بە بەڵگەوە سەرۆكی لیستی یەكێتی و پارتی لە دیالە بەهۆی گەندەڵیەوە ئەمری گرتنی هەیە
Friday, 25/12/2009, 12:00
بەرپرسی ئێستای مەڵبەندی 26 كفری یەكێتی و سەرۆكی لیستی پارتی و یەكێتیشە بۆ پەرلەمانی داهاتووی عێراق، لە ژمارە 193 ڕۆژنامەی ئاوێنەدا كە لە بەرواری 13/10/ 2009 بڵاوبووەتەوە كە تیایدا هاتووە و نوسراوە
(تائێستا دوو سەرۆكی پێشووی شارەوانی كەلار دەستگیر نەكراون)
ئەو دوو سەرۆك شارەوانییەی كەلار كە تۆمەتبارن بە گەندەڵیەوە و ئەمری گرتنیان لە لایەن دادگاوە دەرچووەو تائێستا دەستگیرنەكراون، یەكێك لەو دوو سەرۆك شارەوانیە ئێستا بەرپرسی مەڵبەندی 26 كفرییەو كاندیدی یەكێتیە بۆ پەرلەمانی عێراقی و كراوەتە سەرۆكی لیستەكەی یەكێتی و پارتی و گەندە حیزبە بچووكەكانی هاوپەیمانیان. سەیر لەوەدەیە چەند ڕۆژێك پێش ئێستا لە گەڵ برادەرێكی هاوپیشەم سەردانی گوندی 12 ئیماممان كرد كە گوندەكە نزیكی كفرییە، دیارە سەردانەكەی ئێمە بەمەبەستی سەردانیكردنی ماڵی خاَل و مامەم و خزم و ناسیاوەكانمان بوو. لە گوندەكە ئەو ڕۆژە جەنابی بەرپرسی مەڵبەندی یەكێتی و چەند گیوڕایەڵێكی تری مەڵبەندەكەی خەڵكیان كۆ كردبووەوە دەستیان كردبوو بە قسە بەسەرچۆكانیان بۆ خەڵك بەڵێندان پێیان، لەوێدا بەزەیم بە عەقڵی كاكی بەرپرس و هاوڕێكانیا دەهاتەوە كە بەزمانی ساڵانی نەودەكان قسەیان بۆ خەڵك كردبوو، چونكە خەڵكی كوردستان ئێستا ئەوەندە هوشیاربووەتەوە تەنانەت منداڵێكانیشیان كە زمان دەگرن دەزانن ئەم بەرپرسانە دز و ڕاوچی داهاتی گشتین. پێویست ناكات خۆیان هیلاك بكەن و بگەڕێن ،خەڵك 19 ساڵە باش لێیان گەیشتووە كە ئەمانە چ ماڵێكن.
لە سایتی كوردستانپۆستەوە دەپرسین كەسێك كە ئەمری گرتنی هەبێ لە لایەن دادگاوە لە سەر دزی ئەبێت سبەینێ بچێتە بەغداد چ یاسایەك بۆ بەرژەوەندی گشتی دابنێت ؟ ئەمە لە كاتێكدایە كە خودی خۆی یاسای لە ژێر پێ خستووە. وەڵامی ئەو پرسیارە جێ دێڵین بۆ دەنگدەرانی ناوچەی دیالە. پێویستە كاكی بەرپرس جارێ بچێت خۆی تەسلیم بە یاسا بكات، ئەوجار خۆی كاندید بكات و و قسە بۆ خەڵك بكات.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست