کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


خانی له‌پ زێڕین....

Thursday, 14/05/2009, 12:00

2022 بینراوە


ئه‌مرۆ گرده‌که‌ ڕۆڵی مێژوویی به‌رچاو له‌ کات و ساتی خۆی دا ده‌گێرێ، هه‌مان ئه‌و ڕۆڵه‌ی که‌ خانی له‌پزێڕین له‌ قه‌ڵای دم دمدا له‌ کات و ساتی خۆیدا.
ئه‌گه‌ر چی به‌هۆی ڕۆڵی خیانه‌تکارانه‌ی (به‌کر مه‌رگه‌وه‌ر) قه‌ڵا به‌سه‌ر دانیشتوان و میره‌که‌ی دا وێران کرا، به‌ڵام خودی قه‌ڵاو خانیش مێژوویه‌کی ئه‌وه‌ندا پڕ له‌ شانازیان تۆمار کردوه‌ که‌ له‌ مێژووی دوورو نزیکمان نمونه‌ی زۆر که‌مه .
ئێستاش نمونه‌ی به‌کر که‌م نین به‌ڵام ،ڕۆڵیان دره‌نگه‌و ده‌نگیان کزه‌ له‌ ئاست ده‌نگو ڕه‌نگی میلله‌ته‌که‌مان که‌ له‌ ئاستێکی به‌رزدا خۆی ده‌نۆێنێ چ له‌ باشوور چ له‌ پارچه‌کانی تردا.
به‌رای من ئه‌مڕۆ گرده‌که‌و به‌ڕیز نه‌وشیروان مسه‌فا هه‌مان ئه‌و ڕۆڵه‌ مێژووییه‌ی قه‌ڵای دم دم و خانه‌ له‌پزێرینه‌که‌ی ده‌گێڕن، به‌ جیاوازی زه‌مه‌ن و ڕاده‌ی ووشیاری میلله‌ته‌که‌وه‌ .
هه‌ر بۆیه‌ به‌ په‌ند وه‌رگرن له‌ ڕابردوو وه‌ به‌ پشتیوانی گه‌ل پێشبینی ده‌کرێ له‌ شکسته‌کانی ڕابردوو ده‌رباز بین و قه‌ڵاکه‌شمان ئاوه‌دان تر خانی له‌ پزێڕینیش له‌ جیاتی ته‌نها شانازی سه‌رکه‌وتنیش تۆمار بکات که‌ له‌ مێژووا دا به‌شی که‌ممان به‌رکه‌وتوه‌ .
ئه‌گه‌ر چی نیشانه‌کانی ده‌و‌رگرتنی گرده‌که‌ ئاشکران، هه‌ر له‌‌ هه‌ڕه‌شه‌ی نان بڕین تا راده‌ی تۆقاندن ‌وخه‌پاندن ، هه‌ر وه‌ک نوسینێکی به‌رێزێک به‌ ناوی توانا ئه‌حمه‌د که‌ کوردستانی نۆێی له‌ ڕۆژی 29.4.2009دا بڵاو کرابۆوه‌ لێک چونێکی نا مه‌نتیقی کردبوو له‌ نێوان هه‌رێمی کوردستان و فه‌له‌ستین هه‌ر وه‌ک هه‌ره‌شه‌ی ئه‌وه‌ی کردبوو ئه‌گه‌ر گرده‌که‌ به‌ هه‌ڵبژاردنیش ده‌ربچێ ئه‌وه‌ مه‌ترسی هه‌یه‌ ئابڵوقه‌ بخرێته‌ سه‌ر هه‌رێمی
سلێمانی و ناوچه‌کانی، خه‌لکه‌که‌شی توشی برسسێتی و نه‌هامه‌تی بکه‌ن.هه‌ر وه‌ک ده‌سه‌ڵاتی فه‌له‌ستینی مه‌حمود عباس و داروده‌سته‌که‌ی، شکسته‌کانی خۆیان بخه‌نه‌ ئه‌ستۆی حه‌ماس وله‌ ڕێگای برسی کردنی خه‌لکه‌وه‌ پاساوی شکسه‌کانیان بده‌نه‌وه‌و تۆڵه‌ش له‌ حه‌ماس بکه‌نه‌وه‌ .
به‌ڵام له‌ ڕاستیدا نه‌ گرده‌ له‌ حه‌ماس و نه‌ ئێوه‌ش سوڵته‌ سواڵکه‌ره‌که‌ی (فه‌تح)ن.
بودجه‌ی خه‌ڵکی کوردستان له‌ به‌غدایه‌ و به‌غداش له‌گه‌ڵ براوه‌ هه‌ڵسوکه‌وت ده‌کات .
ئه‌گه‌ر چی ده‌سه‌ڵات دارانی هه‌رێم له‌ جۆرو شێوه‌ی به‌ڕێوه‌بردن جیاوازیان نی یه‌ له‌گه‌ڵ عه‌ره‌فاتیه‌کان .
به‌رپرسی گرده‌که‌و هاوکارانی مرۆڤی به‌بیر به‌ ته‌گبیر کارامه‌و ژیرخاوه‌ن دیسپلین و ستراتیژی ئاشکراو ڕوونن ،ئه‌مڕۆش سیاسه‌ت و به‌رێوه‌ بردن زاسته‌ ، که‌سی پسپۆڕو به‌ توانای پێویسته‌ .
بڕیاردان به‌ر له‌ هه‌موو شتێ جورئه‌تی ده‌وێ ئینجا دوایی مه‌سه‌له‌ی دلسۆزی پسپۆری و شته‌ گرنگه‌کانی تر بۆ سیاسی یه‌ک پێویستن‌ ،ئنجا ئه‌گه‌ر که‌سانێک هه‌بوبن ئازاو به‌ جه‌رگ له‌ به‌ره‌نگاریدا ئه‌وه‌ پێوه‌ر نیه‌ بۆ گرتنه‌ ده‌ستی ده‌سه‌ڵات ،به‌ڕێوه‌بردنی ووڵات .
هه‌ر وه‌ک ئه‌و حکومه‌ته‌ داماوه‌ی کوردستان به‌رهه‌می ئه‌قڵی وه‌ستاوی سیاسی یه‌ نه‌خۆێنده‌وارو نا پسپۆڕه‌کانه‌ .
.‌له‌به‌رئه‌وه‌ی رکابه‌ره‌کانی نوشیروان مسته‌فا له‌ کوردستانی باشوور که‌سانی کورت بین، نه‌خوێنده‌وار بوون نه‌یانتوانیوه‌ ململانێ ی فکری،سیاسی، کاری ڕێکخراوه‌یی بکه‌ن ،بۆ مانه‌وه‌ی خۆیان هانایان بۆ میتۆده باوه‌ کۆنه‌کانی کۆمه‌ڵی کوردی بردوه‌ بۆ که‌م کردنه‌وه‌ی کاریزماو دژایه‌تی کردنی.
له‌به‌رئه‌وه‌ی گه‌لی ئێمه‌ش له‌ ڕابردوودا که‌مترگۆی بیستی ڕاستیه‌کان بووبێ جا به‌ هۆی هۆکانی خزمایه‌تی، خێله‌کی،یان به‌رژوه‌ندی ده‌سته‌گه‌رایی ،گوێان به ڕاستیه‌کان نه‌داوه‌و به‌رژه‌وه‌ندی میلله‌تیان خسۆته‌ لاوه‌و، چوه‌ته‌ ژێرباری ناڕاستیه‌کان .
ئه‌مڕۆ زه‌مه‌نه‌که‌ جیاوازه‌ میتۆده‌کانی دژایه‌تی کردنی به‌ره‌ی دژه‌ گۆران هه‌مان که‌ره‌سته‌ی ڕابردوون،هه‌ر له‌ فیشه‌کی موختار کوژ ده‌چن ده‌نگیان دێ به‌ڵام بێ کاریگه‌ر ده‌مێننه‌وه‌ ؛
ڕه‌نگه‌ خودی به‌ڕێز نه‌وشیروان مسته‌فاش هه‌ڵه‌ی سیاسی مێژوویی کردبێ،به‌ڵام ئه‌ویش وه‌ک تاکێکی کوردی خاوه‌ن په‌یمان و ئه‌خلاقی هاوڕێه‌تی، په‌یوه‌ست به‌ گوته‌و کرداره‌کانی وای لێ کردبێ خودی خۆشی بووبێته‌ قوربانی ئه‌و پێناوه‌ ،هه‌ر وه‌ک خۆی له‌ کتێبی(له‌ که‌ناری دانوبه‌وه‌ بۆ خڕی ناوزه‌نگ)ئاماژه‌ی به‌وه‌ داوه‌ ئه‌گه‌ر ته‌قه‌ له‌ مام جه‌لال بکرایه‌ ئه‌و خۆی ده‌خسته‌ به‌ری،چونکه‌ له‌و سه‌رده‌مه‌دا پێی وابووه‌ مام ئه‌وه‌نده‌ زه‌رووره‌ بۆ کورد..
ئیتر لێره‌وه‌ کاتێ هاوڕێی قوربانی بۆ دراو پشت ده‌کاته‌ ئه‌و په‌یمانه‌ی که‌ به‌ نیشتیمانی داوه‌ ،هاوڕێی قوربانی ده‌ریش له‌و هاوڕێی یه‌تیه‌ یاخی ده‌بێ و په‌یمان بۆ گه‌ل نۆێ ده‌کاته‌وه‌ ،ئه‌و په‌یمانه‌ی که‌ ئه‌و له‌ سه‌ره‌تای هه‌ڵگیرساندنی شۆڕشه‌که‌دا دای به‌ گه‌لی ئێمه‌ بۆیه‌ لێره‌دا(ستۆپ)ێکی نه‌رم ده‌کات و ڕایده‌گه‌ێنێ ئیتر به‌سه‌ ته‌پ و تۆزی سه‌ر ئامانج و ستراتیژی گه‌لی ئێمه‌ ده‌ته‌کێنێ و به‌ره‌و ژیانێکی باشتر چراکانی گرده‌که‌ داده‌گیرسێنێ.
4.05.2009 ئه‌ڵمانیا


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)