عومەر مورتاح دزه بهمانای پڕی ووشه..
Wednesday, 14/10/2009, 12:00
لەم ڕۆژانەی ڕابوردو لە بۆنەی شەکراو خواردنەوەکەی کوڕی مامۆستا جەمالدا. کە زۆربەی زۆری بەرپرسەکان تیایدا ئامادە بون لەسەر هەمو ئەو مێزانەی میوانەکان بە دەوریا بازنەیان بەستبو باس هەرباسی دزی و بێئابڕوی عومەری مورتاح و سەرانی یەکێتی بو دەتگوت ئەو کۆبونەوەیە تایبەتە بە باسکردنی دزیەکانی جەلال و عومەری مورتاح . کە هەندێ لەو باسکردنانەم بە ڤیدۆ لەلایە بەڵام لەبەر هەندێ هۆ وام بە باشزانی گرتە ڤیدیۆییەکان بڵاو نەکەمەوە. برادەرێکی بەرپرسی یەکێتی کە لەسەر مێزەکەی ئێمەبو گێڕایەوە وتی جا ئەم عومەر مورتاحە. کەی دز نەبوە ئەو پێش ئەوەی بچێتە ناو سیاسەت و لە ڕیزەکانی یەکێتیدا ببێتە پێشمەرگەش هەر دزبو تەنانەت ئەوەندە بێئابڕو بو لە دوکانەکانیش شتی مناڵانەی وەك پسکیت و نوقڵی ئەدزی ئەو هەر لەمناڵیەوە دەستی بەدزی ڕاهاتوەو چەندین جاریش ئەوکاتانەی لەماوەت بو لەلایەن خەڵکەوە لەسەر دزی گیراوەو سوکو سەلیم کراوە وتیشی ئەو کاك عومەرە لەماوەت لەناو خزمە نزیکەکانی خۆیشی هەر بەدز ناوبانگی ڕۆیشتوە. وتیشی کاتی خۆی کە حوکمەتی ناوەندی ژمارەی 60 سەیارەی ناردوە بۆ پارێزگای سلێمانی کە دابەشبکرێت بەسەر ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانیدا بەڵام عومەرفەتاح و کۆسرەت هەردوکیان پێکەوە 57 سەیارەیان فت کردوەو 3 سەیارەیان تەسلیمی پارێزگا کردوە. وتی کاتی خۆی ئەم دزە دایم و درهەم بە شانو باڵی کاك دانای ئەحمەد مەجیدیدا هەڵدەدا هەر لەبەر ئەوەی دانای ئەحمەد مەجید باسی دزیەکانیان نەکات بەڵام ئێستا کە خوای خەڵکی سلێمانی بە جەلالیشەوە گەڕو گولی کردون و دزیە بێشومارەکانیان ڕۆژانە لێرەو لەوێ ئاشکرا دەبێت و خەڵکی کوردستان بۆیان ڕوندەبێتەوە کەکاك هۆمەر چۆن دزێکی سامناکە بۆیە کێچ کەوتۆتە کەوڵیان و نازانن چۆن تۆمەت بۆ دانای ئەحمەد مەجید هەڵبەستن هەر ئەو مەسئولە وتی من بە بەڵگەوە دەیان دزی ئەو کاك هۆمەرەم لایە بەڵام لە ئێستادا بۆ سەلامەتی گیانی خۆم پێم باش نیە بڵاوی بکەمەوە چونکە نیوەی ئەو دزیانە پەیوەندی بە هێرۆی تاڵەبانیەوە هەیە لەگەڵ بڵاو کردنەوەی یەکێك لەو بەڵگانە یەکسەر دەزانرێت کە ئەوە منم. بەڵام هەر کات هەستم کرد لەم کوردستانە یاسا سەروەر بو بێلایەنانە ئەو دزانەی هەڵپێچاو ڕاپێچی بەردەم دەدگای گەلی کردن ئەوکات من بە بەڵگەوە ئەو دزیانەی هۆمەرو هێرۆی ژنی تاڵەبانی ئەسەلمێنم. هەر ئەو بەرپرسەی یەکێتی کە لەئاستیكی بەرزدایە بەڕاشکاوانە وتی ئەو داکۆکی کردنانەی جەلال تاڵەبانی لە عومەر مورتاح بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە عومەر مورتاح ئاگاداری هەمو دزی و فاکو فیکەکانی جەلال و هێرۆی خێزانی و کوڕەکانیو برازاکانی جەلالیشە ژمارەی سەروەتو سامانەکانی بنەماڵەی جەلالیش بە ژمارە دەزانێت بۆیە ئاوا بێمنەتانە حساب نە بۆ یاسا ئەکات نە بۆ خەڵکی سلێمانی. هەر ئەو بەرپرسە وتی من وای بۆ دەچم کە مام جەلال لەوە ئە ترسێت کە عومەر مورتاح لە درێژەی ئاشکرابونی دزیەکانی خۆیدا دزیەکانی بنەماڵەکەی ئەویش ئاشکرا بکات. ئەوەش پێدەچیت بە کۆتایی هێنان بەژیانی عومەر مورتاح بە شێوازێکی تاکتیکی لەلایەن جەلال و دەزگای زانیاریەوە کپ بکرێتەوە چونکە جەلال تاڵەبانی هەر کات هەستی کرد پەڕژەوەندیەکانی بنەماڵەکەی کەوتۆتە بەر مەترسی ئەوا وەك سەدام وایە دەست لە نزیکترین ئەڵقە لەگوێ و تەنانەت کەسە نزیکەکانی خۆیشی ناپارێزێت بە هەر شیوازێك بۆی بلوێ لە ناویان ئەبات...
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست