کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


له‌ کۆتاییدا قه‌ڵه‌مبه‌ده‌سته‌کانی ده‌سه‌ڵات له‌ رۆژنامه‌ی (شه‌رق ئه‌لئه‌وسه‌ت) ددان به‌ گرنگی کوردستانپۆستدا ده‌نێن..

Saturday, 22/08/2009, 12:00


که‌سێ نییه‌ له‌ کوردستان گرنگی کوردستانپۆست نه‌بینێت و کاریگه‌رییه‌کانی له‌سه‌ر هه‌ست و نه‌ستی خه‌ڵکی هه‌ست پێنه‌کردبێت. کوردستانپۆست له‌ هه‌موو ماڵه‌کاندایه‌، چونکه‌ خه‌می هه‌موان ده‌خوات، راپۆرته‌کانی کوردستانپۆست له چه‌کمه‌جه‌ی مه‌سعود و جه‌لال و هه‌موو به‌رپرسه‌ گه‌نده‌ڵ و خیانه‌تکاره‌کاندا رۆژانه‌ بوونی هه‌یه‌ و به‌دزیی خه‌ڵکییه‌وه‌ به‌ ئاسپایی ده‌خوێنرێننه‌وه‌، به‌ڵام به‌ترسیکی زۆره‌وه‌ رۆژانه‌ راپۆرته‌کانی کوردستانپۆست له‌ چه‌کمه‌جه‌ قفلدراوه‌کانیان ده‌ر‌ده‌که‌ن و ده‌یخوێننه‌وه‌..
پێش چه‌ند ڕۆژێک دۆستێکی کوردستانپۆست له‌ ماڵی جه‌لال تاله‌بانی له‌ به‌غدا بووه‌،  باسی له‌وه‌ کرد کاتێ سه‌یری سه‌رمێزی جه‌لالم کرد، بینیم ده‌یه‌ها وتاری کوردستانپۆست له‌سه‌رمێزه‌که‌ی بۆی دانرابوو بۆ خوێندنه‌وه‌.. کاریگه‌ری کوردستانپۆست ده‌توانین بیشوبهێنین به‌ کاریگه‌ری پێشمه‌رگه‌ گیان له‌سه‌رده‌سته‌کانی شۆڕشی نوێی گه‌لی کوردستان له‌ باشور و گریلاکان له‌ باکوری وڵات که‌ چ ترسێکی له‌ نێو دلی دوژمندا دروست ده‌کرد یا ده‌یکات و چ هیوایه‌کیش به‌ خه‌لکی ده‌به‌خشێت..
ئیمڕۆش ڤیان فاروق که‌ یه‌کێکه‌ له‌ قه‌ڵه‌مبه‌ده‌سته‌کانی ده‌سه‌ڵات، وێرای هه‌لدان به‌شان و باڵی گه‌نده‌ڵترین مرۆڤ له‌و ده‌ڤه‌ره‌دا، که‌ نێچیره‌ نه‌یتوانی‌ راستیی کاریگه‌ری کوردستانپۆست له ‌سه‌ر شه‌قامی کوردی بشارێته‌وه، ئه‌م که‌سه‌ ده‌نووسێت: ئه‌وه‌‌ کوردستانپۆست بوو کاریگه‌ری له‌ هۆشیارکردنه‌وه‌ی گه‌نجانی کوردستان دانا و هه‌ر ئه‌ویش بوو ده‌سه‌ڵاتی ریسواکرد و لیستی گۆڕانی سه‌رخست.‌

فه‌رموون له‌گه‌ڵ لینکی نووسینه‌که‌ی خاتوو ڤیان فاروق ‌:
http://www.aawsat.com/leader.asp?section=3&article=532865&issueno=11225

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە