لووت شكاندنى مه‌سعود كانديدى به‌هێز ده‌خوازێت
Saturday, 29/06/2013, 12:00
له‌گه‌لَ رێزم بۆ هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ى كه له‌م نوسينه‌داخۆيان ده‌بيننه‌وه ،يان هه‌ست ده‌كه‌ن له ناوه‌رۆكى نوسينه‌دا په‌يوه‌ندى به‌وانه‌وه‌هه‌يه،،به‌لاَم راستيه‌ك هه‌يه و زۆرمان دركى پێده‌كه‌ين، ئه‌ويش مالَوێرانى ونائومێدى و نه‌گه‌يشتن به‌هيچ ئامانج وئاكام وكيانێك، به‌هۆى كالَفامى و نه‌زانى و ساويلكه‌ى، به‌ناو سه‌ركرده‌وه رابه‌رو خۆبه‌شت زانه‌كانى كوردستانه‌وه بووه، كه ئێستا سه‌رله‌به‌ريان سكراب و لێكه‌وتو بێ خێربوون، به‌درێژايى نيوسه‌ده و پتريش نه‌يانتوانيوه تاكه يه‌ك به‌رهه‌م وده‌ستكه‌وت بۆميلله‌ت وفه‌راهه‌م بكه‌ن. سه‌رله‌به‌رى ئه‌و به‌ناو سياسى و سه‌ركردانه، بونه‌ته به‌لاَ و مۆرانه وگه‌نه، رۆژانه له‌سه‌ر خوێنى ميلله‌ت و ره‌نج و قوربانى ده‌ژين،تا دێت لاى ميلله‌ت و جه‌ماوه‌ر نه‌فره‌ت لێكراو وقێزه‌ون ده‌بن، تادێت سه‌نگ وبه‌هاو قورسايى يان كه‌م ده‌كات، ئه‌وه‌ى پێى بلَێى رێز وگه‌وره‌يى و ستايش به‌ره‌و پوكانه‌وه ده‌چێت ونايان مێنێت، بۆخۆشيان زۆر باش ئه‌و حه‌قيقه‌ته ده‌زانن و په‌ى پێده‌به‌ن،به‌لاَم چونكه له‌سه‌ر بنه‌ماو ئايديۆلۆژياى ديكتاتۆريه‌ت و ستالينيزم ، گۆش كراون و به‌و هه‌واو نه‌فه‌سه راهاتون، لايان قورس و ئه‌سته‌م و زه‌حمه‌ته ده‌ست به‌ردارى پله پۆستيان ببن و،به‌رۆكى كورسى و پله‌كه‌يان به‌رده‌ن. به‌لَكو هه‌ولَ و ته‌ماعى زياتريشيان ده‌وێت.
سه‌ربارى هه‌موو ئه‌مانه‌ش ئه‌و كه‌سانه‌ى كه خۆيان به شۆرِشگێرِو نيشتمانپه‌روه‌ر ده‌زانن،كه له‌راستيدا وانيه و تا ئه‌مرۆ تاكه يه‌ك سه‌روه‌ريان بۆمان تۆمارنه‌كردوه، تا له‌رومان بێت بلَێن ئه‌وه جێگه وده‌ستو په‌نجه‌ى ئه‌و زاتانه‌يه. شتێكى به‌لَگه نه‌ويسته ،ئێمه هه‌موو ده‌مو ساتێك خواخوامانه چاره‌يان نه‌بينين، تا ئێش و ئازار‌و خه‌م و مه‌راقى سالاَنى رابردومان به‌بير نه‌يه‌ته‌وه، كه‌چى زۆرێك له‌وانه،وه‌ك ئه‌وه‌ى كه به‌رپرسياريه‌تى حيزب و خۆسه‌پاندن به‌سه‌ر ميلله‌ت و كوێخايه‌تيان ،به‌ميرات بۆمابێته‌وه ئه‌و پاوانى ده‌سه‌لاَت وبه‌زۆر خۆسه‌پاندنه‌يان به‌شيره‌وه خواردبێت، وا جارێكى ديكه گه‌ره‌كيانه بێنه‌وه سه‌ر شانۆى سياسه‌ت ،به‌و خه‌ون و خه‌يالَه‌ى كه ئه‌مجاره بتوانن زۆرترين پول و سه‌روه‌ت سامان پاشه‌كه‌وت بكه‌ن ، ئه‌وه‌ى كه‌پێشتر بۆيان نه‌ره‌خساوه و بواريان نه‌بوه بيكه‌ن،ئه‌مجاره له‌ژێر ناو وبه‌رگێكى چه‌واشه‌دا بيهێننه دى.
ئه‌ويش خۆكانديدكردن و خۆپالاَوتنى هه‌نێك له‌وانه‌يه بۆ پۆستى سه‌رۆكى هه‌رێم،نه‌گبه‌تى و نه‌هامه‌تى وبه‌دبه‌خيته‌كه لێره‌وه ده‌ست پێده‌كات.قورِه‌كه زياتر و باشتر خه‌ست ده‌كه‌نه‌وه. به‌و كار‌و خۆپالاَوتنه‌يان ئه‌وه‌نده‌ى ديكه ده‌مان كه‌ن به‌چالَى نه‌حله‌تدا و،له ئامانج وهيواكان دوورمان ده‌خه‌نه‌وه، بۆخۆشيان هێنده‌ى ديكه بێ ئه‌رزش ده‌بن، ئه‌و تۆزه ناو و شوهره‌ته‌ى كه هه‌يانه به‌خه‌سارى ده‌ده‌ن. تۆ برِوانه هه‌ريه‌كێك له‌و كه‌سانه كه‌ئه‌مرِۆ هاتونه‌ته گۆرِه‌پانه‌كه‌وه به‌و هيواو ئاواته‌ى ببنه سه‌رۆكى هه‌رێم و، ئاو بكه‌نه ژێر مه‌سعود و،ته‌خت و تاراجى قلَپ بكه‌نه‌وه، كه نه‌ك من و ئێوه‌ى به‌رِێز، بۆخۆشيان ئه‌و هه‌ولَ و ته‌قه‌لاو خۆ كانديدكردنه به‌خه‌ونى حوشترى و گالَته‌و قه‌شه‌مه‌ريات ده‌بينن، وه‌كو رۆژى روون لايان مه‌علومه كه له‌شكست و دۆرِاندن زياتر هيچى ديكه ناچننه‌وه، لێم ببورن ،مه‌يخه‌نه قالَبى ئه‌وه‌ى كه لايه‌نگرى مه‌سعودم و ده‌مه‌وێت داكۆكى لێ بكه‌م و،بانگه‌شه بۆ ئه‌و خائين و دۆرِاوه بكه‌م،من بۆخۆم جگه له‌مسعود و بنه‌مالَه‌ى بارزانى هه‌موو كه‌سێكم قبولَ بۆ ئه‌و پۆسته،به‌لاَم راستيه‌كه و هه‌موو دركى پێ ده‌كه‌ين ،كه چ بۆ ئێستا و چ بۆ ئاينده هيچ كام له‌و كه‌سانه‌ى كه ئه‌مرۆ به‌نيه‌تى ئه‌و پۆسته خۆيان كانديد كردوه، ناتوانن ئيزافه‌يه‌ك له ژيانى سياسى ولاَتدا بكه‌ن و، گۆرِانكارى نوێگه‌رى بخولَقێنن و وه‌رچه‌رخانێك له كايه‌ى سه‌رۆكايه‌تيدا ئه‌نجام بده‌ن، چونكه سه‌ره‌تا ئه‌وانه كه‌سانێكى پاشكه‌وتون و ته‌واو له كاروانى سياسه‌ت به‌جێ ماون ،تا رۆژى ئه‌مرِۆمان نه‌يانتوانيوه هه‌نگاوێكى دلَخۆشكه‌ر چ بۆ حيزبه‌كه‌يان چ بۆ ده‌وروبه‌ره‌كه‌يان بنێن،خاوه‌نى هيچ رێباز ورێچكه‌يه‌كى روون و دلَخۆش كه‌ر نه‌بوون، له‌وه‌ش زياتر ئه‌وانه كۆمه‌لَه كه‌سانێكن كه هيچ پێگه‌ى جه‌ماوه‌رى ونفوزێكى ديار يان نيه و،سه‌رله‌به‌ريان به‌هۆى وابه‌سته‌يى و مه‌وقيف فرۆشتنيان باوه‌رِو متمانه‌يان له‌ده‌ست داوه ، له گۆره‌پانى سياسه‌تدا نابووت و مايه پووچ بوون.
تۆ برِوانه‌و به جددى و واقيعى شرۆفه و هه‌لَسه‌نگاندنى بۆبكه‌ن، پارتۆكه‌كانى ئه‌مرِۆى گۆرِه‌پانه‌كه،زۆربه‌يان ژماره‌ى ئه‌ندامان و دۆستان ولايه‌نگرانيان نه‌گاته چه‌ند سه‌د كه‌سێك، به‌درێژايى چه‌ندين سالَ نه‌يانتوانيوه ببنه ئه‌لته‌رناتيفى ره‌وشه‌كه، كۆمه‌لَه كه‌سانێك و ژماره‌يه‌كى به‌رچاو له خه‌لَك له‌ده‌ورى خۆيان خرِبكه‌نه‌وه، زۆربه‌يان له هه‌لَبژاردنه‌كانى پێشوودا نه‌يانتوانيوه نيو كورسيش به‌ده‌ست بهێنن، له‌وه‌ش زياتر سه‌رله‌به‌ريان سه‌ربه‌خۆى و بێ لايه‌نى خۆيان له‌ده‌ست داوه،هه‌ر رۆژه‌ى پاشكۆى لايه‌ن و ولاَتێكن.به‌ساز مۆسيقاى ئه‌وان سه‌ما ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر بێت و ده‌ستگيرۆى و هاوكارى ئه‌وان نه‌بێت، ناتوانن بۆ ماوه‌ى يه‌ك مانگ له‌سه‌ر پێى خۆيان بوه‌ستن درێژه به‌دوكانۆچكه‌ى حيزبه‌كانيان بده‌ن.. جا كه‌سانێك ئه‌وها بن، هه‌رله‌سه‌ره‌تاى ده‌ست پێكردنى ململانێ وكێ برِ كێ كه‌دا ئه‌نجامه‌كه‌يمان له‌به‌ر چاو بێت، بزانين هيچ له‌مه‌سه‌له‌كه ناگۆرِن ، بۆچى له‌خۆرِايى ئه‌و موجازه‌فه و گه‌مه دۆرِاوه ده‌كه‌ن. ئه‌و چه‌ند سه‌د ده‌نگه‌ى بۆ له‌به‌لاش به‌سودى مه‌سعود ده‌سوتێنن؟؟
من وه‌ها گۆمان ده‌كه‌م خۆپاڵاًَوتنى ئه‌و كه‌سانه و هاتنه ناو گۆره‌يانه‌كه بۆ ركابه‌رى مه‌سعود،سيناريۆيه‌كه ودروستكراوى پارتى وپاراستنه و ده‌زگاى زانياريه، چونكه به‌هيچ پێوه‌رێك قبولَ ناكرێت، سكرتێرێك له‌سه‌رێك پشتيوانى له پرۆژه و وته‌ى مه‌سعود بكات و ببێته غولامى،له‌ولاشه‌وه بيه‌وێت ببێته ركابه‌رى و بۆ بالاَترين پۆست مونافه‌سه‌ى بكات،، يان پارتێك كه‌تا ئێستاش سه‌رجه‌م نه‌سريه‌و هاوكارى دارايى يه‌كانى، ژێربه‌ژێر له‌لايه‌ن پارتى فه‌رمانره‌وا پێبگات، ته‌واوى برِيارو راسپارده‌كانى حيزبه‌كه‌ى به‌خواستى ئه‌وان بێت،ته‌نانه‌ت به‌رنامه وپێره‌وى ناخۆى حيزبه‌كه‌شيان له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندى ئه‌وان نوسيبێت ، به عه‌قلَى كه‌سدا ناچێت ئه‌و بێ نمه‌كيه بكات بيه‌وێت ببێته نه‌ياريان! كورت وكرمانجى تاكه مه‌به‌ست لێى ئه‌وه‌يه كه له‌سه‌رێك هێزو قووه‌تى مه‌سعود زياتر ده‌ربخرێت،وه‌ها پێمان نيشان بده‌ن،كه جگه له مه‌سعود وبنه‌مالَه‌كه‌ى كه‌سى ديكه ناتوانێت ئه‌و پۆسته پرِ بكاته‌وه، كوردستان پاوان و تاپۆى ئه‌وانه تا ئه‌به‌د بۆ ئه‌وان ده‌بێت. له‌سه‌رێكى ديكه‌وه، ئه‌وكه‌سانه‌ى كه نه‌يارى مه‌سعودن وخۆشيان له‌و نايه‌ت وناخوازن ده‌نگ به‌مه‌سعود بده‌ن، ده‌نگ ده‌ده‌ن به‌وان،به‌مه‌ش ئه‌و چه‌ند سه‌د ده‌نگه په‌رش و بلاَو ده‌بێت ،ژماره‌يان كه‌م ده‌كات ،ئه‌و ده‌مه‌كورد ده‌لَێت عوزر له‌قه‌باعه‌ت خراپتر ده‌بێت، پارتى و زۆرِنا ژه‌نه‌كانيشى ئه‌وه ده‌كه‌نه چه‌كێك به‌ده‌ست پارتى و بنه‌مالَه‌وه كه له‌وان زياتر كه‌سى ديكه ناتوانێت ئه‌و به‌رپرسياريه‌تيه له‌ئه‌ستۆ بگرێت.ئه‌مه‌ش ده‌بێته مه‌سيجێكى ناراسته‌وخۆ بۆ هه‌مولايه‌نه‌كان چ بۆ ئێستا وچ بۆ ئاينده، كه بۆ له‌مه‌ولا بير له‌و پۆسته نه‌كه‌نه‌وه خۆيان له‌قه‌ره‌ى نه‌ده‌ن، ئه‌گينا ئه‌وه چاره‌نوس ئاكاميان ده‌بێت.
هه‌قى وايه كه‌سانى سياسى و خه‌مخۆر و لايه‌نكانى ئۆپۆزسيۆن، بيرێك له‌و كاره وئاكامه نه‌خوازراوه‌كانى بكه‌نه‌وه،تا زووه ئه‌و بۆشاييه پرِ بكه‌نه‌وه،كانديدى خۆيان كه جێگه‌ى متمانه‌و باوه‌رِو لێوشاوه بێت، بۆ ئه‌و پۆسته ته‌رخان بكه‌ن، رێگه نه‌ده‌ن ئه‌و پۆسته‌ش ببێته گه‌مه‌و يارى و وه‌كو دروستكردن و پێكهێنانى حيزبى لێبَت و هه‌رچى راست بۆوه كه‌يفى لێ بوو ـبۆخۆى پارتێك بسازێنێ.
هيواخوازيشم كه ئه‌و به‌رِێزانه‌ى كه بۆ ئه‌و پۆسته خۆيان كانديدكردوه، ده‌ستبه‌ردارى ئه‌و كاره بن ،چونكه دلَنيام زۆر به‌قورسى شكست دێنن ، شكۆ و هه‌يبه‌تى خۆيان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن، با له‌و كێشمه كێشمه بكشێنه‌وه وئه‌و ئه‌ركه به كه‌سانى خوێنده‌وار و رۆشنفكر و سياسى بسپێرن. له‌به‌ر ئه‌وه‌ى بمانه‌وێت يان نا ئه‌وانه ئيدى به‌كه‌لَكى ئه‌م رۆژگاره نه‌ماون، قه‌لَب وسواو ولێكه‌وتوو بون،سه‌رۆكايه‌تيش پێويستى به‌كه‌سانىنوێخواز و لێوشاوه و زرنگ وكارا هه‌يه، كه‌سێكى ده‌وێت وه‌لاَم ده‌ره‌وه‌ى رۆژگار و واقيعه كه‌بێت، چاونه‌ترس و بوێر بێت، خاوه‌نى سياسه‌ت ورێبازێكى رۆشن بێت، له‌پێناوى داوا‌و خواستى ميلله‌تدا له‌كاردابێت،ته‌واوى ژيانى بۆ ئه‌و كاره ته‌رخان بكات، كه‌هيچ كام له سيفه‌تانه‌ش له‌و كانديدانه‌دا به‌دى ناكه‌م،چاكتر وايه ئه‌وانيش بيرێك له ناسكى وهه‌ستيارى ره‌وشه‌كه بكه‌نه‌وه، ئه‌وه‌ى كه ئه‌مرِۆ ده‌يخوازێت وه‌ها بكه‌ن،ده‌ستبه‌ردارى خه‌ونى نه‌زۆرك و خه‌يالَ پلاَوى خۆيان بن،خۆيان له‌و هه‌لَه‌و بيرۆكه سه‌قه‌ته ببوێرن چونكه لاى هه‌موان مه‌علومه كه جگه له‌شكست و دۆرِان،هيچ چاره‌نوسێكى ديكه‌يان نابێت.. با ئه‌وانيش به‌رپرسياريه‌تى ميّژووى بگرنه ئه‌ستۆ و له‌برى خۆيان مامۆستايانى زانكۆ يان نوسه‌ران يان كه‌سانى ئه‌ديب و خاوه‌ن پێگه‌و وكه‌سايه‌تى كۆمه‌لاَيه‌تى ديارى بكه‌ن و هان بده‌ن ،.به‌مه‌ش ده‌توانين ركابه‌رێكى سه‌رسه‌خت له‌به‌رامبه‌ر مه‌سعود وبنه‌مالَه قوت بكه‌ينه‌وه، له‌و باوه‌رِه‌دام زۆرينه‌ى خه‌لَكيش ده‌نگى پێده‌ده‌ن، به‌مه‌رجێك پالَێوراوه‌كه كه‌سێكى هاوشێوه‌ى ئه‌وان نه‌بێَت و ، له‌ژێر فه‌رمان و رێنمايى حيزب‌دا گۆش نه‌كرابێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست