کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


كاتێ زانیم پاراستنی سلێمانی ده‌زگایه‌كی ئه‌منی و تیرۆرست و شتی ریشه‌، ئیتر وازم هینا

Monday, 15/11/2010, 12:00


ڕاسته‌ من كادرێكی ده‌زگای پاراستنی سلێمانیم و، به‌ و شێوه‌یه‌ له‌و ده‌زگایه‌ گه‌یشتبووم، كه‌ ده‌زگایه‌كی ئه‌منی یه‌، بۆ پاراستنی سه‌روماڵ و گیانی هاوڵاتیان و، چه‌كوشێكه‌ بۆ پاراستنی ئه‌منی قه‌ومی و، ماوه‌نه‌دان به‌ دوژمنانی گه‌له‌كه‌مان، له‌ هه‌ر شوێنێكی ئه‌م دونیایه‌، گه‌ربیه‌وێت زیان به‌و ئه‌زموونه‌و، ده‌سته‌كه‌وته‌كانی بگه‌یه‌نێت!
شتێكی ئاسایشه‌ هه‌موو حزب و ڕێكخراویكی سیاسی و جه‌ماوه‌ری ، ده‌زگایه‌كیان هه‌بێت، بۆ پاراستنی ئه‌منیه‌تیان له‌ دوژمنان و تیرۆرستان..
به‌ڵام دوای زیاتر له‌ 3 ساڵ كاركردنم له‌و ده‌زگای پاراستنی سلێمانی سه‌ربه‌ لقی 4 پارتی، زانیم كه‌ زۆر هه‌له‌بووم، نه‌ك هه‌ر خۆم له‌ناو پاراستن بینیوه‌، به‌ڵكو تاوانم كردووه‌ كه‌ له‌ناو پارتیدا كاری حزبی و سیاسیم كردووه‌، چونكه‌ ئه‌وه‌نده‌ی دژی هاوڵاتیان و تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگای باشووری كوردستانه‌و، دژ به‌ ئازادیه‌كان و ئازادیخوازان و، دژ به‌ ئازادی مرۆڤه‌كانه‌و، له‌ كه‌میندایه‌ بۆ ئه‌وه‌ی زه‌بری كوشنده‌ له‌ حزب و لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی دیكه‌ی كوردستان بوه‌شینێت، چاره‌كی ئه‌وه‌ بیری له‌ دوژمانان و ناحه‌زانی گه‌لی كوردستانی نه‌كردۆته‌وه‌!
نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ زۆرێك له‌كاره‌كانی چاوسوركردنه‌وه‌و هه‌ره‌شه‌و كوشتن و ئازاردان و تیرۆركردنی نه‌یاران و كه‌سانی ڕۆشنبیروئۆپۆزیسۆنه‌كان و ده‌نگه‌ بوێره‌كان بووه‌، له‌ گشت شاروشارۆچكه‌كانی كوردستان، به‌تایبه‌تی له‌ دوای هه‌ڵبژاردنه‌كان پیلان و به‌رنامه‌ ترسناك و خوێناوی و هه‌ڕه‌شه‌كانیان له‌ سنووری پارێزگای سلێمانی زه‌برو زه‌نگه‌ ترسناكه‌كانیان زیادی كردووه‌!
بۆ یه‌كیكی وه‌ك من كه‌ گه‌نجیكی ڕۆشنبیری ئه‌م شاره‌بووم، بۆ زه‌ره‌یه‌ك سوودم له‌ كاروبه‌رنامه‌ی ئه‌منی ئه‌و ده‌زگایه‌ به‌رامبه‌ر دوژمنان نه‌كردووه‌، ئه‌وه‌نده‌ی فێری جۆره‌كانی هه‌ڕه‌شه‌و چاودێریكرن و ڕاپۆرت نووین و، زمانی خراپ دان له‌ناو خۆی هه‌ڤاڵه‌كان و، جاسوسیه‌ت كردن نه‌ك هه‌ربه‌سه‌ر كادیرانی حزبه‌كانی كوردستانه‌وه‌، به‌ڵكو فێری ئه‌وه‌یان كردووم چۆن و به‌چ شێوازیك جاسوسیه‌ت به‌سه‌ر براده‌ر و دۆست وهه‌ڤاڵه‌كانمانه‌وه‌ بكه‌ین؟؟!
ته‌نها جارێك ووتم: سوودی ئه‌م ڕاپۆرت و كاره‌ سیخوڕیانه‌ چیه‌ بۆ پارتی و میلله‌تی كورد؟!
هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی وه‌هایان لێكردم، كه‌ بۆنی خۆێن و بارووتم به‌سه‌ردا هات !
له‌ هه‌موو خراپترین كاری قێزیون و نه‌شیاو كاری منداڵبازی نیو باره‌گاكانی پاراستن بوو، له‌و شوینانه‌ی به‌ناوی كاری ئه‌منی كرابوونه‌وه‌، به‌تایبه‌تی باره‌گاكه‌ی زه‌رگه‌ته‌ی شاری سلێمانی بۆیه‌ك جار چوومه‌ ئه‌و شوینه‌، بۆنی بۆگه‌نی مه‌شروبه‌ ڕۆحیه‌كان به‌ لوتمدا هات، بۆ 2 ڕۆژ ئاگام له‌خۆم نه‌بوو!
وێرای كاری سێكس بازی سۆزانیه‌كانی و به‌رپرسه‌كانی پاراستنی سلێمانی، یا ئه‌وانه‌ی شوینه‌كانی دیكه‌ی كوردستانه‌وه‌ میوانداریان بوون، له‌ هه‌مووی ناخۆشتر ئه‌و ئافره‌ته‌ بیانیانه‌ی به‌ناوی كارگوزاری و خزمه‌تكردنه‌وه‌ بۆ ماله‌كه‌ی خۆی به‌ كرێی گرتبوون و، به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی خۆیان ئیغتیساب و ده‌ستدرێژیان ده‌كرانه‌ سه‌ریان و،چه‌ند جارێك  پیان گووتم: كه‌لای كه‌س باسی نه‌كه‌ی ئێمه‌ ڕاپۆرتمان بۆ نه‌زهه‌ت حالی به‌رز كردۆته‌وه‌، به‌ڵام چونكه‌ نه‌زهه‌ت 2 جار خۆی له‌ و شوینه‌ ده‌عوه‌تی خانمبازی و سێكس كراوه‌، هیچی ده‌نگ ناكات وڕاپۆرته‌كانی له‌تو په‌ت كردووه‌!
دوای ئه‌وه‌ی تێگه‌یشتم له‌ باره‌گاكانی پارتی و بارزانی هه‌میشه‌زیندوو هه‌تیو بازی و نێربازی و ده‌ستدرێژی ده‌كرێته‌ سه‌ر ئافره‌تانی بیانی و ته‌نانه‌ت پارتی یه‌كانیشیان بێ به‌ش نه‌كردووه‌، له‌و سێكس و ڕابواردنانه‌، به‌تایبه‌تی یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان لقی سلێمانی و خانم(.... سانسۆرکراوه‌.کوردستانپۆست) كه‌ خوشكه‌ شه‌هیده‌و  باوكیشی له‌ ئاواره‌یی له‌سه‌ر پارتی گیانی له‌ده‌ستداو، براكه‌ی یان كرده‌ مدیرعام ، ته‌نها له‌ رێگه‌ی(.......سانسۆرکراوه‌.کوردستانپۆست) ه‌وه‌ 2 جار ئاگادارم نه‌زهه‌ت حالی داوای ئه‌و (سانسۆرکراوه‌.کوردستانپۆست) كردووه‌و، شه‌ماڵیش بۆی ناردووه‌ بۆ سه‌لاحه‌دین!

به‌ڕاستی نه‌ك پارتیم له‌به‌رچاوكه‌وت و وه‌ك حزبیكی خیانتكاریش خۆی سه‌لماندبوو، چ جای بووه‌ قوتابخانه‌ی سێكسبازیش، ئیتر بڕیارم دا وێنه‌ی مه‌لا مسته‌فی بارزانیش له‌ماڵی باوكم دابگرم و خۆیشم به‌ره‌و هه‌نده‌ران كۆچم كردووه‌و، له‌ كه‌ندا ده‌ژیم و، ئێستا هه‌ست ده‌كه‌م بوونه‌وه‌رێكی ئه‌م دونیایه‌م و له‌و حزبه‌ خیانتكاری و به‌دڕه‌وشته‌ی مه‌لا مسته‌فا و مه‌سعود دوركه‌تمه‌وه‌و، هه‌ست به‌ بوونی خۆم ده‌كه‌م!
بۆ مێژوو ئه‌وه‌ ده‌گێرمه‌وه‌، شه‌ماڵ به‌ هه‌موو توانای هه‌وڵی ده‌دا، چاودێری كاك قادری حاجی عه‌لی و سالار عه‌زیز و مام ڕۆستم و نه‌به‌ز گۆران و سۆران عومه‌ری ڕێگا و ئه‌حمه‌د میره ‌و كه‌مال ڕه‌وف بكات و چاودیری كه‌سایه‌تیه‌ رۆشنبیریه‌كانیشی به‌ چه‌ند خائینیك و جاسوسێكی سپاردبوو!
نه‌به‌زی ئه‌حمه‌د بچكۆلیش ووتی: 2 جار لای سیداد بارزانی شكاتم له‌ شه‌ماڵ كردووه‌، كه‌ شاری سلێمانی و پارتی و ناوبانگی بارزانی ئه‌وه‌نده‌ سوك كردووه‌، نه‌ك خه‌ڵكی ، به‌ڵكو ئه‌ندامه‌كانی پارتیش شه‌رم ده‌كه‌ن سه‌ردانی لقی 4 و باره‌گاكانی دیكه‌ی بكه‌ن !

تێبینی:
خۆزگه‌ ئه‌وه‌م ده‌زانی كه‌ خاتوو خه‌ندان محه‌مه‌د جه‌زا، كه‌ كتێبی دووه‌می ئۆقیانووسیك له‌تاوان ده‌رده‌كات، تامنیش ڕوبارێك له‌تاوانی سێكسی پاراستنیان بده‌مێ، تا دونیا باشتر پاراستنی بنه‌ماڵه‌ی مه‌لا بناسن؟!
كادرێكی پاراستنی پێشووی سلێمانی

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە