کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بۆ ئەوەى مستەفا چاو ڕەش وریابێت و هەڵە نەكات،

Sunday, 30/08/2009, 12:00


ماوەى چەند ڕۆژێكە لێرەو لەوێ دەبیستم كەیەكێتى نیشتیمانى كوردستان سەرقاڵى لادان و ناردنەوەى بەرپرسە حكومى و حیزبیەكانیەتى لەبەرئەوەى لەسنورەكەى ئەو لیستى بەناو كوردستانى ڕووبەڕووى گەورەترین شكست بۆتەوە بەپێویستم زانى نیگەرانى هاوڵاتیانى سنورى ڕانیە و دەوروبەرى لەڕێگەى ئەم كورتە نامەیەوە بەمستەفا چاو ڕەش ڕابگەیەنم چونكە ئەو بۆ سنورى بیتوێن و پشدەر دانراوە،نێردراوى كوردستانپۆست تەئكیددەكاتەوە كەچەندین كەسى نابەرپرس ئێستا لەهەوڵى ئەوەدان خۆیان بگەیەننە ئەم پۆستانەى كەمستەفا چاو ڕەش دەیەوێت لایان ببات لەوانە سەرۆكى شارەوانى ڕانیە بەڕێوەبەرى تاپۆى ئەو شارە لێپرسراوى فەرمانگەى كارەباى ڕانیە ستافى مەڵبەندى هەشت بەڕێوەبەرێتى پەروەردەى ڕانیە بەڕێوەبەرى ناحیەى چوارقورنە حاجیاوا بێتواتە سەركەپكان لەگەڵ سەرۆكى شارەوانى چوارقورنە و حاجیاوا و شارەدێى شكارتە بەگوێرەى سەرچاوەكانى كوردستانپۆست ئەم پۆستانەى سەرەوە ئێستا گەورەترین هەوڵ و كۆشش بۆیان لەئارادایە بەڵام هاوڵاتیان نیگەرانن لەو ناوانەى دەیانبیستن كەشوێنى ئەم بەرپرسانەى پێشوتر بگرنەوە بۆیە كوردستانپۆست بەپێویستى زانى وەكو نوێنەرى هاوڵاتیانى ئەم ناوچەیە بەمستەفا چاو ڕەش بڵێت چاكى مەكە باخراپ نەبێت لەكاتى گۆڕین و دانانى هەربەرپرسێكى حكومى و حیزبى حیساب بۆ ڕاى گشتى جەماوەربكە نەك تۆش وەكو جلال تالابانى تەنیا بچیتە لاى كۆنە جاش و بەعسیەكان لەسنورەكە لەكاتى بانگەشەكانى هەڵبژاردن بۆیە بەپێویستى دەزانم پێت بڵێم خەڵكى ئەم ناوچەیە لەكاروكردەوەكانت نیگەرانە ئەگەر ئەم هەموو هێزەت لەگەڵ نەبێت باوەڕم پێبكە وەكو بەعس ڕاوت دەنێنن بەڵام خەڵكى ئەم سنورە لەلولەى تفەنگەكانتان تۆقیوە بۆیە بێدەنگى هەڵبژاردووە و خۆیان ئامادە كردووە ڕۆژى هەڵبژاردنى پەرلەمانى عێراق جارێكى تر جەرگتان بتەزێنن و بتانخەنەوە زبڵدانى مێژوو چونكە ئەوەى تۆ دەیكەیت لەم سنورە قوڕگرتنەوەیە بۆ خەڵكى سنورەكە نەك باشتركردنى بارودۆخى ژیانیان وەكو ئەخلاقێكى ڕۆژنامەنوسى ئێمە بەپێویستى نازانین ناوى هیچ یەكێك لەو كەسانە بهێنین كەهەوڵ دەدەن بۆ ئەم پۆستانەى لەسەرەوە ناومان بردن بەڵام خۆت زۆرباش دەزانیت كەكێن ئەوانەى ئێوەیان ڕووبەڕووى ئەم شكستە گەورەیە كردەوە و لەبەردەم پارتى شەرمەزار و ڕیسوابوون،
وەكو پەیامنێرى كوردستانپۆست ئێمە چاوەڕوانى جەماوەرى خۆمان و خوێنەرە خۆشەویستەكانمان و سەرچاوە فەرمیەكانمان دەكەین لەنزیك ئێوە بۆ ئەوەى لیستێكمان بۆ ئامادە بكەن لەو كەسە نەشیاوانەى كەپێشتر جەماوەر لێیان بێزارن و ئێستاش دەیانەوێت خۆیان بگەیەننە یەكێك لەم پۆستانەى سەرەوە كەتۆ نەشارەزا دەتەوێت گۆڕانكاریان تێدابكەیت،
سەبارەت بەناوى ئەم كەسە نەشازانە و چەند پێشنیارێكى تر لەكورترین ماوەدا چاوەڕوانى ڕاپۆرتێكى تر بە.......
په‌یامنیری کوردستانپۆست2

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە