چاوه‌ڕوانی به‌یاننامه‌ی دووهه‌می بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بن!
Saturday, 12/02/2011, 12:00
سه‌ڕکه‌وتنی شۆڕشی یاسه‌مین له‌تونس به‌یاننامه‌یه‌کی لاوازی به گۆڕان ده‌رکرد ، ئیستاش چاوه‌ڕوانی به‌یاننامه‌ی دووهه‌م بن چونکه شۆڕشی مه‌زنی میسریش سه‌رکه‌وت و دیکتاتۆرێکی تر له‌ناوچه‌که‌دا هه‌ره‌سی هێنا و خرایه نێو زبڵدانی مێژوو.
حوسنی موباره‌کی دیکتاتۆر، هاوڕێی سه‌رانی بنه‌ماڵه‌ی کورد، له‌ئابڕوو چونێکی مێژوویانه‌دا، میسری به‌جێهێشت و بوو به په‌ندی زه‌مانه. دوێنێ شه‌و، که به‌فرمێسکه تیمساحییهکهیهوه به‌یانێکی لاوازی وه‌ک خۆی. پیر وه‌ک ته‌مه‌نی، بۆ هاوڵاتیانی به‌شمه‌ینه‌تی میسری خوێنده‌وه. له گۆڕه‌پانیی ته‌حریری قاهیره‌دا سێ ملیۆن پێڵاو به‌رامبه‌ر کاوێژهکانی حوسنی موباره‌ک به‌رز کرانه‌وه.
سێ ملیۆن مرۆڤ هاواری ده‌کرد، بڕۆ درۆزن، قسه‌کانی تۆ نه‌ک زامه‌کانمان تیمار ناکات، به‌ڵکو ئازاره‌کانیشمان له بیرناکات و ده‌مان کولێنێتهوه، قسه پڕ مه‌هزه‌له و درۆکانت ناتوانێت جارێکی تر تۆ بکاته‌وه به سه‌رۆک .
دیکتاتۆره‌کان ده‌ڵێی هه‌موویان له نێو ره‌حمی یه‌ک دایکدا هاتوونه‌ته ده‌رێ، سه‌دام له کونه سه‌گێکا به‌ر له گرتنی، له کاسێتێکی ده‌نگیدا داوای له‌گه‌لی عێراق ده‌کرد، دژی داگیرکه‌ران ڕاپه‌ڕن. به‌رزانی برای سه‌دام له زیندانه‌وه ده‌یووت ئێمه تاوانمان به‌رامبه‌ر به گه‌لی عێراق کردووه، ده‌بێ حیزبی به‌عس داوای لێبوردن له گه‌ل بکات. چ پێکه‌نیناوییه.
به‌ر له ماوه‌یه‌کیش حوسنی موباره‌ک به‌فیزه‌وه قسه‌ی ده‌کرد ، که‌چی دوێنێ له ڕێوییه‌کی گه‌ڕ ده‌چوو، که به‌ته‌ڵه‌وه بووبێت، ده‌گریا بۆ شه‌هیده‌کان داواکارییه‌کانی به حه‌ق ده‌زانی. مه‌سعود بارزانی کوڕی مه‌لا مسته‌فای له‌مه‌ڕ خۆشمان پێرێ ووتی: من دوو ساڵم ماوه، نامه‌وێ مێژووی پێشمه‌رگایه‌تی خۆم له‌که‌دار بکه‌م، (هاهاهاهاهاها)، ئای قسه‌کانی چه‌ند پێکهناوییه، چه‌ند سووکه ئه‌م سه‌رۆکه سوورفله، وا ده‌زانێت گوێز بۆ قه‌ل رۆ ده‌کات. حوسنی ووتی: منیش وه‌ک ئێوه‌ی گه‌نج به‌ر له 60 ساڵ چوومه ناو سوپاوه بۆ خزمه‌تی ووڵاته‌که‌م. تاڵه‌بانی چاوی له نوری مالیکی کرد، نیوه‌ی موچه‌که‌ی گه‌ڕانه‌وه بۆ خه‌زێنه‌ی ده‌وڵه‌ت، که‌چی بنه‌ماڵه و ژنه خائینه‌که‌ی سلێمانییان به‌دارو به‌رد و گرده‌وه داگیرکردووه، پێش هه‌فته‌یه‌ک فڕۆکه پڕ له پاره‌که‌ی گڕی گرت و به‌شێکی که‌م له‌و دزییه نه‌چووه ده‌ره‌وه‌ی کوردستان.
بۆ ده‌بێ چاوه‌ڕوانی به‌یاننامه‌ی دووهه‌می گۆران بین؟ئه‌و بهیاننامایهی گۆڕان، که به‌ر له دوو هه‌فته ده‌ری کرد، چیرۆکی دکتۆره‌که‌ی هێنایه‌وه بیرم، که له شێتخانهکهدا شێته یاخیبووه‌کانی برده‌وه ژوورێ ، کاتێک شیته‌کان ده‌رگایان شکاند و رایانکرده ده‌رێ، چار نه‌ما دکتۆرێکی وریا، هات و خۆی وه‌کو ئه‌وان لێکرد، له‌گه‌ڵیاندا که‌وته راکردن و پێشیان که‌وت، پاش چه‌ند سووڕێک له ده‌ره‌وه‌ی شێتخانه‌که، دواجار هه‌موویانی برده‌وه ژوورێ و ده‌رگای له‌سه‌ر داخستن، له‌گه‌ڵ رێزم بۆ ئۆپۆزیسیۆنی کوردیی، رێک نه‌وشیروان موسته‌فاش، که ئیستا پێش ئۆپۆزیسیۆن که‌وتووه، وا ده‌زانێت ساڵانی حه‌فتا و هه‌شتاکانه، ده‌یه‌وێت هه‌موومان به ته‌کانی چه‌ند به‌یاننامه‌یه‌ک بخاته‌وه نێو باوه‌شی ده‌سه‌ڵات، گۆڕان ده‌یه‌وێ پیش به ئیراده‌ی خه‌ڵک بگرێ.
ئه‌وروپییه‌کان په‌ندێکی جوانیان هه‌یه ده‌ڵێن: (قه‌ت ورچ خه‌به‌ر مه‌که‌ره‌وه) به‌یاننامه‌ی یه‌که‌می گۆڕان جگه لهخهبهر کردنه‌وه‌ی ورچه‌که، هیچی تر نه‌بوو، ئه‌وه‌تانێ پارتی و یه‌کێتی گۆڕانیان له‌هه‌موو به‌هایه‌ک ڕووت کرده‌وه. ئێمه دوور له ویستی خۆمان له کوردستانپۆست که‌وتوینه‌ته شه‌ڕێکه‌وه بێ ئه‌وه‌ی بمانه‌وێت، به‌رگری له گۆران ده‌که‌ین، چونکه گۆران خۆی ناکاته خاوه‌نی ئه‌و شه‌ڕانه، ئاخر گۆران بزووتنه‌وه‌یه‌کی شۆڕشگێڕ و جه‌ربه‌زه‌یه، پیاوی خۆی ده‌وێت، نازانم ئه‌وانه‌ی سه‌ر گرد و ژێر گرده‌که، ئه‌و هه‌موو سوکایه‌تیی و درۆیه به چ پێوه‌رێک قبوڵ ده‌که‌ن؟
گه‌لی کوردستان! نمونه‌کانی ده‌سه‌ڵاتدارانی وه‌ک تونس و میسر قه‌ت به‌قه‌ده‌ر ئه‌و دوو بنه‌ماڵه خائینه‌ی له‌مه‌ڕ ئێمه‌یان نه‌کردوه، ئه‌وان هه‌موو به‌ر به‌ستێک دروست ده‌که‌ن بۆ رێگرتن له ئازادیی کۆمه‌ڵگا و نه‌ته‌وه‌که‌مان، ئه‌وان دووبنهماڵهن به‌درێژای 50 ساڵ و زیاتریش گه‌لی ئێمه ده‌دۆشن. کاتێکیش کورد ووته‌نی: (جام که پڕبوو لێی ده‌ڕژێت). خه‌ڵکی کوردستان چاو له ده‌ره‌وه‌ی سنوره‌کان ده‌کات و ده‌یه‌وێت ئه‌وانیش ئازاد بن له ده‌ست ئه‌و هه‌موو سته‌مه.
ئۆپۆزیسیۆنی کوردی خۆی بێ به‌ری ده‌کات له ڕێپێوانی خه‌ڵک و ده‌ڵی ئێمه به‌هیچ کلۆجێ له‌گه‌ڵ شه‌قامدا نین و نامانه‌وێت ئاسایش تێک بده‌ین، دواییش ده‌سه‌ڵات دڵنیا ده‌کاته‌وه و ده‌ڵی فه‌رموو ژوورێک له‌گرده‌که بۆ ده‌زگای زانیاری بکه‌ره‌وه، گه‌ر پاراستنیش ده‌یانه‌وێت ژوورێکیش به‌وان ده‌ده‌ین. ئۆپۆزیسیۆنی کوردی به‌سه‌رکردایه‌تی گۆڕان و نه‌وشیروان مسته‌فا کۆمێدیاترین ئۆپۆزیسیۆنه، وێنه‌ی وا له جیهاندا نه‌ک هه‌ر نییه، به‌ڵکو دروستیش نابێت، ئاخر چۆن ئۆپۆزیسیۆن دڵداری له‌گه‌ڵ ده‌سه‌لاتێکی داگیرکه‌ر و ترسناکدا ده‌کات و هاوڕێیه‌تی و مێژووی په‌یوه‌ندیی شاخ ده‌کاته پێوه‌ر؟ نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌یان کتێبی له‌سه‌ر بنه‌ماڵه‌ی بارزانی نووسیوه ، که‌چی ئیستا له‌ئاستی ماڵی مه‌سعودا لێمان بووه به گاندی و ده‌ڵێی عیسایه، کاتێک مه‌سعود زلله له‌لای راستی ده‌دات، ئه‌م لای چه‌پیشی ئاماده ده‌کات بۆ زلله‌یه‌کی تاڵه‌بانی .
کوردستانیان....
ئه‌مه چ هونه‌رێکه ئه‌م شه‌ڕه ده‌نوکه‌ی گۆران و یه‌کێتی؟ ئه‌مه چ سیاسه‌تێکه هێرشه‌کانی پارتی و بێده‌نگی گۆران له‌ئاستیاندا؟
هه‌ره‌سی تونس و میسر و سبه‌ینێ چه‌ند ووڵاتی تر و بنه‌ماڵه‌ی تر پێمان ده‌ڵێت: ئێمه‌ش ده‌بێ به عه‌قڵ و به ئه‌زموونی میلله‌تانی تردا بڕۆینه‌وه، که چیدی نابێت ژیان له‌گه‌ڵ ئه‌و بنه‌ماڵانه‌دا به‌سه‌ر به‌ریین، ده‌بێت له ده‌ستیان ڕزگارمان بێت، که‌چی گۆران دێت و بهبهیاننامهیهک خه‌ڵکی له ڕاپه‌ڕین سارد ده‌کاته‌وه و ده‌مان باته‌وه به‌رده‌م قه‌ساب و ده‌ڵێ: ئه‌گه‌ر ئه‌مانه گۆشتتان بخۆن دڵنیابن ئیسکتان ناشکێنن.
20 ساڵه پارتی و یه‌کێتی له‌سه‌ر تێکشکاندنی که‌سایه‌تی کورد کار ده‌که‌ن!
20 ساڵه ئه‌م دوو بنه‌ماڵه هه‌رچی سوکایه‌تی هه‌یه به‌گه‌لی ئێمه‌یان کردووه!
20 ساڵه هه‌رچی خه‌ونی جوان هه‌یه، له ئێمه‌یان کردووه به خه‌یاڵ، خه‌وش و ئارهزووهکانمانیان زه‌وت کردووه!
20 ساڵه میلله‌تێک په‌روه‌رده ده‌که‌ن بۆ ده‌ستگرتنه‌وه و سواڵکهرکردن، میلله‌تێک که هیچ هیوایه‌کی به پاشه‌ڕۆژ نه‌ماوه، میلله‌تێک که هیچ ڕۆشناییه‌کی به‌رامبه‌ر به ئازادیی و سه‌رفرازی و شکۆمه‌ندیی نه‌ماوه، بۆیه جێگه‌ی خۆیه‌تی نه‌هێڵین له‌وه زیاتر بمانچه‌وسێننه‌وه، ئیتر با خه‌ڵکی وشیارتر بێته‌وه، گوێ بۆ به‌یاننامه‌ی دووه‌می گۆڕان نه‌گرێت، به‌ناوی فریادڕه‌س گوێیان لێ مه‌گرن. با ئێمه‌ش 18 ڕۆژ له ته‌مه‌نی خۆمان ببورین و بیێنه سه‌ر شه‌قامه‌کان، با به ده‌بابه ژه‌نگاوییه‌کانی به‌عس لێمان بده‌ن. ئیتر جه‌لال و مه‌سعود، ئه‌و حوسنی موباره‌که‌یان نه‌ما، تا چه‌ند حوشترێکی لێ قه‌رز بکه‌ن بۆ راونانی ئاپوره‌ی خه‌ڵک.
گه‌ر سبه‌ینێ به‌یاننامه‌ی دووهه‌می گۆران ده‌رچوو، ئه‌وه بزانن خوێنی تازه‌یه و بۆ ناو له‌شی ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه ده‌گوێزرێته‌وه، تا گیان به به‌ریاندا بکه‌نه‌وه، ئامان سه‌د ئامان وریا بن، بهنجتان نه‌که‌ن. له کاتی خۆیدا راپه‌ڕن. شه‌قام، شه‌قامی لاو و گه‌نجانی گه‌له‌که‌مانه، نه‌ک هی گۆڕان. گۆڕان موڵکی ئێمه‌یه، نه‌ک هی گردێک.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست