کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


عه‌قلی سه‌رانی پارتی دێموقڕاتی بارزانی...

Monday, 09/08/2010, 12:00


سه‌رانی پارتی دێموقڕاتی بارزانی زیاتر له‌ پانجا ساله‌ به‌ عه‌قلی ده‌ره‌به‌گی و به‌ پالپشتی نه‌یارانی کورد و کوردستان بره‌و به‌ بیری ته‌سکی ده‌ره‌به‌گایه‌تی خۆیان ده‌ده‌ن و وه‌ك دێمجامه‌ی ڕاوچیان ڕاوی کوردی به‌ش خوراویان پێ ده‌کرێت و شۆڕشی ئازادی خوازی گه‌لی کورد به‌لاڕێدا ده‌به‌ن و ده‌یانه‌وێت له‌ سه‌ده‌ی بیست و یه‌کیش هه‌ر به‌رده‌وام بن به‌و عه‌قلیه‌ته‌ و ئاسته‌نگ و پێشێلکار بن له‌ ئازادی و ڕاو بۆچونی جیاواز، عه‌قلی سه‌رانی ئه‌و پارته‌ وه‌ك کیسه‌ل تاکو ڕوحی له‌به‌ردابێت ناتوانێت له‌ شکه‌لکی ڕه‌قی خۆی ده‌رکه‌وێت، ئه‌گه‌ر جارجاره‌ش ڕابردوی پڕ له‌ خیانه‌ت و چه‌وتی خۆیان له‌بیر بچێته‌وه‌ و هه‌ول بده‌ن وه‌ك کیسه‌ل سه‌رو په‌لیان له‌ شکه‌لك ده‌ربهێنن، به‌لام هه‌ر کاتێ خشپه‌ێکی ده‌نگی ئازاد بچێته‌ گوێیان، یه‌کسه‌ر سه‌رو په‌لیان ده‌کێشنه‌وه‌ ناو شکه‌لکی ڕه‌ق و هه‌رگیز ناتوانن له‌ناوی ده‌ربچن، که‌چی به‌شێکی زۆری کوردی ناهۆشیار دوای ئه‌و هه‌موو مێژووه‌ ڕه‌ش و پڕ له‌ شه‌رمه‌زاری سه‌رانی پارتی بارزانی، هێشتا له‌و بڕوایه‌دان که‌ عه‌قلی سه‌رانی ئه‌و پارته‌ وه‌ك کیسه‌ل نیه‌، به‌لکو به‌ زه‌ریای زانست و ڕزگارکه‌ری گه‌لی کوردی ده‌بینن، به‌داخه‌وه‌ بۆ ئه‌و عه‌قلانه‌ی که‌ مێژووی سه‌رانی پارتی نابیینن و ده‌شیانه‌وێ به‌ چاوبه‌سته‌یی خۆیان، گه‌لی کوردی ئازادی خواز به‌ره‌وهه‌لدێرو ته‌په‌ سه‌ر کردن ببه‌ن.

هه‌ر گه‌لێك ئه‌گه‌ر ئازادانه‌ و ژیرانه‌ خوێندنه‌وه‌ و لێکۆلینه‌وه‌ی بۆ ڕابردووی خۆی نه‌بوو، ئه‌و گه‌له‌ هه‌رگیز ناتوانێ ڕاستیه‌کان په‌یدا بکات و سود له‌ هه‌له‌ی ڕابردووی وه‌ر بگرێت، به‌تایبه‌ت ڕابردووی گه‌لێکی وه‌ك گه‌لی کورد که‌ به‌ درێژایی سه‌ده‌ی ڕابردو و هه‌تا ئێستاش ململانێی شێخه‌ ته‌کیه‌ نشین و ده‌ره‌به‌گه‌کانی ده‌ستی داگیرکه‌رانی کوردستان به‌ شۆڕشی ئازادی خوازو ڕزگارکه‌ر ده‌زانین.

هه‌ر حیزب و گروپ و کۆمه‌ل و هێزێك ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر بناغه‌ێکی پاك و نه‌ته‌وه‌یی دامه‌زرابێت و دابمه‌زرێت، قه‌ت له‌ هه‌له‌و ڕه‌خنه‌و لێکۆلینه‌وه‌ی ڕابردووی ناترسێ و هانا بۆ توندو تیژی و تۆقاندن نابات به‌رامبه‌ر به‌ که‌سانی مێژوو نوس و لێکۆله‌رو ڕۆژنامه‌ نوس و ڕه‌خنه‌گرو بیری ئازاد، به‌لام سه‌رانی پارتی بارزانی زۆرباش خۆیان ده‌ناسن و باش ده‌زانن ڕابردوویان چه‌نده‌ پیس و پڕ له‌ خیانه‌ت و کورد کوژیه‌، بۆیه‌ ناتوانن ئارام بگرن که‌ ده‌یبینن که‌سێك ده‌یه‌وێ ڕاستیه‌کانی ڕابردووی ئه‌و ده‌ره‌به‌گانه‌ بۆ گه‌لی کورد ئاشکرا بکه‌ن یان هه‌ر شیکردنه‌وه‌ێك له‌سه‌ر ڕابردوویان بده‌ن.

ئه‌گه‌ر وانیه‌؟ فه‌رمون ئه‌وا زیاتر له‌ هه‌ژده‌ ساله‌ به‌ناو حکومه‌تی هه‌رێم و په‌ڕله‌مان دامه‌زراوه‌، ده‌با کورد له‌خۆی بپرسێ و بلێ کوا یاسای سه‌روه‌رو شه‌فاف؟ کوا دادگای سه‌ربه‌خۆو دادپه‌روه‌ر؟ کوا یه‌کسانی و ئازادی؟ کوا پاداشتی خه‌ساره‌ت مه‌ندانی گه‌لی کورد؟ کوا ڕێزمانی ستانداردی کوردی؟ کوا شارستانی و مافی مرۆڤی کورد؟ کوا ڕێز گرتن و بیرو ڕای ئازادو جیاواز؟ کوا یه‌کخستنه‌وه‌ و چالاك کردنی هه‌زاران کوردی ئاواره‌ و په‌ڕاگنده‌ له‌ هه‌نده‌ران؟ کوا بکوژه‌کانی چه‌ندان گه‌نجی ڕۆژنامه‌ نوسی وه‌ك سۆرانی مامه‌ حه‌مه‌ و سه‌رده‌شت عوسمانی جوانه‌مه‌رگ؟ کوا سه‌ندیکای سه‌ربه‌خۆو چالاك و بوێر؟ کوا ئه‌من و ئاسایشی یه‌کگرتوی کورد پارێز؟ کوا بێسه‌رو شوێن کراوانی شه‌ڕی کورد کوژی سه‌رانی مه‌لایی و جه‌لالی؟ کوا یه‌کگرتنه‌وه‌ و یه‌کهه‌لوێستی سه‌رانی مه‌لایی و جه‌لالی؟ له‌چ وه‌لاتێك ئه‌وه‌ی ئه‌ندامی حیزب نه‌بێت به‌هاولاتی ناخوێندرێته‌وه‌ و پاش گوێ ده‌خرێت؟ هتد؟؟؟

له‌ چ جیهانێکی جه‌نجال و دواکه‌وتودا حیزب حکومه‌ت به‌ڕێوه‌ ده‌بات؟ ئه‌گه‌ر مه‌سعود بارزانی خۆی به‌سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان ده‌زانێ و درۆ له‌گه‌ل خۆی و سه‌رجه‌م گه‌لی کورد ناکات و به‌بێ شه‌رمانه‌ ده‌لێت یاسا له‌سه‌روی هه‌موو شتێکه‌وه‌یه‌، بۆ نافه‌رموێت ڕێز له‌ یاسا بگرێت و ئه‌و که‌سه‌ی که‌ هه‌له‌ ده‌کات دادگاێکی بێلایه‌ن دادگایی ناکات؟ که‌ی بووه‌ سه‌رۆك و ئه‌ندامانی خێزانی یاسا پێشێل بکه‌ن و هه‌موو دام و ده‌زگاێك قۆرخ بکه‌ن و سه‌روه‌ت و سامانی گه‌ل به‌ تالان ببه‌ن و ڕێگاش به‌که‌س نه‌ده‌ن به‌ ئازادانه‌ ڕه‌خنه‌یان لێ بگرێ؟ هیچ گه‌لێك له‌ گه‌لی کورد دلسۆزتر نیه‌ بۆ پێش ڕه‌وو ڕێبه‌رکانی، ئه‌گه‌ر مه‌سعود بارزانی خۆی به‌ سه‌رۆك ده‌زانێ و له‌ کرده‌وه‌و خیانه‌ته‌کانی ڕابردوی ناترسێ؟ با دلنیا بێت ده‌توانێت له‌ هه‌موو کۆلانه‌ هه‌ژار نشینه‌کانی هه‌ولێرو سلێمانی و دهۆك و که‌رکوك و گه‌رمیان به‌بێ پاسه‌وان بسوڕێته‌وه‌ و که‌س له‌ هه‌نگوێن تالتری پێ نالێت، به‌لام خۆی خۆی ده‌ناسێ و ده‌زانێ چ کاره‌ساتێکی بێ هاوتای بۆ کورد خولقاندوه‌. سه‌ره‌ڕای ئه‌وانه‌ش، له‌به‌ر ترسان له‌ ڕابردووی بۆگه‌نیان، هه‌رده‌م وا بیر ده‌که‌نه‌وه‌ که‌ ده‌توانن به‌ تیرۆرو تۆقاندن و ترساندن، گه‌لێك بێده‌نگ بکه‌ن و خیانه‌ته‌کانی خۆیان بشارنه‌وه‌، به‌لام بیر له‌وه‌ ناکه‌نه‌وه‌ له‌سه‌ر تیرۆر کردنی گه‌نجێکی وه‌ك سه‌رده‌شت عوسمان، هه‌زاران ده‌نگ دژیان به‌رز بوه‌وه‌ و ئه‌گه‌ر به‌و عه‌قلیه‌ته‌ بۆگه‌نه‌وه‌ به‌رده‌وام بن له‌ کاری تیرۆری، ئه‌وا ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ ته‌مه‌نی خۆیان کورت ده‌که‌نه‌وه‌ و ئه‌و ڕۆژه‌ چاوه‌ڕوانیان ده‌کات که‌ که‌لله‌ سه‌ری ره‌قی نه‌گونجاویان له‌گه‌ل عه‌قلی سه‌رده‌م بکه‌وێته‌ به‌ر پێی مناله‌ باوك کوژراوه‌کان و که‌س و کار بێسه‌رو شوێن کراو به‌ده‌ستی ئه‌وان.

ئومێده‌وارم وه‌ك ئه‌وان خۆیان ده‌ناسن و ده‌زانن ڕابردویان چۆنه‌؟ سه‌رجه‌م گه‌لی کوردیش وه‌ك خۆیان بیان ناسن و له‌وه‌ زیاتر ڕێگایان پێ نه‌درێ ئه‌و نه‌وت فرۆش و تالانکه‌رانه‌ به‌رده‌وام بن له‌ کاری تیرۆرو تۆقاندنی ڕۆله‌کانی کورد به‌ پڕوپاگنده‌ و دوڕووی و خۆپه‌رستی و چه‌واشه‌ کردن و شێواندنی ڕاستیه‌کان.

وه‌ ئومێده‌وارم گه‌لی کورد ڕێگا نه‌دات سه‌رانی پارتی به‌و شێوه‌ دکتارۆرانه‌ په‌رده‌ی ڕه‌ش به‌سه‌ر ڕاستیه‌کان دا بکێشێ و ڕۆژانه‌ به‌ ئاشکراو بێ شه‌رم و ترس ده‌نگی ئازادی کپ بکه‌ن، ئه‌ڕکی سه‌ر شانی تاك به‌ تاکی کورده‌ پشتگیری گۆڤاری لڤین و سه‌رجه‌م ڕاگه‌یاندنه‌ سه‌ربه‌خۆو ئازاده‌کان بکه‌ن..

وه‌ ئه‌گه‌ر سه‌رانی پارتی بارزانیش ده‌یانه‌وێ درێژه‌ به‌ مانه‌وه‌ی خۆیان بده‌ن و خۆیان لای گه‌لی کورد خۆشه‌ویست بکه‌ن، لازمه‌ به‌ جددی هه‌ول بده‌ن مێشکی بۆگه‌ن و ده‌ره‌به‌گی و خێله‌کی خۆیان بخه‌نه‌ ناو زبلدان و مێشێکی مرۆڤ دۆستانه‌ بخه‌نه‌ ناو که‌لله‌ی ڕه‌قی خۆیان و بێنه‌وه‌ ڕێزی گه‌ل و ڕێز له‌ خۆیان و گه‌ل و نیشتینانی کورد بگرن...

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە