کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئه‌نفال و جه‌للاد

Monday, 14/04/2014, 12:00



جه‌للاد ، دڵی نه‌بوو ..

كاسه‌ی سه‌ری

ده‌باخانه‌ی سه‌گ و گورگ و

توله‌ و تانجی گه‌ڕو گول بوو ..

له‌ هه‌مان ده‌مدا

پانتایی عه‌رشی شه‌یتان بوو ..

جه‌للاد ، ته‌ره‌سێكی

جنێو فرۆش ..

زۆڵێكی بێ‌ ناسنامه‌

گه‌وادێكی ، بێده‌رگابوو ..

له‌وه‌ش به‌دتر

پێخاوسێكی

به‌ ڕقی كورده‌وه‌ ئاوس بوو ..

كه‌ ده‌تره‌كی ، توته‌له‌كانی

ده‌میان له‌لاشه‌ی بێگیانی

بێناز كه‌وتوو

سه‌رنگومبووی

كورد ده‌ژه‌نی ..

حه‌په‌ی ئه‌وان

بێده‌نگی بیابانی عه‌رعه‌ر و

نوگره‌سه‌لمانی ده‌هه‌ژان ..

ئازارو ژان

هاواری كوردی بێ‌ شوان ..

زیڕه‌ی منداڵی

دایك له‌ تینوانا مردوو ..

زیندوی لاشه‌ هه‌نجن هه‌نجن بوو ..

باوك كوژراو

خوشك و برا له‌ چاڵكراو ..

به‌كوێ‌ گه‌یی ..؟

كێ‌ ئه‌م هاواره‌ی بیست ..؟

كێ‌ تێگه‌یی ..؟

له‌ زه‌رده‌خه‌نه‌ی ئه‌ومنداڵه‌ی

له‌سه‌ره‌ی

زینده‌به‌چاڵكردندا ڕاوه‌ستاوه‌ ..

یان ئه‌وه‌یان ، كه‌سه‌ری پێچاوه‌ ..

ئه‌و ڕیزه‌یان كه‌ده‌ڵێی

خۆڵ و دۆیان به‌سه‌ردا كراوه‌ ..

ئه‌و پیاوه‌ش كه‌

له‌گه‌ڵ خه‌ما تێكئاڵاوه‌ ..

ئه‌و خانمه‌ی

كۆرپه‌كه‌ی له‌ڕێدا له‌ده‌ستداوه‌ ..

هاوارێكن ..

هێشتا ماون ..

له‌ڕوی زۆردارا وه‌ستاون..


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە