کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


ئەم جارە مەنسوور کەرکوكمان بۆ ڕزگار ئەکا!!!!

Monday, 03/12/2012, 12:00


 


لەدرێژەی ڕووداوەکانی ڕاپەڕینی بەهاری ١٩٩١ و دوای ڕزگارکردنی ٣ شارە کوردیەکە، کەرکوك سەرەی هات و دواتر ئەویش ڕزگار کرا. ڕزگارکردنی کەرکوك لەسەر دەستی هێزەکانی ئەوسای یەکێتی پشکی شێری بەرکەوت. هەریەك لەهێزەکانی تر، تەنها کاریان ئەوەبوو بێن دیوار بنووسن و ئەم خانوو ئەو دایرە تاڵان بکەن و زۆر بەخێرایی ڕەنگی دیوارەکانی بەو ڕەنگە بکەن کەهی حیزبەکانیان بوو.
ئەوەی سنگی دایە بەرگوللەو شەهیدو بریندار کرا، تەنها یەکێتی بوون. جگە لەمان هەرچی پارتی و حزبەکانی تر هەبوون خەریکی ڕاوو ڕووت و شڕەخۆریی بوون. باش لەبیرمە ، بەتایبەتی ئەو کاتەی کە موجاهیدین هاتنەوەو لەچیمەن زیاتر لە ٥٠٠ بۆ ٦٠٠ پێشمەرگەیان شەهیدو قەتل و عام کرد،ئێدی هێزەکانی کورد خێرا قووچانیان و یەك کەسی لێ نەما. ئەو کات ئێمە لە بەتالێۆنی ٧ کە کاك جەمالی حەمە ڕێوی سەرپەرشتی ئەکرد لەگەڵ هێزەکانی تری مام ڕۆستەم ماینەوەو ئەو شەوە هەرچی هێزی پارتی هەبوو بەشەو ناوچەکانیان بەجێهێشت و هەر هەموو چەکە قورسەکانیان لەگەڵ خۆیاندا بردەوە بۆ دەوروبەری ناوچەکانی پارتی.. بۆ مێژوو ئەوە ئەڵێم بوونی پارتی تەنها بۆ وورە ڕووخانەوەو هیچی تر.
وا هەنووکە گوێبیستی ئەوەین کەوا گوایە هێزەکانی پارتی بەگشتی و جەنەڕاڵ مەنسوور بەخۆی و هێزی گوڵان و زێڕەڤانی و دارو بەردەوە بەرەو کەرکوك ملیان ناوەو هەرچی چەکی قورسە پێیانە.. بەڵام جارێکی تر مێژوو ئەوەمان بۆ دەرئەخا کەئەم جارەش یەکەم ‌فیشەك تەقێنرا، ئەوا یەکەم هێز کەناوچەکە جێدێڵێ، هێزی پارتی و جامانە سوورەکانە.. ئەم جارەش بەچاوی خۆتان ئەیبینن کەوا بوونی ئەوان بەم شێوەیە تەنها بۆ خۆدەرخستنە لەکاتی نەبوونی شەڕدا،ئەگینا چاوەڕوان بن ببینن کەوا لەیەکەم تەقاندنی هاوەنێك، تۆپێك و قرمەی بی کەی سی مالیکی و هێزی دیجلە، یەك پارتی بۆ دەرمانیش لەگەرمیان دەست ناکەوێ.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە