نازانم بۆ له بیریچوو
Wednesday, 15/01/2014, 12:00
بابه‌تێکی وا گرنگ وسه‌رنج ڕاکێش ووه‌کوو نانی گه‌رم وکه‌ره خۆش وبه‌تام نازانم چۆن له‌بیر ده‌کرێت ، نێچیرڤان به‌رزانی نازانم چۆن بابه‌تێکی وا هه‌موومان به په‌رۆشیه‌وه‌ین له بیری چووبوو بۆمانی باس بکات . ڕووداوێکی وا بێوێنه چۆن ڕووداوه‌که‌ی نێچیر ئاگای لێنه‌بوو وهه‌ر باسیشی نه‌کرد . باشبوو به خێری ئه‌و وه‌فده کوردییه‌ی وه‌زیران وپه‌رله‌مانتاران که پێش چه‌ند ڕۆژێک له گه‌ڵ مالیکیدا دانشتن وئه‌و خه‌به‌ره خۆشه‌یان پێڕاگه‌یاندین . مالیکی وتبووی به نێچیرم وتووه بۆچی نه‌وته‌که‌تان ئێستا هه‌رزانفرۆش ده‌که‌ن هه‌ڵیبگرن بۆ ئه‌و کاته‌ی ده‌وڵه‌تی کوردی دروست ده‌که‌ن . دیاره مالیکی نازانێت نه‌وتی کوردستان ته‌نها بۆ نێچیر ومه‌سعودبه‌رزانییه ، وای زانیوه داهاته‌که‌ی به‌سه‌ر میلله‌تدا دابه‌شده‌کرێت .
ئه‌گه‌ر مه‌ل بایه هه‌موو په‌ڕ وباڵی ده‌وه‌راند ئه‌گه‌ر دار بوایه له‌به‌هاردا هه‌موو گه‌ڵا وگوڵه‌کانی سیس وشک هه‌لده‌گه‌ڕان وده‌وه‌رین ئه‌گه‌ر به‌رد بوایه ئاره‌قه‌ی به‌ناوچه‌واندا ده‌هاته خوارێ وله‌شه‌رماندا نه‌ی ده‌زانی له کوێ خۆی بشارێته‌وه به‌ڵام نێچیرڤان ته‌نها ده‌می داخراوه وبۆی نه‌کراوه‌ته‌وه تا گه‌یشته هه‌ولێریش بۆیه پێی نه‌کرا بۆمانی باس بکات.
زۆر حه‌زم لێیه ئه‌م بابه‌ته له زاری نێچیرڤان خۆی گوێم لێبێت ، به‌خوا بابه‌تی وا خۆشه گوێی لێبگریت ، بیرێکی لێبکه‌یته‌وه له‌و کاته‌دا نیگایه‌کت له ده‌م وچاوی بدایه ، چه‌ند ڕه‌نگی بوو ، له‌و کاته‌دا هه‌ستی به چی ده‌کرد قسه‌که چه‌ند گران وچه‌ند به‌قوه‌ت دای به‌ڕوویدا له‌و ئان وساته‌دا هه‌ستی چۆن بوو ، مه‌گه‌ر هه‌ر خۆی بتوانێت ئه‌و هه‌ست وتاڵی ناو ده‌م وئێش وژانی دڵ وده‌روونمان بۆ بکات ، چۆن له ڕووی دێت جارێکی‌تر له گه‌ڵ مالیکی دا‌نیشێت ، چۆن شه‌رم ناکات جاڕێکیتر باسی نه‌وتی شوومی پڕ نه‌عله‌ت بکاته‌وه . کاری نابه‌جێ چۆن خاوه‌نه‌که‌ی سووک ده‌کات ، بۆیه له‌م ڕۆژانه خۆی شاردبۆوه قسه‌ی پێنه‌ده‌کرا کابینه وگفت وگۆکانانیشی له‌بیر چووبۆوه ، ئه‌و له چ حاڵێک دایه حیزباکانیش باسی په‌رله‌مان ده‌که‌ن ، چونکه هێشتا له‌ژێر کاریگه‌ری ئه‌و برووسک وئه‌و زه‌ربه گرانه چاوه‌ڕواننه‌کراوه بوو که له‌ناکاو وکتوپڕ به‌سه‌ریدا دابه‌زێت ، پیاو تووشی گێژبوون وله‌نگی ده‌کات ، بۆیه نه‌یده‌توانی ده‌م بکاته‌وه .
به‌رپرسانی هه‌رێم وده‌سه‌ڵاته گه‌نده‌ڵه‌که‌ی کوردستان ئه‌وه‌نده سووک وڕسوا وبێقه‌دربوون ئه‌وه‌تا عه‌ره‌به‌کان به ئاشکرا وڕوو به‌ڕوو گاڵته‌یان پێده‌که‌ن وتوانجیان لێده‌گرن .
ئازاد حه‌مید
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست