆڤ نیە!!فریای ڕەوشی دادگای كەركوك و زیندانەكان بكەون!!
Friday, 01/10/2010, 12:00
ئەوەی ڵای من جێگەی سەرسورمانە دەڵێن جیاوازی نەكراوە لە نیوان هەولێر و سلێمانی وكەركوكە داماوەكەی پر دایكە جەرك سوتاویی سەراپا گەورەو بچوكی قوربانی ئەم گەرمیانە داماوە، بە بەرپرسانی هەرێمی كوردستان دەڵێم جیاوازیەكە دیارە ئێمە بەقەرنێك ناگەینە ئێوە ،پێم سەیرە پانانێن لە ڕاستی ڵای چەند بەرپرسێك عەیبەیە یان لەترسی دەم كوت كردن بڤەیە وتەیەكی جوامێرانەتان بیر دەخەمەوە بائیدی نەڵێن پێشمەرگەین،چونكە وتەیەكی پَشمەرگایەتی هەبوو دەوترا "كەم بژی وكەڵ بژی،ڕەنگە من هەڵەبم ئەموتەیە وتەی كۆمەڵانی شۆرش گێری چینی هەژاران بووە نەك حزبی یەكێتی یان پارتی یان هەر حزبێكی تر ئەم دروشمە شومڵی دەكات ،ئەم وتەیە بەمانای سەر شۆر نەكردن یان مڵكەچ نەبون هەمیشە مڵ بەرزبێت وڵاتەكەت خاوەن شەخسیەتە وسەرفرازە بەڵام ئەم قسانەمن دەبات بۆ ئەو برواییەی كەئەم بەرپرسانەی بۆچی بۆپارە وسەروەت وماڵ مڵكەچ دەبن وخۆیان بچوك دەكەنەوە ومێژووی شەخسەتیان لەناودەبەن بەئاگانین لەوناحەقیانەی بەرامبەربەتاكی هاونیشتیمانیانەی كوردستانە داماوەكەی بچوك كراوەتەوە ملكەچ كراوەبۆ عیراق چێتی بەئاگانین لە هەرهاوڵاتیەكی داماوی خوارووی كەركوك وسنورەكانی خواروو یان نەبونی رێكخراوێكی هێندە خەم خۆر كە ئامارێك بخاتە بەردەست بزانن چۆن بەدەستی كورد شەق دەخۆن ومافیان خوراوەو شەوێك ئارامیان نیە بە دەست (تیرۆرست،پۆلیس،جوندی سوپای عیراق،جاشی سەحوە ،میلیشیاكەی سونە شیعە یان چەتەكان خۆ رۆشنبیران خوتان ڕۆژانە دەبینن لەڕاگەیاندنی بینراو بیستراو بەڵای كەمەوە (50بۆ100)هاوڵاتی دەخرێتە زیندانەوە چەندان ئۆپراسوێنی سەربازی شەوێك ئارامیان نیەو منداڵیان بەپێی پەتی نازانم دەسەڵات بۆ بەتیرۆرست وپیاوخراپیان ناو زەنگیان دەكات منەتی چیان بەسەرادەكات من نەبینیوە بەبێ مۆڵەتی دادگا،پارستنی مافی مرۆڤ هەڵ كوتیتە سەرهاوڵاتیەكی نیشتیمانەداماوەكانی سنور بەدەستی بەعسەوە زەڵا زەڵا یان بوو ئێستاش شەقی ئێمەو شعیەو سونەو جاشو چەتە كامە ڕەوای حەقە،ئەرێ كاكەخێرە لەنیوەی شەودا بەبێ سەرچاویەكی باورپێ كراو یان بونی بەڵگە ڕۆژانە تورەگەی سەوز بكەی بەسەریانا بەس لەئەنجامی تەقینەوەیەك یان كوژرانی سەربازێك! لەوڵاشەوە شەقی هێزەكانی فرەنەتەوە ڵاوەلاوە ،بەهەرحاڵ دەبوایە تیرۆر لەم وڵاتە كۆتای پێبهاتایە چونكە بەتەنها یەك بەربرسی كەركوك ناسناوی (جیڤارا)ی لەكەركوك بەدەست هێناوە خاوەنی شۆرشێكی دەیان مڵوێن گرتنی هاوڵاتی بێتاوانە لەناوچەدابراوەكان هەموو كە 2تا3جار تورەگەكەی بینیوە واتا"ئاڵاَ سەوزەكە!ڕۆژانەش گەر تەماشای میدیاكانی كوردستان بكەن دەبینن نوسراوە ئەمرۆ! ئەوەند گومان ڵێكراو دەستگیركراو لە هەلمَەتی فڵان وفیسان بەومانایەی دادگای كەركوك دەبێت خاوەنی سێ ساڵ دۆسیە بێت ،لەوەش دڵنیام ئەوەندە كونجی زیندان زۆرە لە كەركوك فریای ئەوەناكەویت سەردانیان بكەیت بزانیت ئایە زیندانێكی لەبارە بۆ مرۆڤ بەڵام با دڵنیاتان بكەم بەتەسكیەكی حزبی بێت یان بەكارت بێت یان بەهەوڵی رەیس عەشرەتەكان بێت بەردەدێت پاساوی بۆ دیننەوە یان دەڵین بمان بورن تۆمان گرت چونكە تۆسەربە دەزگای زانیاری فڵان حزبی رۆژێك نابات گومان ڵێكراوەكان ئازاد دەكرێن ئۆخەی ئەم خەڵكانە ئازاد كران دادگای كەركوكیش بۆخۆی گوڵچنی دەكات بەپێی ئەوڕاپۆرتانەی رێكخراوە نیودەولەتیانەش بێت ڕاستە عێراق ڕۆژانە دەیانە هاووڵاتی زیندانی دەكرێت و ئەشكەنجە دەدرێن ،ئەوەبابڵین ئەمانە تاوان باربوون مافی ئەوەیان هەیە پارێزەربگرن من دەڵێم بەداخەوەئەوان منداڵەكانیان پێ پەتین ئاخۆ زیندانەكانیان شیاوە ئاخۆ مافی كەسوكاریانە سەردانیان بكەن دەمەویت بڵێم من ڕۆژنامەنوسم لەگەڵ ئەوشدا سەربازم دەبینم نەخواردنیان خواردنە نەشوێنیان شوێنە جا لەوڵاشەوە ئەو بێ ریزیەی بەدەستی سەربازەوە بەرامبەریان دەكرێت لەدوتێی ژورێكی 2مەتری یان ژێرزەمینێك بەندكراون ،ئەدی پەرلەمانەحەیاتەكەی خومان بۆ وابێدەنگە ماف پەروەرن ماف ناسن خەم خۆری سنورن یان كورسیە حەیاتەكە خوا لەبەلا ڵاتان بدات (5)مڵوێنەكە حەڵالە وەك شیری بەردایك .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست