بەم سێ خاڵە دەسەڵات لە باشوری کوردستان توانی کۆمەڵگای باشوری کوردستان کۆنترۆڵ بکات (بەشی یەکەم)
Monday, 08/12/2014, 12:00
دەسەڵاتی باشوری کوردستان بە تایبەت هەردوو بنەماڵەی فەرمان رەوای خۆسەپێن لە سەرەتای پەیدابوون و گرتنە دەستی دەسەڵات لە باشوری کوردستان لە دوای ساڵی ١٩٩١ بەدواوە یەکەم هەنگاوی ئەو دووبنەماڵە توینی بە دەسەڵاتە هەوڵدان بوو بۆ کۆنترۆڵ کردن و دەستە مۆکردنی کۆمەڵگای باشوری کوردستان .
بۆ ئەم مەبەستە رێگای دووبارە بوونەوەی هەنگاوەکانی رژیمە دیکتاتۆرەکانی جیهانیان گرتە بەر بەتایبەت هەنگاوەکانی رژیمی فاشستی بەعس و رژیمی کۆنە پەرستی ئیرانیان دوو بارە کردەوە لە دژی دەنگە نارازیەکانی بەرامبەریان.
واتا لە رووکەش بوون بە دەسەڵاتێکی دیموکرات و سۆسیال خۆیان نیشان دەدا و لە ناوەرۆك دا بوون بە دەسەڵاتیکی بگرە و دا پەڵۆسە و حوکمی عەسکەر تاریەت بسەپێنە.
ئەم دەسەڵاتە بنەماڵەیەی توێنی بە دەسەڵات سێ خاڵی گرینگیان لە کۆمەڵگای کوردستان دابری و خۆیان دەستیان بەسەر دا گرت و قۆرخیان کرد.
(١) کۆنترۆڵ کردنی ئابووری : بە جۆریك تەواوی گوند و لادی نشینەکانیان پشت گوی خست لە بەرامبەر دا گرینگی دان بەشاریان پەیرەو کرد بە خاتری ئەوەی خەڵکی لادیکان روو لە شارو شارۆچکەکان بکەن ببن بە فەرمان بەر و موچە خۆری دەسەڵات بۆئەوەی ئابووری سەر بەخۆ لە دەستی هاوڵاتیانی کوردستان نەمێنێت و تەواوی ئابووری هاوڵاتیان بکەوێتە ژیر دەستی حوکمی بنەماڵەوە ،، تا هیج هاوڵاتیەك نەتوانێت لە بەر مانەوەی موچەکەی واتا بۆ پاراستنی ئابوریەکەی دەنگی نارەزایەتی لە دژی گەندەڵی و زوڵم زۆری دەسەڵاتە دیکتاتۆر ئاساکە بەرز بکاتەوە ..
بەڵی لێرە دا دەسەڵات سەر کەوتوو بوو لە قۆرخ کردنی ئابووری و داهاتی هاوڵاتیانی کوردستان و بە ئاسانی کۆمەڵگای لەم رووەوە کۆنترۆڵ کرد.
(٢) دووەم خاڵ دەسەڵات هاتوە دینی لە دەستی کۆمەڵگا دەر هێنا و دای بەدەستی چەند کەسێکی گوێ رایەڵی خۆی بۆ نمونە دینی دا بەدەستی چەند مەلا و قەشە و کەسایەتیەکی ئاینەکان بۆئەوەی هەر کات ویستی لە رووی دینیەوە هەژموونی خۆی بچەسپینێت ئەوا پەیرەو پرۆگرام و کارە کانی خۆی لە نێو کۆمەڵگا لە رێی ئەم داردەستانەی خۆیانەوە بڵاو بکەنەوە ،،، واتا مەرجەعیەتی و لیژنەی فتوای دانا بە م کارەشی دینی لە کۆمەڵگا سەندەوە و دای بەدەستی چەند کەسیکی کۆیلەی ژێر فەرمانی خۆی ،، ئەمەش هەمان هەنگاوی رژیمەکانی ئێران و ئیراقی فاشست و دیکتاتۆرە کانە دووبارە دەبێتەوە لە باشوری کوردستان.
ئەم دەسەڵاتە نەی هێشت دین بە شێوە سروشتیەکەی خۆی بمینێتەوە لە نێو کۆمەڵگا باشوری کوردستان.
(٣) سێ یەم خاڵ کە زۆر گرینگە ئەوەیە دەسەڵاتی هەردوو بنەماڵە هەسا بە لێ سەندنەوەی سیاسەت لە کۆمەڵگای بە دروست کردنی چەند مەکتەب سیاسیەكی نەخۆش و نە خوێنەوار نا رۆشن بیر واتا راستەو خۆ بە کۆمەڵگای کوردستانیان راگەیاند کە ئێوە بۆتان نیە باسی سیاسەت بکەن هەر ئێمە سیاسەت دەکەی ئێمە مەکتەب سیاسی و سەر کردایەتی سیاسیمان هەیە هەر کەس باسی سیاسەت بکات توند ترین سزا دەدرێت وەك ئەوەی کە سزای (سۆران و سەردەشت و کاوە گەرمیانیمان) دا ئەگەر باسی سیاسەتیش نەکەن دەتوان بە ئابووریەکی پاریزرا و وەك و مرۆڤیکی دەستە مۆ بژین بە ئارامی .. لە راستی دا سیاسەت هونەرێکی کۆمەڵگایە دەبێت هەموو تاکیکی کۆمەڵگا فیری سیاسەت بکرێت بۆ ئەوەی کۆمەڵگایەکی زیندوو بەر هەم بێت چونکە ژیانی رۆژانە هەر لە مامەڵە کردن و گفتوو گۆ کردن و کرین و فرۆستن و دروست کردن و روخاندن و تەواوی هەڵسوکەوتی مرۆڤ بریتیە لە سیاسەت کردن ... بەڵام بە زیندوو بوونی کۆمەڵگا لە باشوری کوردستان مەرگی دەسەڵاتی هەردوو بنەماڵەی خۆسەپێن نزیك دەبێتەوە.
ئەم خاڵانەوە چەند خاڵیکی تر لە بەشی دووەمی بابەتێکی تر بە تێر و دەسەلی باس دەکەم ئەگەر دەسەڵات سزای منیش وەك و کاوە و سەر دەشت و سۆران نەدات ئینشاڵا سەر کەوتن بۆ گەلێکی ئازادی خوازە
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست