کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پاراستن و ده‌سگای زانیاری که‌وتنه‌ کار

Tuesday, 05/10/2010, 12:00



کۆمه‌ڵگای کورده‌واری به‌ره‌و هه‌ڵدێری بێڕه‌وشتی پاڵپێوه‌ده‌نرێ، هه‌ردوو ده‌سگای ئاسایش و زانیاری، ده‌سه‌ڵاتیان له‌ده‌ست پۆلیس، دادگا، باوک و دایک و ژن و مێردو باوکه‌کان ده‌رهێناوه‌.

کاری باش و خراپ به‌ده‌ست خۆته‌، خه‌ڵکی خاوه‌ن ره‌وشت چه‌قوو بۆ کاره‌ پێویستیه‌کانی ناو ماڵ به‌کار ده‌هێنێ، خه‌ڵکی بێڕه‌وشتیش چه‌قوو بۆ بریندار کردن و کوشتنی خه‌ڵک به‌کار ده‌هێنێ.

ئه‌و دوو ده‌سگایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی کوردی له‌جیاتی پاراستنی ره‌وشت و کلتوری کورده‌واری‌، وا ره‌وشت و کلتوری کورده‌واریشمان له‌ناوده‌به‌ن، پێشتر بچوک رێزی گه‌وره‌ی ده‌گرت، ژن و مێرد به‌یه‌که‌وه‌ به‌خته‌وه‌ر بوون و مناڵی خۆیان به‌شێوه‌یه‌کی جوان په‌روه‌رده‌ ده‌کرد، ئێستا بچووک خۆی پێ له‌گه‌وره‌ گه‌وره‌تره‌و قسه‌ی سوکی پێده‌ڵێ، به‌خته‌وه‌ریان له‌نێوان ژن و مێردا نه‌هێشت و رۆژانه‌ لێک جیابوونه‌وه‌ به‌ره‌و هه‌ڵکشان ده‌روات و مناڵ بێ په‌روه‌رده‌ ده‌مێنێته‌وه‌.

هه‌ر که‌سێکیش گوێ بۆ فه‌رمانی ئه‌و دوو ده‌سگایه‌ نه‌گرێ، له‌ کوردستان و له‌ده‌ره‌وی وڵات، وه‌ک هه‌ژدیها ده‌م له‌خه‌ڵک ده‌که‌نه‌‌وه‌ بۆ کوشتن، شکاندن و ترساندنی خه‌ڵك.

ده‌بێ بڵێن به‌داخه‌وه‌ ئه‌و دوو ده‌سگایه‌، پشتیان کردۆته‌ دوژمنانی کوردو هه‌موو جۆره‌ چه‌کێک به‌کار ده‌هێنن بۆ له‌ناوبردنی نه‌یارانی خۆیان، هه‌ڵسوکه‌وتی ئه‌و دوو ده‌سگایه‌ له‌ ماوه‌ی ئه‌و هه‌ژده‌ ساڵه‌دا که‌ ده‌سه‌ڵاتی خوارووی کوردستانیان به‌ده‌سته‌وه‌ گرت، له‌جیاتی ئه‌وه‌ی ره‌وشت و کلتوری کورده‌واری به‌ره‌وپێش به‌رن، به‌جارێک له‌ناویان بردوه‌و وای لێ هاتووه‌ که‌ زۆرینه‌ی کورد بێز له‌ کوردبوونی خۆی بکاته‌وه‌.

بێجگه‌ له‌ کوشتن و لێدانی بێ دادگایی له‌ ناوخۆی کوردستان، له‌ ئه‌ورپاش هه‌ندێ خه‌ڵکی هیچ له‌ده‌ست نه‌هاتوو و ره‌وشت نزم و ته‌مبه‌ڵیان به‌کرێ گرتوه‌و چه‌ند ژورێکی ئینته‌رنێتیان پێ دروست کردون بۆ به‌د ره‌وشتی و جنێودان به‌خه‌ڵک، شه‌و و رۆژ ته‌له‌فۆن بۆ نه‌یارانی خۆیان ده‌که‌ن و وشه‌ی سوک به‌کار ده‌هێنن، به‌ هۆی هه‌ڵوێستی ئه‌وانه‌وه‌ خه‌ڵکانێکی تریش لابه‌لا تووشی هه‌ڵه‌و به‌کارهێنانی ووشه‌ی ناشیرن ده‌بن.

من لێره‌وه‌ به‌ مه‌سعود بارزانی و جه‌لال تاڵه‌بانی ده‌ڵێم: پێتان وایه‌ ئه‌گه‌ر ده‌سگاکانتان یه‌کێک هان بده‌ن که‌ به‌ سه‌ردار پشده‌ریه‌ک بڵی ژنت والێده‌که‌م، ده‌بێ هه‌ڵوێستی خه‌ڵک و سه‌ردار پشده‌ری به‌ره‌و کوێ بڕوات ؟، ئایا کاره‌کان به‌وشێوه‌ چاره‌سه‌ر ده‌کرێت ؟، یان په‌روه‌رده‌و ره‌وشت و کلتوری کوردی پێده‌شێوێت و وشه‌ ناشیرنه‌کان هه‌لده‌به‌زنه‌وه‌و به‌ره‌و رووی خۆتان ده‌بێته‌وه‌.

دڵنیام له‌وه‌ی که‌ به‌هۆی راسپارده‌ی ئه‌و دوو ده‌سگایه‌ نه‌بێت گه‌نجێکی که‌لاری من ناناسێت و هیچم له‌گه‌ڵی نیه‌ تاکو له‌نیوه‌ی شه‌ودا ته‌له‌فۆنم بۆ بکات و قسه‌ی سوکم پێ بڵێ و ده‌نگه‌که‌ش له‌ ژوره‌ بێ نرخه‌کانی ئه‌و دوو ده‌سگایه‌ به‌ناوی ژوری (تڕ و تس) ه‌وه‌ بڵاو بکاته‌وه‌.

کورد ئینتزاری له‌وه‌دا نیه‌ که‌ مه‌سعود بارزانی و جه‌لال تاڵه‌بانی به‌و شێوه‌یه‌ رێگا به‌و دوو ده‌سگایه‌ بده‌ن که‌ ره‌وشت و کلتوری کوردی به‌و شێوه‌یه‌ بشێوێنن، ئه‌گه‌ر کاک مه‌سعودو مام جه‌لال له‌خه‌م ره‌وشت و کلتوری کورده‌واری و ژنه‌کانی خۆیاندا هه‌ن، پێویسته‌ هه‌ڵوێستێکی به‌په‌له‌ وه‌ربگرن به‌تایبه‌تی بۆ داخستنی ئه‌و ژوره‌ ئینته‌رنێتیانه‌ی ناو پاڵتاک که‌ په‌روه‌رده‌ی نه‌وی داهاتوو به‌ره‌و په‌روه‌رده‌یه‌کی سه‌رسه‌ریانه‌ ده‌به‌ن.

سه‌ردار پشده‌ری
له‌نده‌ن 5 10 2010



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە