کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


ئەو وەزیرەى خۆى داواى دەست لەكاركێشانەوەى كرد پەلاماریان دایەوە .

Monday, 09/02/2009, 12:00

1542 بینراوە


دیسانەوە كەسێك بەناوى هاوار لەم سایتە سەربەرزەى كوردستان پۆست زۆر بێ ویژدانانە هێرشێى ناڕەوا و توندى كردەوە سەردكتۆرزریان وەزیرى تەندروستى بەپێویستم زانى بەو قەڵەمە بچووكە بڵێم گوێبگرە ئەى پیاوى بچووك جێیى شانازیە بۆ دكتۆر زریانێكى نەشێخ و نەئاغا نەدەوڵەمەند و نەبازرگانێكى ناودار نەكۆنە موستەشار نەسەرۆك هۆز لەدایك بووى گوندێكى كوردستان و لەبنەماڵەیەكى سادە و عەشایرى و گوندى و خوێندنێكى كولەمەرگى بڕوانامەیەكى ئاوا بەدەست بهێنێت و لەو پۆستەدا بێت تائێرە نەپیاهەڵدانە نەكەم كردنەوەیە لەبڕونامە و خەبات و تێكۆشانى خۆیى و بنەماڵەكەى ئەمەواقیعە و پیرۆزى بێت باسى خەبات و تێكۆشانى شاخى هەر ناكەین چونكە هەموو خەڵك ڕاستیەكانى ژیانى ئەم تێكۆشەرە باش ئەزانێت .
ئەگەرچى هەندێك جار لێرەو لەوێ چەند قەڵەمێكى هیچ لەباردانەبوو لەم مینبەرە حازر بەدەستەوە لەژێر ڕێنمایى ئامۆژگارى پیاوانى سیاسى و ئیدارى دەكەونە سەنگەرى دژایەتى كردنى شەخسى بەبەهانەى گەندەڵى و مشەخۆرى ... ئەمانە هەربەو قەڵەمەى كەدوێنێ ڕاپۆرتیان لەتێكۆشەرە قوربانیدەرەكان دەدا ئەمڕۆش بەهەمان شێوە بەرەنگارى هەموو نابەرانبەریەكان دەبنەوە باشە هەر ئێوە نەبوون ڕاپۆرت و لیست و ناونیشانى تێكۆشەرەكانى هەولێرتان دەدا بەئەمن و پیاوانى دڕندەى بەعس ئێوەى سپڵە و بێ وەفا هاوشێوەى مامۆستاكانتان بەهەڵەداچوون چاكتروایە لەبرى هەر نووسینێك كەڕەگى دەگەڕێتەوە بۆسەر شادەمارەكانى خوێنى ئەم میللەتە بگەڕێنەوە بۆ هەڵبژاردنى ئەو نووسینانەى كەدەینووسن كەخۆشتان نازانن چى دەنوسن و ڕەخنە لەكێ و بۆ دەیگرن ؟ . نەك هەڵڕشتنى ئەو ژەهرەى كەبەقەڵەمە لەرزۆكەكانتان دەیكەنە ئەزموون بۆ كوشتنى گیانى مرۆڤ پەروەرى من تەنها مەبەستم لەتۆنیە هاوارجەلال مەبەستم مامۆستا كەشتە . ڕاشكاوانە ئەدوێم و ئەڵێم ئەى ئەوانەى خۆتان دەزانن درۆ ئەكەن و تۆمەت و بوختان هەڵئەبەستن نووسینەكانتان دوورە لەواقیع و ناتوانن ڕاستیەكانمان لێ بشارنەوە .



چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)