کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


کۆسرەت ڕەسول ، لەنێوان براگەورەیی و سکرتێری گشتیدا !

Thursday, 27/12/2012, 12:00







بێگومان هەروشەودەستەواژەیەک ،لەزمانەوانیدا مەدلولی تایبەتی خۆی هەیە ، پێشکەوتنی زمان وزمانەوانی ، وایکردووە زاراوەی بوارەکان لێک جیاببنەوەو ساڵانە فەرهەنگی تایبەت بەوشەی خۆیان ،دەوڵەمەندتربکەن ..!
لەوانە ؛ فەرهەنگی سیاسی ، ئابوری ، یاسایی ،پزیشکی ، سەربازی وتادوای ... بۆیە زۆرجار ئاسان نی یە ،لەواتای زاراوەیەک تێبگەی گەرشارەزایت لەوبوارەدا  نەبێت ! جایەکێک لەودەستەواژانەی کەلەدوای تێكچوونی باری تەندروستی تاڵەبانی لەمیدیاکانی یەکێتی وزاری مەلا بەختیار ، لەجیات سکرتێری گشتی بۆ کۆسرەت  ڕەسول بەکارهات ، بەکارهێنانی دەستەواژەی ؛ براگەورە بوو ، لەبـــری  سکرتێری گشتی ! ؟
ئێستاکە وەک هەموولایەک دەزانین ،کۆسرەت ڕەسوڵ ،جێگری یەکەمی سکرتێری  گشتی (ینک) ئەو جێگریەش لە کۆنگرەی یەکێتی ،وەک گەورەترین دەسەڵات و بە  بریاری خودی مام جەلال چەسپاوە ؛ ئیدی شتێکی زۆرنۆڕماڵە ،کاتێک سکرتێری  هەرحزبێک ،بەحزبەکۆنەپەرســت ودواکەوتووەکانیشــەوە ، ئەگەر بەهەرهۆیەک ؛  نەخۆشی ، مردن ، وازهێنان ...لەکارەکەی دابڕاونەیتوانی ئیشوکارەکانی حزبەکەی  ڕاپەڕێنێ ؛ ئۆتۆماتیکییەن ، بێ کێشەوگرفت جێگرەکەی جێگەی دەگرێتەوە .
لەوسۆنگەیەوە ، ئەوحاڵەتەی کۆسرەت ڕەسوڵیش لەوە بەدەر نی یە ، ئیدی بۆنابێ  بڵێن ؛ کۆسرەت ڕەسوڵ ، تـا بەستنی کۆنگرەی ئایندە ، جارێ ئەو سکرتێری گشتیی یە ،لەبری ئەوە ، دەنووسن ودەڵێن ؛ کاک کۆسرەت براگەورەیە ی هەموولایەکە !
ئەوە جگەلەوەی کۆسـرەت رەسـول پێشتر هەربراگەورە بووە وەک ؛ تەمـەن  براگەورە وە ک جێگری سکرتێری گشتی، براگەورە وە ک خەبات وتێکۆشان و  قوربانیدان ، براگەورە وەک خۆشەویست لەناوپێگەی بەهێزی جەماوەردا ..!
ئیدی بۆیە لەوحاڵەتەدا ، کۆسرەت رەسوڵ مافی سروشتی وڕێکخراوەیی خۆیەتی  کەسکرتێرئ یەکێتی بێ ، نەک وەک خێروخێرات، وەک لەزاری هەندێک لەکادرو سەرکردەکانی یەکێتی لێیان دەیخوێنیەوە ! هەربەنموونە ؛ مەلابەختیار، سکرتێری  مەکتەبی سیاسی ، کە لەهەمووچەپێك خۆی پێ چەپترو لەهەموومارکسیەک خۆی  پێ مارکسیترە ، کە دێتە گۆ ، خۆی پێ پوورزای کارل مارکــسە ولە زمانزانیشدا
زۆر خۆی پێ لە هیمن وهەژارموکریانی ئەدیبترە ..!
لەم ر ۆژانەدا لە ٢١/١٢/٢٠١٢ لەچاوپێکەوتنی هەڤپەیڤینی ڕووداو، کە سەهین موفتی لەگەڵی سازدابوو ، بێ ئەوەی پرسیاری لەبارەوە بکەن ،ڕەخنە لەودەستەواژەیە دەگرێ کە سەرۆک بارزانی گوتی؛ دەبێ لەبری بەکارهینانی وشەی ناوچەجێناکۆکەکان ،ئەوجار ناوچەکوردستانیەکان لەدەرەوەی هەرێم بەکاربێنن ؛ مەلابەختیار دەڵێت ؛ ڕاستربوو بڵێت؛ پارێزگا کوردستانیەکانی دەرەوەی هەرێم ،یان ناوچەکانی کوردستانی دەرەوەی هەرێمی  کوردستان ،نەک ناوچە کوردستانیەکان لەدەرەوەی هەرێم ، چونکە پێی وایە ئەو(لە) یە
لەوێ لەنگەو ماناکە نابەخشێت!
تۆ تەماشابکەن بەبێ شارەزای لەیاساوڕێسای زمانەوانی چۆن شیتەڵکاری وشە دەکات کە هی بارزانی زۆر لەهی ئەو دروستریشە ،بەلام وانیشان دەدات شارەزایەو دەبوایە پرسی پێکرابایا ! قسە لەسەر ئەوەیە ئێستا جەنابی پێمان بڵێت ؛ ئەی لە بەکارهێنانی براگەورەو سکرتێری گشتی بۆحزب ،کامیان دروستروڕاستترە !؟
ئەگەر براگەورە ڕاستترە ، بائەوجاربۆمامی گەورەش هەرئەودەستەواژەیەبەکاربێنێ و  کــاری بۆ بکەن ، تــا لەبەرنامەو پەیرەوی ناوخۆ،لەکۆنگرەی ئایندەیاندا بیچەسپێنن !
لەکاتێکدا ئیمە هەموو باش دەزانین، کە براگەورەیی وشەو دەستەواژەیەکی ناحزبی وناڕەسـمی یەولەفەرهەنگی کۆمەڵایەتی وعەشـایەریدا زیــاتر بەکاردێت وەک لە  ئیشوکاری سیاسی وڕێکخراوەیی !



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە