حسن نورى بەڕیوبەرى پەروەردەى هەڵەبجەى شەهید لەسەرجنێودان بە خوێندكاران شكاتى لێكرا
Thursday, 29/03/2012, 12:00
"بەڕیوبەرى پەروەردە بە بەرچاوى كەناڵەكانى ڕاگەیاندنەوە پێى گوتین (بێ ئەخلاق و بێ ئەدەب) بڕۆنە دەرەوە" لەبەرامبەر سوكایەتى پیكردن و جنێودان چوار خۆیندكارى دواناوەندى باڵامبۆى كوڕان بەنوێنەرایەتى زیاتر لە 300 خوێندكارى ئەو دواناوەنیە دوێنێ لە دادگاى هەلەبجەى شەهید سكاڵاى یاساییان تۆماركرد لەسەر شیخ حسن شیخ نورى بەڕیوبەرى پەروەردەى هەلەبجەى شەهید لە نوسخەیەكى ئەو سكاڵایەدا كە بەردەستى كوردستانپۆست كەوتووە تیادا هاتووە ئیمە بەمەبەستى بەرزكرنەوەى داواكاریەكانمان بۆ وەزارەتى پەروەردە لەكەلأ بەڕیوبەرى پەروەردەى هەڵەبجە كۆبووینەوە لەكاتى قسە كردن و موناقەشەكردنەكەدا شیخ حسن نورى بەڕێوبەرى پەروەردەى هەڵەبجەى شەهید پیى گوتین(بێ ئەخلاق و بێ ئەدەبیین)بڕۆنە دەرەوە و ئیهانەى كردین بە مەبەستى شكاندنى سومعەمان بۆیە ئیمە سكاڵاى یاسایمان هەیە لەسەرى و داوا لەدادگا دەكەین ئە ئیجرائاتى یاساییلەگەلأدا بكات.
شایانى باسە ماوەى یەك هەفتەیە دواناوەندى باڵامبۆى كوڕان بایكۆتى چوونە پۆلەكانى خویندنیان كردووە خۆپیشاندانیكیشیان ئەنجام داوە بۆ بەردەم بەڕیوبەرایەتى پەروەردەى هەلەبجەى شەهید بەمەبەستى هەلوەشاندنەى ئەو بڕیارەى كە بەڕیوبەرو دوو جێگیرى ئەو قوتابخانەیە لەسەر كارەكانیان لابراون
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست