دکتۆر فوئاد دەنگ بۆ لیستى گۆڕان كۆدەكاتەوە
Wednesday, 01/07/2009, 12:00
پەیامنێرى نوێی كوردستانپۆست
بەرپرسێكى باڵاى یەكێتى نیشتیمانى كوردستان تایبەت بەكوردستانپۆستى ڕاگەیاند كە لەو كۆبونەوەیەى ئێوارەى ڕۆژى 30ى 6 لە هۆڵى بۆنەكانى چوارقوڕنە بەڕێوەچوو، محمد عبدالرحمان زۆر نامەردانە هێرشى كردە سەر خەڵكى چوارقورنە و لەبەرژەوەندى دكتۆر فواد و مستەفا چاو ڕەش قسەى كرد. بەرپرسەكە لەكۆبونەوەكەدا بەشدارى كردبوو ئەوەشى بە كوردستانپۆست ڕاگەیاند، که محمد عبدالرەحمان ئەو قسانەى بۆ ئەوە كردووە كە نیشانى بدات كەسێكى دڵسۆزە بۆ دەسەڵاتى مافیاى یەكێتى ویستویەتى بەم هێرشكردنە بۆ دکتۆر فوئاد بسهلمێنێت كە ئەو دڵسۆزە بەڵام ئەو دەسەڵاتە كەسى ئەوهاى دەوێت.
مام حاجى عبداللە وەك ڕیش سپیەكى چوارقورنە بەشدارى تێداكردووە ڕایگەیاند كە ئەو بەهۆى وڕێنەی ئەو پیاوە گەندەڵە بڕیارى داوە بەخۆى و بنەماڵەكەى دەنگ بەلیستى به ناو کوردستانی نەدات و دەنگ بداتە لیستى گۆڕان، مام حاجى ئەوەشى ڕوونكردەوە كە لەكۆبونەوەكەدا پیاوى گەندەڵ قسەى دەكرد و پیاوى بەڕێزى تێدانەبوو بۆیە منیش تێگەیشتم كە لیستى ئهم گهندهڵانه پاشەڕۆژى سفرە و فەوتاوە یەكێكى تر لەبەشداربووەكان ووتى لەكۆبونەوەكەدا كەسێكى گەندەڵ قسەى بۆ دەسەڵاتى مافیاو دز و چەتە و خوێن ڕێژكرد بۆیە منیش بڕیارم دا دەنگ بەم لیستە نەدەم پەیامنێرى كوردستان پۆستیش كەخۆى بەشدارى كۆبونەوەكەى كرد ئەوەى بۆ دەركەوت كە قسەكانى كەسێك بەناوى محمد جاف خۆشبەختانە تەواوى بەشداربووانى كۆبونەوەكە لەلیستى کوردستانی توڕە كرد و د. فوئادیش بەم كۆبونەوەشى دەنگى هاوڵاتیانى چوارقورنەى بۆ لیستى گۆڕان مسۆگەر كرد.
پەیامنێرى كوردستان پۆست ئەوەى زانیوە كەچەند ڕۆژێك پێش ئێستا محمد عبدالرەحمان كە وەكو جافایەتى بەشێوەى كلكایەتى سەردانى د. فوئادی كردووە كە بكرێـتە نوێنەرى جافەكانى چوارقورنە دەسەڵاتى پێبدرێت لەكۆبونەوەى ئێوارەى 30ى مانگى 6دا كە د. فوئاد و مستەفا چاو ڕهش لەگەڵ خەڵكى چوارقورنە کردیان، تیایدا خۆشبەختانە پەیامنێرى كوردستان پۆستیش تیایدا بەشدار بوو، ئەوەى بۆ دەركەوت كە بەم كۆبونەوەیە دکتۆر فواد توانى هەزاران دەنگى تر بۆ لیستى گۆڕان مسۆگەر بكات پەیامنێرى كوردستانپۆست تا كۆتایى كۆبونەوەكە ئامادەیى هەبوو كاتێك پیاوە گەندەڵەكان ماڵئاواییان كرد بەهوتاف كێشان بەڕێكران و دروشمى ئەوە وترایەوە كە دەڵێت (بەو خوایەى بەهەواوە دەسەڵات یەك مانگى ماوە).
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست