کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


چەند سەرنج و راستیەکی مێژویی لەسەر بابەتی (نێچیرڤان بارزانی بوو رەئوف ئاکرەیی تیرۆر کرد)

Thursday, 17/06/2010, 12:00


لەمالپەری کوردستان پۆست ڕێزدار کونجرینی، بابەتێکی بەناونیشانی "نێچیرڤان بوو رەئوف ئاکرەیی تیرۆرکرد" ، دور لە هەندێ گومان دور خستنەوە لە سەرپارتی و بەرفراوان کردنی بۆ سەر یەکێتی هەندێ راستی باس کردوە؟
شەهید رەئوف لە ساڵی 75 وە تا شەهیدبوونی لەگەل بنەمالەی ئێمە ، وەک یەک خێزان تێکەڵاو ببوو ، وە ٢ برام هەرلەسەرەتای دروستبونی ڕێکخراوی تێكۆسان لەگەلی هاوخەبات بون . بۆیە وردە هەواڵی ژیانی دەزانین .
١. شەهید رەئوف تاسالی ١٩٧٤ لەیەکێتی قوتابیانی پارتی کاری کردوەو یەکێک لەئەندامانی دەستەی بەڕیوبەر بوە ، سالی1973 لەگەل شەهید ئارام بەوەفدی لاوانی کوردستان چونەتە ئەلمانیا . بەلام دوای ئاشبەتاڵی ٧٤ بەدواوە ، نەئەندامی قوتابیان ، نە پارتی بووە . تەنانەت لە مانگەکانی کۆتایی شۆڕش ٧٤ لەبەر باوەڕ نمانی بەپارتی ، وەک سزا لەبادینان بۆ هەلەبجە و پێنجوین دورخراوەتەوە. بەلام کاک کونجرینی راست دەکات ، کە لەسالی ١٩٨٧ بوە پێشمەرگە وەک کەسێکی سەربەخۆ(لەناو یەکێتی وپارتی ئە وبوارە هەبوە) ، لەناو بارەگای یەکێتی قوتابیانی پارتی دەخەوت و ژیانی دەگوزەراند ، بەلام هەر ئەوکات بەرنامەیان هەبوو ، لەکاتی ئەنجامدانی چالاکیەک(گرتنی رەبایەکی رژێم) لەدواوە شەهیدی بکەن، کە پێشمەرگەیەکی بەویژدانی ئەوکات ، لەو پیلانە ئاگاداری دەکاتەوە . ئەوە ئاخافتنی خودی شەهید رەئوفە زۆر کەس دەزانێت .
٢.رەنگ بێت لەناو یەکێتی هەواڵی لەم چەشنەیان لەسەر باس کردبێت ، کەبۆتە پارتی یان یەکێتی قوتابیان ، چونکە (ساڵی ٨٤ بۆ ٨٩ پەیوەندی لەگەڵ یەکێتی کێشەی تێکەوت) .
٣. لەدوای تیرۆکردنەکەی ڕیکخراوی تێکۆشان لە دهۆک لە(چلەو چونە سەرقەبران) مەراسیمیان بۆ ئەنجام دا . پارتی ویەکێتی قوتابیان وتاریان خوێندەوە بەهیچ شیوەیەک ئاماژەیان بەوە نەکردوە کە دوای ساڵی ٧٤ ئەندامیان بوە . خودی فلیمی ئەو دو مەراسیمە ماوە بەڵام خۆت وتەنی (خەریکی ڕێکخراوێکی نهێنی بوو لەشاخ) . کاک کونجرینی هەر بەس ئەولێکدانەوەیە بکە ، ئایا نێچیرڤان چۆن رەزامەند دەبێت ببتە سکرتێر یان لەقوتابیان کار بکات ؟


یەکێتی بونی و کێشەو هەولدان بۆ لەسێدارەدانی لەلایەن سەرکردایەتی کۆمەڵە

شەهید رەئوف تاسالی ٨٤ سەرپەرشتی ڕێکخستنەکانی یەکێتی بەگشتی وکۆمەلە بەتایبەتی لەبادینانی کردوە بەڵام درێژە کێشان و شێوازی گفتۆگۆ لەگەڵ رژێم بوە هەلوێست وەرگرتنی بەرامبەر یەکێتی . بۆیە هەوڵی دا ، بەناوی ڕێکخستنەکانی (هەولێر ، کەرکوک ، بادینان) بەیانامە دژ بەو گفتۆگۆیە دەربکات . بەداخەوە بەرپرسانی (هەولێر ،کەرکوک) سەرباری پەیمان دان پێی ، پاشەکشەیان لێ کرد . بۆیە بەناوی ڕێكخراوی تێکۆشان بەیانەمەیان دەرکرد ، ئەمەش بوە هۆی ئاشکرا بونیان ، بەتایبەتی دوای ئەوەی ئەندامێکیان شڤان ئاکرەیی (فهمی) بێژەری ئیزگەی یەکێتی بوو ، دانی بەهەموو نهێنیەکان بۆ سەرکردایەتی کۆمەلە نابوو . هەر لەوکاتیش ئامادەباشى بۆ کۆنفرانسی سێی کۆمەلەی دەکرا ، بە ناوى ڕێکخستن بۆ کۆنفرانس لەگەڵ چەند بەرپرسێکی ڕێکخستنی کۆمەڵە وەک كۆسرەت رەسول سەردانى ناوەندی کۆمەلە لەناوزەنگ کردبوو ، بۆ ماوەی یەک شەو لێکۆلینەوەیان لەگەل کرد لەسەر (ئاشکرابونی کەتێکۆشانە بەتایبەتی دژ بە گفتوگۆیە لەگەڵ رژێم) . بەپێی ئەوزانیاریانەی زانیومە ، جگە لە فەریدون عەبدولقادر و ئازاد هەورامی (جبار فەرمان دڵنیا نیم) سەرجەمیان بە تالەبانی و نەوشیروانەوە لەگەڵ لەسێدارەدانی بونە ، بەلام راستیەکی مێژویی ناتوانین ئاماژە پی نەکەین ، کە ئەگەر هەڕەشەی دەست کێشانەوەی فەریدون عەبدولقادر، بەرپرسی ڕێكخستنەکانی کۆمەلەی ئەوکات نەبوایە لەمەرگ ڕزگاری نەدەکرد
، ، سەرەنجام داوایان لێ کردوە ، بە فەرمی خۆیان هەڵبوەشێنەوە و بێنە ناویانەوە . شەهیدیش بەتاکتیک وتبوی ناتوانم بەتەنیا بریار بدەم ، بەڵام پەیمانتان پێ دەدەم ،وەلامتان بدەمەوە ، دەبێت پرس بەهاوڕییانی تریش بکەم. بۆیە کە لەگەڵ هاوڕێکانی کەوتە گفتوگۆکردنەوە بۆ مێژوو بڵیم بەشەهید رەئوفیشەوە دژی ئەوە بون ببنە کۆمەلە . وەبەم هۆکارەوگفتوگۆی یەکێتی لەگەڵ رژێم ، ترسیان لەوە هەبوو ،یەکێتی ئازاریان بدات ،یان ناوەکانیان بدات بە دەزگا ئەمنیەکان . بۆیە بەشیکیان بۆ ماوەیەک لەسەماوە ژیانیان بردەسەر .
بەلام شەهید رەئوف لە سالی ٨٩ بەدواوە ، پەیوەندی لەگەل یەکێتی ئاسایی بۆوە ، بەرادەیەک لەگەل دو گروپی خۆ بەچەپی ئەوکاتی یەکێتی و هەندێ لایەنی تر ، خەریکی دروستکردنی پارتێکی مارکسی کوردستانی بون لەگەڵ هەڵگیرسانەوەی شەری پارتی زانی لەباشوورى كوردستان، بەلام گرتنی کوێت لە لایەن ڕژێمەوە ، ئەو پڕۆژەیەی هەڵوەشاندەوە . وە لە هەلبژاردنی ٩٢ ڕیکەوتنێک لەنێوان یەکێتی وتێکۆشان مۆرکرا ، کە کورسیەک بدەن بە شەهید رەئوف و تێكۆشانیش لەسەر لیستی یەکێتی بێت (یەکێتی ئەوکات دژ وپارتی هەوڵی ڕێکەوتن لەگەل بەعس و ئۆتۆنۆمی دەدا) بەلام لەدوای دەرچونی ئاکامی هەلبژاردنەکان کورسیەکەیان پێ نەدا . بۆیە یەکێتی بەهیچ شیوەیەک دەستی لەتیرۆری شەهید رەئوف نیە ، بەلکو لەگەرمەی شەری ناوخۆییش ناوی بکوژەکانی لەئیزگەی مەرکەزی ئاشکرا کرد .
لەکۆتاییدا دەلێم ، لەسەرەتای تیرۆرکردنی بنەمالەکەی سکالایان تۆمار کرد ، دادوەرێکی بەویژدان لەدهۆک هەوڵی دابوو بەدواچون و لێکۆلینەوە بکات ، ئەوەندەی ئێمە بزانین ئاگادریان کردبۆوە کە ئەو پەروەندە دابخات و رەوانەی پۆلیسی عەنکاوەی هەولێر كرا !؟ . وەبەپێی هەندێ زانیاری بەدەستمان گەیشتوە میتی تورکی بەهاوبەشی پاراستن و لەڕیگای پاسەوانەکانی فازیل میرانى بە OK کردنی بنەمالەی بارزانی ئەنجامیان داوە و زیاتر لە ٣٠٠ هەزار دیناری سویسرى ئەوکات میت وەک دیاری پێشکەش بە بکوژەکان کردوە ،چونکە وەک ئەندامێکی سەرکردایەتی پکک لای میت ناسێنرابوو ؟
تێبینی : بەهۆی ئەوەی بنەماڵەی شەهید رەئوف ، پورێکی مەسعود بارزانیان لایە ، بۆیە مەحالە ، بێ ئاگاداری ئەوان تیرۆرکردنەکەی رویدابێت !؟
بابەتەکی کاک کونجرینی
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=ccaed8a4

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە