کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


تاوانباریكی تلیاك فرۆشی ده‌ستگیركراو، ئیعتراف له‌سه‌ر ئه‌نوه‌ری حاجی عوسمانی جێگری وه‌زاره‌تی پیشمه‌رگایه‌تی ده‌كا

Thursday, 27/01/2011, 12:00


سه‌رچاوه‌یكی نزیك له‌ یه‌كیك له‌ پاسه‌وانه‌كانی جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فای وه‌زیری كاروباری پیشمه‌رگایه‌تی، ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه‌، كه‌ كاوه‌ی نه‌سره‌دین هه‌ورامی جامانه‌ سوور برای ژنی ئه‌نوه‌ری حاجی عوسمانی قه‌ویله‌ی جێگری وه‌زاره‌تی پیشمه‌رگایه‌تی، له‌ سنوری بیاره‌ به‌ 2 كیلۆ گرام تلیاكه‌وه‌ له‌لایه‌ن ئاسایش و دزگای زانیاری یه‌كێتیه‌وه‌ ده‌ستگیر كراوه‌و، بۆته‌ گه‌وره‌ترین كیشه‌ بۆ ئه‌نوه‌ری حاجی عوسمانی قه‌ویله‌ی جیگری وه‌زاره‌تی پیشمه‌رگایه‌تی و، ئه‌ویش به‌ناچاری له‌ شیخ جه‌عفه‌ر مسته‌فای وه‌زیری پیشمه‌رگایه‌تی پاڕاوه‌ته‌وه‌، تا ته‌داخول بكات له‌ ئازاد كردن تا رووبه‌رووی دادگا نه‌كرێته‌وه‌!
سه‌رچاوه‌كه‌ ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه‌، كه‌ كاوه‌ی برای خێزانی ئه‌نوه‌ر له‌ ناو زیندانه‌وه‌ هه‌واڵی بۆ ئه‌نوه‌ری حاجی عوسمان ناردۆته‌وه‌، گه‌ر هه‌وڵ نه‌دات ئازادی بكات، ئه‌وا ئیعتراف ده‌كات كه‌ ئه‌م ته‌نها كۆڵ به‌رو قاچاخچیی بووه‌ و، پاره‌كه‌ی هه مووی ماڵی ئه‌نوه‌ری زاوای بووه‌!
له‌م ڕووه‌شه‌وه‌ جه‌عفه‌ر مسته‌فا نامه‌یه‌كی بۆ حاكم قادری حه‌مه‌جان ناردووه‌ تا كار ئاسانی بكات و، كاوه‌ لیكۆلینه‌وه‌ی له‌گه‌ل دا نه‌كریت نه‌كا بیقه‌ومێنیت..
حاكم قادر وه‌لامی ئه‌وه‌ بووه‌، كه‌ با ماوه‌یه‌ك بمینیته‌وه‌ ئه‌وكات ئازادی ده‌كات، به‌ڵام ئه‌نوه‌ر به‌ هۆی خراپی ره‌وشی ده‌روونیه‌وه‌ خۆی گه‌یاندۆته‌ ماڵی حاكم قادری حه‌مه‌جان و ئه‌ویش پیی گووتووه‌، با بمینیت تا كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن نه‌یكه‌نه‌ هه‌لا بۆ پارتی و یه‌كیتی زۆر خراپه‌!
کوردستانپۆست؛ ئه‌م خانووه‌هی ئه‌نوه‌ری حاجی عوسمانی تیرۆریسته‌.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە