کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


زەڵماى خەلیل زاد بەپارە هاتوە بۆ كوردستان بۆ هاوكارى لیستى كەرەدیزە

Wednesday, 22/07/2009, 12:00


لەم كاتە ناسك و ناوەختەدا كە هیچ كاتى سەردان و سەفرەو خۆشى نیە ,هەر وەك هەموومان ئەزانین هەردوو سەركردەى حیزبەكە وازیان لە دەوامى پۆستەكەیان و ماڵوو منالیان هیناوە بۆ درۆكردن و دانى بەلین و گفتى درۆ بەخەڵكى كوردستان , كەى كاتى ئەوەیان هەیە پیشوازى لەمیوان و سەرفكردنى كات هەیە لەگەلیاندا , لەهەمان كاتدا زەلماى خەلكیكى سیاسى و شارەزایە و كەسیكى بەرانى نیە لەم كاتانەدا بیت كەهەردووكیان زۆر سەرقالى خۆیانن و مەرگ بەگیانیان رازى نابیت لەترسى جەماوەرى لیستى گۆران
كەچى وەك دڵۆپەى سەربانى گڵ كە لەناكاوو لەجیگاى نابەجێ پەیدا ئەبێت لەناو ساحەى فتبۆلێندا لەتەك مەسعود بارزانى بۆ بانگەشەى هەڵبژاردنى هەردوو شارى زاخۆو دهۆك پیشان ئەدریت ,بەناوى سەردان و سەفرە ى خیزانى بۆ كوردستان , خەلكى بەشەرەفى كوردستان ئەم كلاوە لەسەر ناكەن , ئەتانەوێ جەماوەرى كوردستان بخەلەتینن كە هیشتا هەر دۆستى نزیك و یەكەمى ئیدارەى ئەمریكان و ئەمریكا پشتى لێیان نەكردوەو پشتیان ئەگرێت بۆ ئەم هەڵبژاردنە!!!!!!!؟,
خەڵكى بەشەرەفى كوردستان باش ئەزانن كە زەڵماى خەلیل زاد شەریكە دزى خۆتان بوو لەسەردەمى زیرینیدا كەسەفیرى ئیدارەى ئەمریكابوو لەعیراق , مانگانەى دەیان ملیۆن دۆلارى هەبوو لاى هەردوو سەركردەى یەكیتى و پارتى ,ئیستاش بەكریتان گرتوە و هاتووە پارەكەى وەرگریت , كۆمەلانى خەلكى ستەمدیدەى كوردستان زۆر باش ئەزانن دواى ئەوەى كە حیزبى دیموكراتى لەئەمریكا بەسەرۆكایەتى ئۆباما لەهەلبژاردنەكانى سالى پاردا دەرچوو , زەلماى هیچ پۆستیكى حكومى نەماوەو خانەنشینە لەمالەوە چونكە پۆستەكەى لە حیزبى جمهوریدا هەبوو كە دەرنەچونەوە.
ئەم دوو زل دزو زل زاڵمە ریگە نەماوە نەیگرنە بەر هەر لەچاوسوركردنەوەو ترس و تۆقاندن و نانبرین و دەركردنى فەرمانبەران و بەڵێنى درۆو بەخشینەوەى پارەى میللەت بەجاش و خۆفرۆشەكان و بیئەخلاكردنى تاكى كورد بەم شیوەیە كە ماناى دیموكراسیان شیواندوە , ئاوا ئەم ریگە فیلاویانەشیان پیشان داین , گەلى برادەرینە كورت ووتەنى ئەو خورمایەى ئیوە خواردوتانە ناوكەكەى لە گیرفانى میللەتدایە , ئەم جارە هەموو دەستە گلاوەكانتان كەشف بووە لە ئیمتحانى 25 / 7 باش چارەتان ئەكات , گۆڕانتان پیشان ئەدات .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە