ئه‌نفال و جه‌للاد
Monday, 14/04/2014, 12:00
1666 بینراوە
جه‌للاد ، دڵی نه‌بوو ..
كاسه‌ی سه‌ری
ده‌باخانه‌ی سه‌گ و گورگ و
توله و تانجی گه‌ڕو گول بوو ..
له هه‌مان ده‌مدا
پانتایی عه‌رشی شه‌یتان بوو ..
جه‌للاد ، ته‌ره‌سێكی
جنێو فرۆش ..
زۆڵێكی بێ ناسنامه
گه‌وادێكی ، بێده‌رگابوو ..
له‌وه‌ش به‌دتر
پێخاوسێكی
به ڕقی كورده‌وه ئاوس بوو ..
كه ده‌تره‌كی ، توته‌له‌كانی
ده‌میان له‌لاشه‌ی بێ‌گیانی
بێ‌ناز كه‌وتوو
سه‌رنگومبووی
كورد ده‌ژه‌نی ..
حه‌په‌ی ئه‌وان
بێده‌نگی بیابانی عه‌رعه‌ر و
نوگره‌سه‌لمانی ده‌هه‌ژان ..
ئازار‌و ژان
هاواری كوردی بێ شوان ..
زیڕه‌ی منداڵی
دایك له تینوانا مردوو ..
زیندوی لاشه هه‌نجن هه‌نجن بوو ..
باوك كوژراو
خوشك و برا له چاڵكراو ..
به‌كوێ گه‌یی ..؟
كێ ئه‌م هاواره‌ی بیست ..؟
كێ تێگه‌یی ..؟
له زه‌رده‌خه‌نه‌ی ئه‌ومنداڵه‌ی
له‌سه‌ره‌ی
زینده‌به‌چاڵكردندا ڕاوه‌ستاوه ..
یان ئه‌وه‌یان ، كه‌سه‌ری پێچاوه ..
ئه‌و ڕیزه‌یان كه‌ده‌ڵێی
خۆڵ و دۆیان به‌سه‌ردا كراوه ..
ئه‌و پیاوه‌ش كه
له‌گه‌ڵ خه‌ما تێكئاڵاوه ..
ئه‌و خانمه‌ی
كۆرپه‌كه‌ی له‌ڕێدا له‌ده‌ستداوه ..
هاوارێكن ..
هێشتا ماون ..
له‌ڕوی زۆردارا وه‌ستاون..