مانگی ئازار، به ڕاپه‌ڕین یادی ڕاپه‌ڕین ده‌کرێته‌وه...
Sunday, 06/03/2011, 12:00
چاودێرێک
مانگی ئازار به چ واتایه‌ک ؟! به‌و واتایه‌ی که له وڵاتانی عێراق و سوریا و لوبنان و فه‌له‌ستین (ئازار) مانگی سێیه‌می ڕۆژمێری میلادیه؟ یان به واتای سه‌رهه‌ڵدانی ئازاری نه‌ته‌وه‌یه‌ک له کرۆک و ئه‌وپه‌ڕی ترۆپکی نائومێدیدا ! سه‌رچاوه مێژوویه‌کان ده‌ڵین ئه‌و وشه‌یه و ناوی مانگه‌کانی میلادی سنوری (الهلال الخێیب) له بابلی کۆنه‌وه وه‌رگیراوه و داتاشراوهته ناو ڕۆژمێری زاینی، به ئاگابوون له‌و ڕاستیه‌ی که (سه‌رهه‌ڵدانی هه‌ر وشه‌یه‌ک هێمای ئه‌و واقیعه‌یه که پێی ده‌ناسرێته‌وه)؛ سه‌ده‌کانی به‌ر له زاین به سنوری کوردستانی گه‌وره ده‌وترا (میزۆپۆتامیا)، ناوجه‌رگه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌و جێگایه بوو که تا ئێستاش له نێوان ململانێ و تموحی ده‌وڵه‌تانی ڕۆژئاوا و دهوریبهریدایه، به هۆی پهیوهستببونی به پێنج ده‌روازه‌ی ده‌ریایی ئاوه‌وه هه‌ڵکه‌وتی جوگرافی ناوچه‌که به ئاسانی کۆنترۆل ده‌کرا و به‌ده‌ر له‌وه‌ش له ڕوی بازرگانیه‌وه ژێرخانێکی به پیت سامانداری بۆ دانیشتوانه‌که‌ی ده‌هێنایه به‌رهه‌م... بۆیه به‌رده‌وام بوبوه جێگای تێکشکاندی ئیمپراتۆریه‌ته‌کانی ئه‌وکات (سۆمه‌ری، ئه‌که‌دی، بابلی، ئاشووری)، له دواتردا ناوچه‌که به شێوازی ئارچیۆلۆژی (Archaeology) به‌هه‌مان داب‌و نه‌ریتی ئێستا و له ڕوی سۆسیۆلۆژیه‌وه به‌ش کرا له نێوان هه‌ردوو ئیمپراتۆری (ئاشووری نوێ بابلی نوێ)، هه‌ر ئه‌مه‌ش بو وایکرد هاوڵاتیان له ژێر سێبه‌ری ئایدۆلۆژیای ئه‌و ئیمپراتۆرانهدا به چه‌ند ئاڕاسته‌یه‌کی جیاواز له ڕوی ئاین و داب‌و نه‌ریت و که‌ڵچه‌رو زمانه‌وه شکڵ وه‌ربگرێت؛ جیاوزی له نێوان له‌هجه‌و شێوه‌زاری قسه‌کردن و داب‌و نه‌ریتی ئێستا له ناوچه‌کانی کوردستان هه‌نووکه‌ش ئه‌و ڕاستیه مێژوویه ده‌سه‌لمێنێت... ئه‌گه‌ر بۆ دۆینهوهو و لێکۆڵینه‌وه له بنه‌چه‌و نه‌سه‌بی وشه‌ی (ئازار) بچینه قوڵایی مێژووه، زۆر ڕوداوی پڕ سه‌روه‌ری و شکۆدار بۆ هزرو بیری نه‌ته‌وه‌ییمان دێته‌وه به‌رچاو؛ به‌ڵام زۆر دور ناڕۆین گه‌ڕانه‌وه بۆ ته‌نها بیست ساڵ له‌مه‌وبه‌ر به‌سه بۆ ناسینه‌وه‌ی ئێمه که کێین ؟!...
مانگی ئازاری ساڵی 1991 ساته‌وه‌ختێکی مێژوویی پڕشنگداری بۆ میلله‌تی کورد به‌دی هێنا، به‌ڵام ده‌رئه‌نجامێکی شووم چاوه‌ڕوانی ده‌کرد؛ خه‌لکی وایان ده‌زانی له سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی کوردی‌دا به ئازادی بیروڕای خۆیان به‌رامبه‌ر گه‌ل وڵات ده‌رده‌بڕن و چیتر هێزێک نیه دژی بیر‌و ڕاو کولتور‌و زمان و هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی ده‌مکوتیان بکات، وایان ده‌زانی کوشتن و ئه‌من و ئیستخبارات کۆتایی هاتووه و چیتر کوشتن و بڕین نامێنێت له نێوان تاک و ڕۆڵه‌کانی گه‌لدا، واچاوهڕواندهکرا هاونیشتیمانیانی وڵات باشتر له بێگانه هه‌رێمی کوردستان به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن و به ڕاستی دڵسۆزی خاک و گه‌لن.. ئه‌مانه‌و چه‌ندان هیواو ئاواتی تر که شه‌وانه سه‌دان جار هاوڵاتیانی ئه‌م هه‌رێمه خه‌ونیان پێوه ده‌بینی... به‌ڵام به ماوه‌یه‌کی که‌م دوای ڕاپه‌ڕینه‌که هه‌رزو به زو ده‌رکه‌وت که ئامانجی زۆرێک له‌سه‌رکرده وه‌همیه‌کانی شاخ به‌وشێوه نه‌بوو که پێشبینی ده‌کرا، به‌ڵکو گه‌ل و هه‌موو قوربانیانی گه‌ل بۆ خزمه‌تی ئه‌وان بوو، ئه‌و هه‌موو پێشمه‌رگه‌یه‌ی گه‌ل شه‌هیدکران بۆ ناوگه‌ڵ و گیرفانی سه‌رکرده‌کانیان... ئه‌و کوشتاره‌ی له نێوان یه‌کێتی و پارتیدا ڕویدا به هه‌مان کێش و هاوسه‌نگی له‌گه‌ڵ ڕژێمی به‌عسدا جیاوازی نه‌بوو، به ئه‌ندازه‌ی به‌عس پێشمه‌رگه‌ی کوردیان له نێوان یه‌کتریدا به‌کوشتدا و له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی سه‌ر گه‌وره‌کاندا، دڵنیاین ئه‌گه‌ر ئێستا ههرپێشمهرگهیهکی شه‌هید بوو له مهنزڵگاکانیانهوه بدوێنیت زۆر په‌شیمانی ده‌رده‌بڕن که له‌م ڕێبازه‌دا خۆیان شه‌هید کرد! په‌شیمانن له‌وه‌ی ڕۆژێک له ڕۆژان له دژی ڕژێم سور بوون له‌سه‌ر ده‌ربڕینی هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی، په‌شیمانن له‌و ڕۆژه سه‌ختانه‌ی له شاخدا به دڵ‌پاکی و هه‌ست کردن به‌شه‌ره‌فمه‌ندی به‌رگریان له‌م خاکه کردووه، چونکه ئێستا تێده‌گه‌ن که چ ڕێبازی تاڵه‌بانی و چ ڕێبازی بارزانی هیچ جیاوازی له‌گه‌ڵ ڕێبازی به‌عسدا نه‌بووه‌و به‌ڵکو له‌وان زیاتر زه‌ره‌ریان له‌م میلله‌ته داوه‌وه و زیاتر له پێوست خزمه‌تیان به وڵاتانی بێگانه کردووه، ئه‌گه‌ر به‌عس ماڵ و موڵکی ئه‌م میلله‌ته‌ی داگیر کردبێت به ئه‌ندازه‌ی یه‌کێتی و پارتی نه‌بووه، به‌عس به ئه‌ندازه‌ی به‌رپرسانی یه‌کێتی و پارتی ته‌عدای له ناموس و شه‌ره‌فی خه‌ڵکی ئه‌م هه‌رێمه نه‌کردووه، به‌عس هێنده‌ی ئه‌مان ده‌ستی نه‌بووه له کاولکاری و وێران کردنی وڵات‌دا، ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌مانه له نێوان یه‌کتردا پێشمه‌رگه‌یان داوه به‌کوشت به‌عس ئه‌وه‌نده له شاخدا پێشمه‌رگه‌ی نه‌کوشتووه!، به‌عس هێنده‌ی ئه‌مان کاری قورس و گران نه‌کردبوو بۆ خه‌ڵک، فه‌قیری و نه‌داری نیو هێنده‌ی ئێستا زۆر نه‌بوو... له هه‌موو ڕویه‌که‌وه به‌راورد بکرێت یه‌کێتی و پارتی به سه‌دان قات زیاتر له به‌عس ده‌ستیان له کاولکاری هه‌رێمی کوردستاندا هه‌بووه؛ خۆتان زیاتری بیری لێ بکه‌نه‌وه بزانن چ تاوانێک هه‌یه به‌عس کردبێتی و ئه‌مان له‌وان زیاتر نه‌یانکردبێت له‌گه‌ڵ ئه‌م میلله‌ته‌دا..
له‌م سه‌رده‌می به جیهانیبوون و ئینتهرناشناڵیزمهدا هه‌موو تاکێکی کورد ئاشنا بووه به سه‌رجه‌م تیۆره‌کانی سیاسی و به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌ت، پێویستمان به سه‌رکرده‌ی خائین و کورد فرۆش و خێڵه‌کی نه‌ماوه و هه‌ر منداڵێک بگریت له‌وان زیاتر و زیره‌کانه تر ئیداره‌ی وڵات ده‌بات به‌ڕێوه.. ئه‌گه‌ر سه‌رده‌مانێک ئیعلام و ته‌کنه‌لۆژیا وه‌ک ئێستا به‌ربڵاو و فراوان نه‌بوو له شاخدا ئه‌م سه‌رکردانه به کوردفرۆشی خۆیان پێگه‌یاند و خاوه‌نی تیۆرێکی سیاسی سه‌لمێنراو نه‌بوون بۆیه شه‌قامی کوردی له ناچاریدا ده‌سه‌ڵاتی ئه‌مانه‌ی قبوڵ کرد، وه‌ک چۆن مه‌ڕ له ترسی چه‌قه‌ڵ په‌نا بۆ گورگ ببات ! به‌ڵام ئێستا سه‌دان و هه‌زاران به‌دیلی زیره‌کتر و ژیرتر هه‌یه بۆ ئیداره‌کردنی وڵات و چیتر ئه‌مانه ئێکسپایه‌ر بوون و ده‌بێت فڕێبدرێنه ته‌نه‌که‌خۆڵ و زبڵدانه‌کانی مێژووه... سوکایه‌تیه بۆ ئێمه ده‌سته‌وسان له‌به‌رده‌م ئه‌م حکومه‌ته ئێکسپایهرهدا بێده‌نگ بین واق ڕماو دابمێنین له‌مه زیاتر ته‌حامولی ئازار و مهینهتهکانمان بکه‌ین، بۆیه ئێستا مانگی ئازاره و تیماری ئه‌م ئازار و برینه ده‌که‌ین که 20 ساڵه پێوه‌ی ده‌ناڵێنین... با وه‌فا و ئه‌مه‌کی خۆمان بۆ شه‌هیدانی ڕاپه‌ڕین به کرده‌وه بسه‌لمێنین و ته‌نها به چه‌پڵه‌و یادکردنه‌وه‌یه‌کی ته‌قلیدی نه‌بێت، ئێستا ڕۆحی هه‌ر شه‌هیدێکی سه‌رفرازی ڕێگای ڕزگاری خوازی ڕاپه‌ڕین له دوا مهنزڵگاکانیانهوه به چاوێکی پڕ له فرمێسک و دڵێکی پڕ حه‌سره‌ته‌وه له زمانی (حه‌زره‌تی نالی) وه هاوار ده‌که‌ن بۆ نه‌وه‌ی نوێی کوردستان و ده‌فه‌رموون:
ئه‌ی تازه جه‌وان پیرم و ئوفتادهوو که‌وتووم
تا ماوه حه‌یاتم
ده‌ستێک بده‌ره ده‌ستی شکسته‌م که به‌سه‌رچووم
قوربانی وه‌فاتم..
له درێژه‌ی ڕاپه‌ڕین و ئه‌م خۆپیشاندانانه‌دا له ناوبردنی یه‌کێتی و پارتی بکه‌نه ئامانج و یه‌که‌مین داواکاریتان ، هیچ پاساوێکی عاتیفی و درۆکرندی ئه‌وان به ناوی هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تیه‌وه فریوتان نه‌دات، پشت به‌خوداو ئیراده‌ی ئێوه نابێت بهێڵرێت ده‌سه‌ڵاتی پارتی و یه‌کێتی بگاته 21 ی سێ و به ته‌واوی له‌ناوببرێن؛ وه دواجار ئه‌م نه‌ورۆزه له‌گه‌ڵ سه‌یرانی به‌هاردا به حکومه‌تێکی ڕه‌سه‌نی کوردی نوێوه پێکهاتوو له په‌رله‌مانێکی به‌هێزو ڕاستی و داکۆکیکار له مافی هاوڵاتیان و ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستانه‌وه ئاهه‌نگ ده‌گێڕین.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست