ئه‌ندام لقی ٤ی پارتی لە ترسی سزادان رایکردووە بۆ هەورامان
Friday, 30/12/2011, 12:00
كوردستانپۆست/ په‌يامنێری لقی ٤به پيی سهرچاوهيك له پاراستنی لقی ٤وه و له زاری ئاری عارف ئه‌وه‌ی ئاشكرا كرد، كه فه‌ريق عه‌ولا هه‌ورامی جاسوسی پاراستن و پياوی هيمن هه‌ورامی و ئه‌ندامی لقی ٤، به هۆی سود وه‌رگرتن لەو پۆستەی کە لە ناو پارتی و پاراستندا هەیەتی، هاوسه‌ری كادرێكی هه‌ڤاڵی خۆی هه‌ڵگرتووه، ماوه‌ی ١٥ رۆژه له سنوری هه‌ورامان خۆی شاردۆته‌وه، شایانی باسە فه‌ريق عه‌ولا هه‌ورامی بۆ خۆی خاوەنی ژن و مناڵه و ئەوانی بەجێهێشتووە ، ئيستا كيشهكه به‌جۆرێك گه‌وره بووه، لە ناو لقی چواری پارتیی لە سلێمانی كه خودی مه‌سعود بارزانی هاتۆتە سەر خەت.
شایەنی باسە فه‌ريق عه‌ولا هه‌ورامی لە کارەساتی کیمابارانی هەڵەدا سەر بە رێکخستنەکانی ناو پێشمەرگە بوو، له ئيرانهوه به نهينی په‌يوه‌ندی به ئه‌منی هه‌ڵه‌بجه‌وه كرد، له سالی ١٩٨٨ له دوای كيميا باران كردنی هه‌له‌بجه و شوينهكانی ئه‌و سنووره‌و، زۆربه‌ی ئه‌وراق و راپۆرتی ڕێكخستنه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌ی له ئيرانهوه گهيانده ده‌ستی ئه‌منی هه‌ڵه‌بجه و سلێمانی دوای ئەوە به ناو شاری سلێمانی بۆ ماڵه راكردووه‌كان و پيشمهرگهكان ده‌گه‌را و بۆ ڕژيمی به‌عسی دەستنیشان دەکرد.
له كاتی شه‌ری ناوخۆش بووه پاراستن و لای ئاكۆ چاوشين و دواجاريش بووه جاسوسی هيمن هه‌ورامی، له‌رۆژانی ١٧ شوبات زياتر له ٢٣ راپۆرتی نيهنی بۆ پاراستنی سه‌ری ره‌ش ناردووه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست