ئەگەر ئەمجارە بوركانەكان بتەقنەوە چى ڕوئەدات ؟
Thursday, 19/02/2009, 12:00
دروستبونى حیزب لەكوردستاندا لەماوەى یەك سەدەى ڕابردودا لەساتێكى پێویستدا هاتوەتە دامەزراندن و لەسەردەمە جیاوازەكانى حكومڕانى لەعێراقدا هەرحیزبەو بۆخۆى خاوەنى ئایدۆلۆژیایەكى تایبەتى بوەو لەگەڵ گۆڕانكاریەكاندا زۆرێك لەوحیزبانە پوكاونەتەوە و لەدواى هەرەس هێنانى شۆڕى ئەیلول وئاڵۆزى پرسى كورد,بوارى زیاتر ڕەخسابۆ دروستبونى چەندحیزبێكى تركە تائەمڕۆ زۆریەك لەو حیزبانە سەرەڕاى نزیك بونەوەیان لە نەمان بەهۆى كێشە ناوخۆیەكانى حیزب و(ئینشیقاق) ى حیزبى وشەڕى یەكتركوشتن , هێشتا لەگۆڕەپانى سیاسیدا لەململانیدان .
وازهێناى بەكۆمەڵ لەئاستى سەركردایەتى هەرحیزبێكدا هەڵوەشاندنەوەو پارچەپارپەبونى تەواوى ڕێكخستنەكانى ئەو حیزبە ڕادەگەیەنێت , خۆ ئەگەر حیزبێكى باڵادەستیش توشى ئینشیقاق بێت و پارچە پارچەبێت و دەسەڵاتداربیێت نیوەى كورسیبەكانى حوكمى وڵاتى لەدەستدابێت ئەوا بەتەواوەتى هاوكێشەسیاسیەكان لەئاستى ناوخۆیى و ئیقلیمدا بە كێشەناوخۆیەكانى ئەو كاریگەر دەبن و دەگۆڕدڕێن .
ئیستیقالەكردنەكەى پێنج ئەندامەكەى مەكتەبى سیاسى یەكێتى , ئەگەر بەدیوێكدا ختوكەدانێكى درنگ وەختانەى میزاجى سیاسى (جەلال تاڵەبانى) و لایەنگرانی و ڕوخاندنى ئەوپایانەیەبێت كە كورسیەكانی (خانەوەداى تاڵەبانى) خۆیى لەسەرى ڕاگرتوە , ئەوا بە دیوێكى تردا هەوڵێكى ترە بۆ چارەسەركردنى كێشەكانى ناو یەكێتى و بەهێزكردنى یەكێتى و ئاشتكردنەوەى یەكیًَتیە لە گەڵ خۆیدا .
ئەگەر ئاشكراكردنى داراى یەكێتى و گوڕٍینى بەرپرسەكان و فراوانكردنى دەسەڵاتى جیگیرەكانى (مام جەلال) و كەمكردنەوەى نفوزى كەسەنزیكەكانى سكرتیرى یەكێًتى ...هتد, داواكارى جەوهەریانەى پڕۆژە پێشنیازكراوەكەى ئەوپێنج ئەندامەى مەكتەبى سیاسى بێت ئەوا بەرژەوەندى گشتى خەڵكى كوردستان لەكوێى داواكارى و چاكسازییەكانى ئەواندایە ؟ لەكاتێكدا لەكۆى هەر یانزە خاڵە پێشنیراكراوەكەیان هیچ ئاسۆیەك بۆبەرژەوەندى گشتى خەڵكى كوردستان لە داواكاریەكانیان بەدیى نەكرابو جگە لە بەهێزكردنى پێگەى ئەندامانى مەكتەبى سیاسى و دەسەڵاـى خۆیان لەیەكێتى و ڕێكخستنەوەى ڕێكخستنە لێكترازاوەكانى ى یەكێتى و گەڕانەوەى ئەندامە تۆراوەكان و ئاشتبونەوەى گشتى یەكێتیەكانى ناو یەكێـى نەبێت .
ئایا لەبەرامبەر ئەم كێشەنێو خۆیەى یەكێتیدا (تاڵەبانى) وەك توانى بڕوابە هەریەكە لە وپێنج ئەندامەى (م .س) بهێنێت , ئەگەر واژووكردنەكەى لەسەر داواكاریەكانیان تەنها خاوكردنەوە و ساردكردنەوەبێت و سەرلەنوێ كێشەیەكى وەها سەر هەڵبداتەوە , ئایا دەتوانێت وەك هەمو جارەكانى تر لە كێشەكان گەورەتردەبێت وچارەسەریان بكات ,یان سەرهەڵدانەوەى كێشەكى تر برینێكى تر دەخاتە جەستەى یەكێتى و بەخشینى (سەدان دەمانچە) ى تر ناتوانێت ببێتە هەتوانى برینەكانى ؟!
ئایا ئەو گروپەى كە وازهێنانى خۆیان ڕاگەیاند و بە جێبەجێكردنى داواكاریەكانیان گەڕاونەتەوە بۆ ناو (م . س) تاچەند پێداگرى لەسەر جێبەجێكردنى داواكاریەكانیان دەكەن و تاچەند ئەو چەند خاڵە لە نوسینى سەر تەنها پەڕەیەك دەخەنە قۆناغى پڕاكتیكى یەوەو تاچەند ئەجینداى (تاڵەبانى) هاوكاردەبێت بۆ فەراهەم كردن و ڕەخساندنى كات بۆ جێبەجێكردنى خاڵە بڕیارلەسەر دراوەكان ؟ ئایا وازهێنانى ئەو پێنج ئەندامەى (م ,س) یەكێتى , تەكتیكێك نەبو بۆ دۆزینەوەى بیانویەكى سیاسیانە بۆ هێنانەوەى (نەوشیروان موستەفا) بۆناو یەكیتى ؟
ئایا ڕازی بونى تاڵەبانى بەمەرجەكانى ئەو پێنج ئەندامەى مەكتەبى سایى یەكێتى نیشتمانى , تاچەند شوناسى كەسایەتییەكى كاریزمى لە تاڵەبانى وەرگرتەوە ؟ لەكاتێكدا هەمیشە تاڵەبانى مەرجەعى یەكێتى بوەو لەناو یەكێتیدا لەسەروە تاخوارەوە وێنەى كارەكتەرێكى كاریزمییان بە خودى (تاڵەبانى) بەخشیوە ؟
ئایا بێدەنگ بونى (نەوشیران موستەفا) لە مەڕ برینداربونى یەكێتى بەرلە ڕازى بونى (مام جەلال) لەسەر داواكاریەكانى (كاك كۆسرەت و چوارئەندام) ە كەى تر ئەنجام گیرى كام لە هۆكارەكان بو ؟ ئایا (نەوشیروان موستەقا) بێدەنگ بو لەبەر ئەوەى دەیزانى هێشتا (مام جەلال) لەو كێشەیە گەورەترە و دەتوانێت تەواى نمایشكارەسیاسیەكان بخاتەوە سەرهەمان هێلى كاركردنى نواندن ؟ یان پێشهاتەكان دور لە پێشبینى خودى (نەوشیراون موستەفا) وە بون و توانایى شرۆڤەكردنى بۆیان نەبوە و وەك خەونێك ئەوە پێشهاتە كتوپڕەى دەبینى كە جگە لە تیمەكەى خۆیى لەناو (م.س) دا گەورەترین كەسایەتى تر داواى ڕیفۆرمى دەكرد ؟ ئایا لەئەگەرى وازهێنانى (كۆسرەت ڕەسول) لەم كاتە ناسكەى یەكێتیدا تاچەند یەكێتى لاوازدەكات و تاچەند پرۆژە پێشنیاركراوەكانى باڵى ڕیفۆرم سەردەخات ؟ ئایا دوركەوتنەوەى جێگیرى سكرتیرى یەكێتى تاچەند دەبێتە واقیع ئەگەر داواكاریەكانى نەڕۆنە قوناغى جێبەجێكردنەوە ؟ لەكاتێكدا بەقسەى لایەنە سیاسیەكان و بەشێك لەئەندامانى یەكێتى خودى (كۆسرەت ڕەسول) نیوەى یەكێتى پێك دەهێنێت ؟ .
لەدواى ئەوەى كێشەكانى ناو یەكێتى چارەسەركران و بڕیارى ئاشتبونەوەى گشتى لەناوڕێكخستنەكانى یەكێتى دا درا , چارەنوسى (گردەكەو كۆمپانیاى وشە) بەكوێدەگات لەكاتێكدا هێشتا بەپارەى یەكێتى گردەكە هەناسە ئەدات ؟ ئایا (كاك نەوشیروان) دەگەڕێتەوە بۆناو (م . س) یان بەهەمان بیروباوەڕى ئۆپۆزسێونانەوەكاردەكات و بەلیستێكى جیاوازەوە لە وادەى هەڵبژاردنەكان و ململانیەكاندا ڕوڵ دەبێنێت ؟
ڕۆشنبیرو ئیعلامیەكانى یەكێـتى بەر لە ڕێكخستنەوەى ماڵى یەكیتى بۆچى بێدنگیان هەڵبژارد و نەیان توانى تەندروستانە و دور لەبەرژەوەندى گروپ كارى ناو یەكیتى كاربكەن بۆ چارەسەركرنى كێشەكان و نزیكردنەوە بۆچون و بیروڕاكان و نەیان توانی واقعیانە شرۆڤەى پێشهاتەكان بكەن و وەك ئۆرگانێكى گرنگى حیزبى بەئەركى خۆیان هەستن و ئەو خۆخواردنەوە بەردەوامەى ئەندامانى یەكێتى تەندروستانە لەڕێگەى كەناڵە جیاجیاكانى ڕاگەیاندنەوە چارەسەربكەن , لەكاتێكدا یەكێتى هەمیشە شانازى بە ڕاگەیاندن و كارەكتەرەكانى ناوى دەزگا ئیعلامییەكانى خۆیەوە دەكات ؟
ئەگەر داواكاریەكانى ئەو پێنج ئەندامەى مەكتەبى سیاسى , سەد دەرسەد جێبەجێ نــەكران و لەئەگەرى سەرلەنوێ سەرهەڵدانەوەى كێشەكان و بەمۆدیل بونى وازهێنانى بەكۆمەڵ لە ژیانى سیاسى ناوڕێكخستنەكانى یەكێتى نیشتمانیدا , ئایا تاچەند یەكێتى لاوازدەكات ؟ لەكاتێكدا هەر سێ كۆڵەكە گەورەكەى یەكێتى (دارایى و ڕاگەیاندو ڕێكخستن) تائێستاش بە دەست خودى تیمەكەى (تاڵەبانی) یەوەیە ؟ ئایا ئەگەر ئەم جارە بوركانەكانى ناویەكێـتى بتەقنەوە چى ڕوئەدات ؟ لەكاتێكدا هەریەكە لە و سێ باڵەكەى ناویەكێـتى بوركانێكن بۆخۆیان ؟.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست