هەرەسی ئەم جارەو کەوتنی ئەفسانەی پاڵەوان
Tuesday, 05/08/2014, 12:00
1881 بینراوە
ئەوەی هەرەسی حەفتاو پێنجی سەدەی رابردوو،بە تەنها وەك چەکدانانێك لێكدەداتەوە ، زۆر هەڵەیە چونکە پێش ئەوەی تەنها چەکدانانێكی سادە بێت ،رەهندی قولی بەدوای خۆیدا هێنا و ئاکامەکانیشی زاڵبونی ئیرادەی شۆڤێنی عەرەبی بوو بەسەر کوردا ،،تێروانینی عەرەبی بوو بۆ کێشەی کورد بە کێشەیەکی کاتی و چەن چەتەیەك ودواجاش سەیرکردنی کورد بوو بە خوار مرۆڤەوە کەوتنە خوارەوەی کورد بوو بۆ ریزبەندی خوارتر لە سروشتی و بوون بوو بە پلە دووی کۆمەڵگا ، ئەوەی ئەم نسکۆیەی ئەم جارەی پارتیش بە شکانێکی سەربازی سادە ژمار دەکات لە شەنگال و زومار ورەبیعە زۆر هەڵەیە چونکە ئەمە ئاماژەی شکانی چاوی کورد بوو ئەوە ترسەی عەرەب هەیبوو لە کورد شکا ،،هەر چی جەربەزەیی هەبوو لە ماوەی چەند مانگی پێشوو کە هێزی پاراستنی گەل نواندبووی هەموو چوو بەبادا .سەرۆكی پارتی پێش هەفتەیەك کاتێ سەردانی چەندین ناوچەی کرد بەڵێنی سەرکەوتنی نزیکی دا ،دوای هەفتەیەك لە بەڵێنی سەرکەوتن ،چەکدارەکانی چونکە چەکداری پارەن ، چونکە تەنها بەرژەوەندی و بژێوی ژیان بەیەکەوە ئەیان بەستێتەوە،،شوێنەکانیان بۆ چۆڵکردن و پەیمانی بەرگری لە خاك و شەرەف و بەرگری لە گیانی هاوڵاتیانیان شکاند ،بەڵام لە لایەکی ترەوە لە چەندین بەرەی ترەوە لە رۆژئاواوە تاکو ئەو سنورانەی پێشمەرگەکانی یەکێتی تیا شەردەکەن هاوکێشەیەکی جیاواز دەبینین .
پرسیارێکی زۆر جەوهەری کە لێرەدا دەکرێ بکرێ ئەوەیە ، ئەم هەرەسەی پارتی بۆ ؟
ئایە ، هێرشی داعش ، چاوەروان نەکراو بوو ؟ ئایە هێڵی بەرگری و خاڵە نزیکەکان لە گەڵ داعشدا ، کەم چەك و کەم کەرەسە بوون ؟ ئایە وەك پێویست گرنگی بەو خاڵانە وبەو شوێنانە نەدرابوو؟ ئایە بوونی پلانێك لە ئارادا نییە .
ئەگەر ئەمە پلان بێت بۆ ؟ . بەڵگە نەویستە سەرۆکی پارتی نەك تەنیا ناوی کورد ، بەڵکو خودی پارتیشی وەك ئامرزێك بەکاردێنێ بۆ بەدەست هێنانی مەرامی خۆی ، لەدەست دانی چەند شوێنێك وەك شەنگال و زومار و رەبیعە و چەند کۆمەڵگایەکی دانیشتوان هیچ لە سەرۆکی پارتی کەم ناکاتەوە ،،بەڵام زۆر قازانجی پێ ئەگەیەنێ یەکێ لەو قانزانجانەی بەدەستی ئەهێنێ رەوینەوەی ئەو گومان و ئەو قسەڵۆکانیە کە ئەیان ووت هەولێر بەشێکە لە گەمەی داعش دوو دوای کۆنترۆڵکردنی شاری موسڵ لە لایەن داعشەوە رای جیهانی وەك پێویست نەجولا یان بە شێوەیەکی تر بڵێم ئەوەی ویستیان وەك پێویست نەیان پێکا ،، بۆیە پێویستیان بە تەکانێکی تر بوو .سێ یەم دووبارە ویستی تێکەڵ بوونە لەگەڵ هێزەکانی ناوەند ،،، لە دوی ئەوەی بوون بەدەوڵەتی کوردی کردۆتە بالۆرەو هەرجارەو بە شیوەیەك دەیڵێتەوە .، بەتایبەتی کە زانیتی بۆی ناچێتە سەر وەك شێخەکانی کەنداو بیخوات و خەڵکیش هەر حەمد وسەنای بکەن . خۆزگە وەك ئەوەی ئێمە دەیناسین و ئەزانین چەندی لەبارە دوژمنانی کوردیش ئاوها بیانناسیایە ،،چونکە زۆر روونە ، کەسێ کە خۆی ،بە کرێ گیراوو کۆیلە بێت چۆن ئەتوانێ گەلێ بەرەو سەرفرازی وئازدی بەرێت