کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


كام دەستكەوتنی بەدەستهاتوو، 50 ساڵە كورد دەكوژن

Monday, 01/03/2010, 12:00


هەر بەو وتەیەدا دەبێت بزانین كە سیاسی و بەرپرسەكان بەرژەوەندی حزبی و شەخسییان خستووەتە پێش هەموو بەرژەوەندییەكانی خەڵك و گشتییەوە كە بە سەری زمان و بنی زمانیان بووەتە (ئەو دەستكەوتەى كە بەدەستهاتووە)، نابێت بیشێوێنین.
بەڵێ ئێمەش رامان وایە نابێت بیشێوێنین، بەڵام پرسیار ئەوەەیە كاممان دەیشێوێنین و دژی دەستكەوتەكەمان دەوەستینەوە، ئێمەى میللەت یان ئێوەى بەرپرسان و حزبەكانتان؟، كێ مەترسییە بۆ سەر ئەمنی قەومی كوردستان ئێمەى جەماوەر یان ئێوەى بەدوژمنكردنی هەموو چینەكانی كۆمەڵگە بۆ كوردستان، ئەو دەستكەوتەى كە ئێوە باسی دەكەن هەموو گەنجانی ئەم خاكە زەڕرەیەك بڕوایان پێی نەماوەو پێكەنینیان بەو قسەیە دێت، چونكە ئینتیماو خۆشەویستی نیشتمانتان سوك و ریسوا كرد، ئەرێ تاكەى ئەم وڵاتە بەجێناهێڵن؟.
ئێوە 19 ساڵە بازرگانی و ئاڵووێڵ بە ئەزموون و دەستكەوتەكانەوە دەكەن، ئێوە ئینتیماو دین و دونیاتان بووەتە پارەو پارەو پارە، ئەدى ئیتر بۆچی موزایەدەى كوردایەتى و پێشمەرگەو كوردستانمان پێوە دەكەن؟، هەر ئێوە نەبوون لەپەنجاكانەوە كوڕو نەوەى كورد بە كوشت دەدەن؟، هەر ئێوە نەبوون شەڕی ناوخۆتان هەڵگیرساندو لەماوەى 8 ساڵدا زیاتر لە 10 هەزار گەنجتان تیرۆر كرد؟، ئاخر شەرم و حەیاچوونە ئێوە باسی كوردستان و كوردبوون و كوردایەتى و نیشتمان بكەن.
بمبورن كە بە كورتی كۆتاییم بە نوسینەكەم هێنا، ئەو چەند دێڕە بەسن بۆ تێگەیشتن لەو بەرپرسانەو حزبەكانیان.
[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە