کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


كاك كۆسرەت یەكیتى راگەیاندنى نەماوە بۆیە كادیرانى راگەیاندنى هەولێر ئاوا بەسانایى ناگەرێنەوە

Sunday, 29/03/2009, 12:00

1036 بینراوە


كەسێك ئەگەر شێت بێ روودەكاتە ئۆمەر مەندان ،بەلام ئەگەر ئۆمەر مەندان شێت بێ روو لە كوێ بكات؟!كاك كۆسرەت ئێوە باش دەزانن لە هەولێر پتر لە (100)كادیر لەسەر مەوقفیفى سیاسى ونەچوونە ژێر رێنمایى وراسپاردەكانى كەسێكى دزوناپاك وتەكەتولچى ومشەخۆرى وەك (ئازاد جندیانى) لە راگەیاندنى یەكیتى لەهەولێر دووركەوتنەوە یاباشتر وایە بلێین دەركران ودوورخرانەوە!
زیاتر لە یەك ساڵە ئەو كادیرانە لە مالەوەن وخۆیان نەدۆراندوتەسلیمى ئەم لاوئەولانەبوون.ئەوەش ماناى ئەوەیە ئەوانە كەسى یەكیتى راستەقینەنن وبەیەك بایى ناو گڵى دزەكان ناكەون ونارووخێن!!ئێمە خۆمان بەیەكیتى راستەقینەو پاك دەزانیین وباكیشمان بەو دەركردن ودوورخستنەوەیە نیە،چونكە باش باش دەزانین لە چەند مانگى رابردوو ئێمە دێینەوەوئەوانەى كەئێستاش غەرقى گەندەلى ومشەخۆرى بوون خواحافیزى دەكەن ورووەوزبڵدانى مێژوو راپێچ دەكرێن.
بەهۆى هاتنە مەیدانى كاك نەوشیروان ودەستپێكردنى جموجۆلى سیاسى لەهەموو ناوچەكانى كوردستان هاولاتیان پشتیوانیان بۆ بالى ریفۆرم دەربرى ،لەبەر ئەوە سەركردایەتى یەكیتى كەوتونەتە خۆ بۆ ئەوى خەلك وئەندامە تۆراوەكانى یەكیتى پەنا نەبەن وپشتیوانى ئەو بالە نەكەن بەتایبەت لە كاتى نزیك بوونەوە سیستەمى هەلبژاردن كە بریارە لەچەند مانگى داهاتوو ئەنجامبدرێ .بەلام ئێمە بەسەركردایەتى یەكیتى وخوودى كاك كۆسرەت دەلێین /ئێمە تازە نیە كاك نەوشیروان وفیكروخەباتەكەى دەناسین وخۆشمان دەوێ .بۆیە بە خۆت وهەموو ئەو كەسانە دەلێین ئەگەر ئێوە مەبەستانە ئێمە بگەرێینە وە ناو راگەیاندنى یەكیتى كە لەراستیدا ئەو راگەیاندنە هەر نەماوەو غەرقى گەندەلى تەكەتولات ودزى وبەدرەوشتى بۆتەوە ،پێویستە ئێوە لەسەرتادا خودى ئازاد جندیانى و ئەوانەى جاسوس وپیاوى ئەون لابدرێن وبگۆزرێنەوە بۆ شوێنى تر یا دەربكرێن ئینجا ئێە دەگەرێینەوە.
كاك كۆسرەت رۆژى 26/3نوێنەرى ئێوە لەگەڵ دزوجەردەكانى جندیانى وخودى جندیانى بانگهێشتى كادیرە دەركراوەكانتان كرد .بەلام بۆ تەنیا (5) كادیر ئامادەبوون وئەو كادیرانەش چیان پێنەكردن؟بۆیە داوا لەخۆتان دەكەین ئەگەر مەبەستانە ئێمە بگەرێینەوە پێویستە لە پێشدا جاسوسەكانى جندیانى لابدەن ئینجا دەرفەت هەیە بۆ گەرانەوەى ئێمە ئەگینا ئێمە جارێكىتر ناگەرێیبنەوە ناو ئەو راگەیاندنەى كە غەرقى گەندەلى وتەكەتولات وجاسوسى بووە.
لەدوایشدا داوات لێدەكەین وەرە ئێمەوئەوانەى كە ئێستا تۆ بەدرۆى شاخدارووفێلاوى بە دەسیسەى ئازاد جندیانى هەڵتدەخەلەتێنن بمانخە نێو یەك تایى تەرازوو ئینجا بزانە كامە لامان راست دەكاو كامەشمان دڵسۆزى یەكیتیەوبۆ یەكیتى تێدەكۆشێ ؟خۆتان وهەموو مەكتەبە سیاسیە ناشەرعیەكەى ناو یەكیتى بێمنەت دەكەین لەوەى ئێمە پاكتروراسترین نەك ئەو جاش وجاسوسانە.جا ئێوە جاش وجاسوستان دەوێ یا كەسى پاك ویەكیتى؟
ئەگەر دەتانەوێ وەزعى ناو یەكیتى چاكبكەن بەتایبەت لە هەولێر وەرن دزوجەردەو تەكەتولچیەكان لابدەن ئینجا داواى گەرانەوەى ئێمە بكەن .خۆشتان دەزانن شوێن وكار بۆ ئێمە زۆرە بەلام ئێمە یەكیتین بۆ یە تا ئێستا راوەستاوین وسەبرمان گرتوە ئەگینا كەنالى تر زۆرە ئێمە كارى تیابكەین.
[email protected]


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)