بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە وشیارییە، کە لە رۆژی دەنگداندا کەس نەچێتە دەرێ، چونکە پارتەکان بۆ ساختەکاری پێویستییان بە قەرەباڵغییە، نەک بە دەنگی ئێوە


روونكردنەوەیەك لەبەشى پێشمەرگایەتى حزبى زەحمەتكێشانى كوردستانەوە

Tuesday, 07/04/2009, 12:00




كاتژمێر (11)ى شەوى رابردوو (واحید ئەحمەد) فەرماندەى فەوجى (1)ى نیزامى تەینالأ لەگەلأ چەند چەكدارێك بەمەبەستى داگیركردن پەلامارى بارەگاكەى فەوج دەدات، بەڵام دوای ئەوەى ناوبراو خۆى لەلایەن فەرماندە و پێشمەرگەكانى فەوجەكە دەستبەسەر دەكرێ و چەكدارەكانیش راوەدوو دەنرێن.
ئەمڕۆ ناوبراو دواى ئەوەى لە كاروبارى فەوجەكە دوورخراوەتەوە، روونكردنەوەیەكى بڵاوكردۆتەوەو لیستێكى ریزبەند كردووە گوایە لەحزب جیابوونەتەوەو كۆمەڵێ قسەى تریشى ریزكردووە.
ئەمە جگە لەوەى باسى لەناشەرعیەتى گۆنگرەى (6)ى حزب كردووە، ئێمە بۆ راى گشتى رووندەكەینەوە كە ئەو ناوانەى ریزى كردوون، زۆربەیان ناوى وەهمینو ناوبراویش خۆى بەشدارى لەكۆنگرەدا كردووە، بەڵام بەهۆى ئەوەى داواى لێنەكراوە خۆى هەڵبژێرێت نیگەران بووە، فەوجى (1)ى نیزامى زەحمەتكێشانو ناوەندى بازیانیش لەتەینالأ لەشوێنى خۆیەتىو هەركەسو لایەنێكیش دەیەوێ، دەتوانێ سەردانى بارەگاكە بكات.

بەشى پێشمەرگایەتى حزبى زەحمەتكێشانى كوردستان
6/4/2009

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە