کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


(هۆگر چه‌تۆ) ڕێكخه‌ری تۆڕی شه‌مسی عێراقی، پێشێلکاری زۆری ئەنجامداوە

Sunday, 11/03/2012, 12:00


كوردستانپۆست/ په‌يامنێری ١ هه‌ولێر
چه‌ند رۆژێكه‌ ئه‌و نووسراوه‌ ئاشكرابووه‌، كه‌ (هۆگر چه‌تۆ) چالاكوانی مه‌ده‌نی و چاودێری سياسیی و رێكخه‌ری تۆڕی شه‌مسی عێراقی پۆليسه‌ سه‌ر به‌ پارێزگای هه‌ولير و ده‌واميش ناكات!
ئه‌و سه‌رچاوه‌يه‌ له‌ نزيك عه‌ميد خاليد كوره‌چی به‌ڕێوه‌به‌ری پۆليسی ناخۆی له‌ پارێزگای هه‌ولێر ئه‌وه‌ی ئاشكراكردووه‌، كه‌ ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه‌ هۆگر چه‌تۆ، کە خۆيی كردۆته‌ ڕێكخه‌ری تۆری شه‌مسی عێراقی بۆ چاوديريكردنی كايه‌ مه‌ده‌نیيه‌كان، پۆليسی پارێزگای هه‌ولێره‌ و ده‌واميشی نه‌كردووه‌، ئه‌م ئاشكراكردنه‌ له‌ دوای ئه‌وه‌وه‌ هاتووه‌، كه‌ چه‌ندين جار باسی گه‌نده‌ڵیيه‌كانی ده‌زگاكانی حكومه‌تی كردووه‌ و خۆيشی دووجار گه‌نده‌ڵی ئه‌نجام داوه‌، جارێك پۆليسه‌ و ده‌وام ناكات و جاری دووه‌ميش خۆی كردۆته‌ رێكخه‌ری تۆری شه‌مس عێراقی بۆ چالاكيه‌كانی كۆمه‌لگای مه‌ده‌نی، كه‌ به‌ پێی ياسا ناگونجێت هيچ فه‌رمانبه‌رێك خاوه‌نی رێكخراوێكی له‌و جۆره‌ش بيت.
ئه‌و سه‌رچاوه‌يه‌ باسی له‌وه‌ش كرد كه‌ له‌ كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ٢٥ی ته‌موز٢٠٠٩ بۆ هه‌لبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم و په‌رله‌مانی كوردستان، بری ٣ ده‌فته‌ر دۆلار و پارچه‌ زه‌ويه‌كی له‌ پاراستنی پارتی وه‌رگرتووه‌.
تا ئه‌وه‌ی چاوپۆشی له‌ ده‌يان كاری دزێوی ساخته‌ و ته‌زوير كردووه‌، كه‌ پارتی له‌ سنوری هه‌ولێر ئه‌نجامیداوه‌.
به‌ پێی سه‌رچاوه‌يكی ئاسايشی هه‌وليريش هۆگر چه‌تۆ به‌ ئيعازی ئاسايشی گشتی هه‌وڵێر چه‌ندين كۆر و سميناری بۆ پاراستنی پارتی له‌ دژی لایەنەکانی تر له‌ هه‌ولێر ئه‌نجامداوه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە