کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


زه‌بروزه‌نگی ده‌سه‌ڵات ، ڕۆژنامه‌نوسی ئافره‌تیشی گرته‌وه‌

Thursday, 13/05/2010, 12:00


زه‌بروزه‌نگی ده‌سه‌ڵات ، ڕۆژنامه‌نوسی ئافره‌تیشی گرته‌وه‌!

ئه‌مڕۆ 13-05-2010 ، له‌ زنجیره‌ی ناڕه‌زاییده‌ربڕین و بێزارییه‌کان و بزوتنه‌وه‌ جه‌ماوه‌رییه‌کانی باشوری کوردستان ، کاتژمێری 17:10 به‌ کاتی کوردستان ، له‌ به‌ر ده‌رکی سه‌رای شاری سلێمانیی خۆپێشاندانێکی جه‌ماوه‌ریی دژی ڕژێمی ئیسلامییه‌ تێرۆریسته‌کانی ئێران کرا ، به‌رامبه‌ر به‌ له‌سێداره‌دانی پۆلێک له‌ لاوانی سیاسی ڕۆژهه‌ڵاتی وڵاتمان.

پارتی چاره‌سه‌ری دیموکراتیی و پارتی چه‌پی کوردستان و یه‌کیه‌تی کۆمونیسته‌کان و چه‌ند کۆمه‌ڵ و ڕێکخراوی تر ، خۆپێشاندانه‌که‌یان ڕێکخستبوو.

ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنج بوو ، ژماره‌ی پیاوانی ئاساییش و ده‌سه‌ڵات ، به‌ ڕاده‌ی ژماره‌ی خۆپێشانده‌ران بوو! ئاساییش و پیاوانی ده‌سه‌ڵات په‌لاماری ڕۆژنامه‌نوسانیان دا و که‌وتنه‌ لێدانیان و "ئافره‌تێکی ڕۆژنامه‌نوسی ژاپۆنییش" به‌ر ئه‌و په‌لاماره‌ی پیاوانی ده‌سه‌ڵات که‌وت و کامێراکه‌یان لێسه‌ند و شکاندیان ، هه‌ر وه‌ک کامێرای ڕۆژنامه‌نوسه‌ خۆماڵییه‌کان. هاوڕێ "پۆڵا زیندانیی" له‌ کاتێکدا هه‌وڵی ده‌رکردنی ئه‌و ئافره‌ته‌ ڕۆژنامه‌نوسه‌ بیانییه‌ی ئه‌دا ، له‌ ده‌ست پیاوانی ده‌سه‌ڵات ، ئه‌ویش که‌وته‌ به‌ر لێدانیان.

سه‌رنوسه‌ری ڕۆژنامه‌ی "هاوبیر" یه‌کێکه‌ له‌و پێنج ڕۆژنامه‌نوسه‌ی که‌ تا ئێستا چاره‌نوسیان دیار نیه‌. هه‌روه‌ها ده‌یان که‌سی تر به‌ر په‌لاماره‌کانی ئاساییش که‌وتن ، به‌رله‌ ده‌ستپێکردنی خۆپێشاندانه‌که‌ و له‌ کاتی خۆپێشاندانه‌که‌شدا

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە