بۆ که‌نالی کی ئن ئن ڕۆژنامه‌ی ڕۆژنامه
Thursday, 14/05/2009, 12:00
1221 بینراوە
زۆر به‌داخه‌وه له که‌ناڵه‌که‌تانه‌وه و رۆژنامه‌ی رۆژنامه ئه‌و چاوپێکه‌وتنه له‌گه‌ڵ حمه‌ی حاجی محمود ، هه‌رگیز چاوه‌روانی ئه‌وه‌م نه‌ده‌کرد که که‌سانی بۆگه‌ن و پاشه‌ڵ پیس و پیاوی ئیتڵاعات و دز له شاشه جوانهکهتانهوه په‌خش بکرێت هه‌موو تاکێکی کورد له پۆخڵه‌وات ودزیهکانی حمه و شۆفڵ ئاودیو کردن ئاگاداره، خه‌باتکه‌رانی کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات به‌ده‌ستی کێ شه‌هید کران .
ئه‌وه‌ی حمه ئه‌مرۆ باسی ئه‌کات بۆ چه‌ند ساڵه باسی ناکات ئه‌گه‌ر له سایه‌ی هه‌ڵوێستی جوامێرانه‌ی کاک نوشیروانهوه نه‌بێت. لای هه‌موان ڕوونه هه‌ڵوێسته‌کانی لیستی گۆران ، هه‌موشمان ئه‌زانین حمه بۆ حسین ناگری بۆ هه‌ریسه‌که‌یه، حمه داوای گۆران ئه‌کات به‌کام که‌ره‌سه ئه‌و که‌ره‌سه‌یه‌ی که ته‌نها و ته‌نها هه‌رخۆی وه‌زیر و ئه‌ندام په‌رله‌مان بێت ئه‌وانه کێن له گه‌لی بۆ خوێنه‌ری به‌رێزی جێدێڵم .. من وه‌ک تاکێکی کورد یه‌کێتی و پارتیم به هه‌موو گه‌نده‌ڵیی و پۆخلهواتهکانیانهوه قبوله حمه و ئیسلامیه‌کانم قبوڵ نیه. جا کا حمه پێت بێژم بۆ ئه‌وه‌ی چاک بزانی پاش ئه‌م هه‌ڵبژاردنه به هه‌رچی ئه‌نجامێک بێت پاره‌ی حزبه‌کان به‌و شێوه نابێت که تۆ 400 ملیۆن مانگانه وه‌ربگری بهپارتیی و یه‌کێتیشه‌وه ئه‌و زه‌مه‌نه به‌سه‌ر چوو. ئه‌بێ هه‌ر حزبێک پاره‌یه‌کی ڕه‌مزی پێبدرێ بۆ کاروباری رۆژانه و راگه‌یاندن نه‌ک حزب ببێت به کۆمپانیا خه‌ڵک پاره‌ی مانگانه‌ی تیا وه‌ر بگرێت، ئه‌گه‌ر حزبه‌که‌ی تۆ ما پاش هه‌ڵبژاردن ئه‌وا مانگانهکات ته‌نها 25 ملیۆن دیناره نه‌ک 400 ملیۆن دینار.
جا حمه له مقابهلهکهی ڕۆژنامه‌ی ئاوێنه به‌راستی خۆت ناسان که کێیت.
چاوی گه‌ل
سلێمانی 14/5/2009