من سه‌رکرده‌یه‌تی مه‌سعود بارزانی ده‌خه‌مه ژێر پرسیار..!!
Wednesday, 16/11/2011, 12:00
هه‌موو گرفتی میلله‌تی کورد له‌وه‌دایه که تا ئێستا سه‌رکردایه‌تییه‌کی بۆ دروست نه‌بووه که به مانای وشه و ته‌عبیر له ئاست لێپرسراوی مێژوویی وهزهیفهکهدا بێت، هه‌ر ئه‌وه‌ش کێشه‌ی سه‌ره‌کییه و هۆی سه‌ره‌کییه که کورد نه‌توانێت بگات به ئامانج.
هۆی دروست نه‌بوونی ئه‌م سه‌رکردایه‌تییه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ: یه‌که‌م ده‌توانین پێی بڵێن ده‌سه‌ڵاتداری ماڵی بارزانی چونکه له ناو خێزاندایه و هیچ مساوه‌مه ناکه‌ن له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی کورد!!!، و دووه‌م دیکاتۆری جه‌لال تاڵه‌بانی. که بواری ئه‌وه‌یان بۆ میلله‌ت نه‌هێشتوه‌ته‌وه که به پرۆسێسێکی سیاسی و مێژوویی سه‌رکردایه‌تییه‌ک بۆ میلله‌ت دروست ببێت. هه‌موو میلله‌تێک بۆ به‌ڕیوه‌بردن و چاره‌سه‌ری کێشه‌کانی به پرۆسێسێکی مێژوویی و میکانیزمێکی سیاسی سه‌رکردایه‌تی بۆ دروست ده‌بێت، جا ده‌رئه‌نجامه‌که‌ی یا سهرکرادیهتییهکی لاواز یا سه‌رکردایه‌تییه‌کی حه‌کیم ده‌بێت. سه‌رکردایه‌تی چییه؟ له خواره‌وه باسده‌کرێت.
فه‌شه‌لی ئێستای کورد له (حوکمڕانی بێ سه‌روپێ، فاسید له بری گه‌نده‌ڵ، بێ ئیداره‌یی، بێ ته‌نزیم، بێ پلان، بێ هه‌یکه‌ل، بێ ئامانج، بێ ده‌ستور، نه‌بوونی هه‌ستی لێپرسراوی به‌رامبه‌ر به میلله‌ت) هه‌مووی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ لاوازی سوڵته‌ی کورد، بۆ دیکتاتۆری سوڵته‌ی کورد و مه‌رکه‌زیکردنی ده‌سه‌ڵاته‌کان. که ده‌سه‌ڵات ته‌نها له ده‌ستی دوو شهخسدایه و بڕیاری هه‌موو شت ده‌ده‌ن و ئه‌وانی تر دارده‌ستن بۆ جێبه‌جێکردنی ئه‌مر، ته‌نانه‌ت نزیکه‌ی 20 ساڵه ئه‌و دوو شه‌خسه دوو به دوو بڕیاری شته گرنگه‌کان و ستراتیژ ده‌ده‌ن که ته‌نانه‌ت هاوکارانی ده‌وربه‌ری خۆیان نازانن ناوه‌رۆکی چییه!!!!!. ئه‌مه‌ش گه‌وهه‌ری گرفتی ده‌سه‌ڵاتی کورده که وه‌ک نه‌خۆشی (سه‌ره‌تان) وایه. من رێز و خۆشه‌ویستی تایبه‌تیم بۆ کاک مه‌سعود بارزانی وه‌ک شه‌خس هه‌یه و رێزم بۆ وه‌زیفه‌که‌ی هه‌یه به‌ڵام من سه‌رکرده‌یه‌تی ده‌ده‌مه به‌رپرسیار نه‌ک شه‌خس.
سه‌رکرده‌یه‌تی چییه!؟، له‌و باوه‌ڕدام که ته‌نها به زمانی ئینگلیزی پتر له 200 کتێب له سه‌ر بابه‌تی(سه‌رکرده‌یه‌تی) هه‌یه. بابه‌تێکه له زانکۆ ده‌خوێندرێت و دکتۆرای تیا وه‌رده‌گیرێت، من خۆم کۆرسی ئه‌و بابه‌ته‌م خوێندوه. چه‌ند وشه‌یه‌کی کوردی هه‌یه وه‌ک (سه‌رکرده، سه‌رکردایه‌تی، سه‌رکردیه‌تی و چه‌ند وشه‌یه‌کی تر وه‌ک سه‌ردار و سه‌رده‌سته هه‌یه)، به ئینگلیزی پێی ده‌ڵین Leadership و به سویدی پێی ده‌ڵێن Ledarskap ، بۆ لێ تێگه‌یشتن ده‌بێت پێناسه بکرێت که چییه؟. سه‌رکرده‌یه‌تی: توانایه له پرۆسێسی کارتێکردن و سوڵته‌وی و رێخستن به مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی که ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵیدایه به ئازادی خۆیان به‌شداری بکه‌ن بۆ گه‌یشتن به‌و ئامانجه‌ی که دیاریکراوه. سه‌رکرده‌یه‌تی پێویستی به سه‌رکرده هه‌یه، سه‌رکرده ده‌بێت خه‌سڵه‌تی تایبه‌تمه‌ندی سهرکردیهتیکردنی تیدادا بێت. سه‌رکرده ده‌بێت توانای له هاندانی هاوکارانی هه‌بێت له کاره‌کانیان، بتوانێت توانای هاوکارانی بخاته کار، توانای ئاراسته‌کردنی هاوکارانی به‌ره‌و رووی ئامانج و هه‌ڵسوڕانی چلاکییه‌کان به مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌کی کاریگه‌ر بگه‌ن به‌و ئامانجه‌ی که دیاریکراوه، خه‌سڵه‌تی شه‌خسی هه‌بێت وه‌ک(رێخه‌ر بێت، بهتهنزیم بێت، نیگای گشتی هه‌بێت، رێزی بۆ هاوکاران هه‌بێت، عه‌قلیه‌تی ناکۆکی چاره‌سه‌رکه‌ر و گرفت چاره‌سه‌رکه‌ری هه‌بێت نه‌ک به پێجه‌وانه‌که‌ی، توانای هه‌یه له مامه‌ڵه‌کردنی خه‌ڵکی جیاواز و توانای هاوکاریکردن له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی ده‌وروبه‌ری، هێزێکی نه‌فسی تێدایه که مه‌سه‌له‌کان به‌ره‌و پێشه‌وه به‌رێت و کۆلنهدهره، ئه‌قلیه‌تی رێخستن و پێکهێنانی هه‌یه که کاره‌کان به رێک‌وپێکی ده‌کات و شێوه‌ی ده‌داتێ. سێ جۆر شێوازی سه‌رکرده‌یی هه‌یه (سوڵته‌وی، دیموکراتی، بیرۆکراتی). . له سه‌ده‌کانی ناوه‌ڕاست له مێژووی کۆندا سه‌رکرده ئامڕازی (تۆقاندن)ی به‌کارده‌هێنا، که باوی نه‌ماوه و له کۆمه‌ڵگای ئینسانی ئه‌مڕۆ جێگای نییه و ده‌بێت به قه‌شمه‌ر.
ته‌وژمی دیموکراتی هه‌موو جیهانی گرتوه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌و دوو شێوازه‌ی سه‌رکردایه‌تیکردن (بارزانی- تاڵه‌بانی) ته‌گه‌ره‌ن له‌به‌رده‌م گۆڕانی ژیانی سیاسی دیموکراتی و ده‌سه‌ڵاتی کوردی. سه‌رۆکی پارتی له گۆنگره‌ی سیانزه‌ی حیزب گووتی ئێمه 1000 که‌س ده‌بین(ده‌سه‌ڵاتی میلله‌تێک له ده‌ستی 1000 که‌سدا بێت!!)، له گۆنگره رێگ موسته‌شاره ئه‌مریکییه‌کان چێ پێ گووتبوو هه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌گوته‌وه وه‌ک رێزی دراوسێکان بگرن و فره‌ی کۆمه‌ڵگای کوردستان به کهمایتیهکانهوه، وشه‌ی (پێشکه‌وتن)ی بۆ یه‌که‌م جار به‌کارهێنا که دڵنیام له‌وانی وه‌رگرتووه که جارێ کورد پێویستی به پێشکه‌وتن هه‌یه چونکه ئینگلیز هه‌روه‌ها له1920 هه‌ر ئه‌وه‌ی به کورد ده‌گووت. پێشکه‌وتن چییه!! ئایا پێشکه‌وتن خانوو بردن به ئاسماندایه و کۆنکرێتکردنی زه‌وی کشتوکاڵی یا پێشکه‌وتنی کۆمه‌ڵگا و زیادبوونی مه‌عریفه‌ت که خوێندنکراوه به پاره و بۆ ده‌وڵه‌مه‌نده‌کان!!. هه‌موو ژێرخانی حکومه‌ت و موئه‌سه‌سات و ئیدراه وه‌کو کۆمپانیای لێکراوه، حکومه‌ت پێویستی به ئیداره هه‌یه که خزمه‌تی میلله‌ت بکات!! گۆڕێنی سیسته‌می کۆمه‌ڵایه‌تی و ئاڕاسته‌ی فه‌رهه‌نگی و گۆڕینی سیسته‌می ته‌ندروستی و خوێندن بێ ئیراده و خواستی میلله‌ت له ئارادایه، بارێکی ئابووریان دروست کردوه له لیبرالیزم تێپه‌ڕیوه هیج یاسا‌و ده‌ستورێک نییه و ئه‌و جۆره لیبڕالیزمه له ئه‌مریکاش نییه!!!!!. ئابووری میلله‌تێک و خاکێک خراوته ژێر ده‌ستی وڵاتانی بێگانه و تهسلیمکراو و هیچ سه‌ربه‌خۆیی ئابووری بۆ کورد نه هێشتوه‌ته‌وه، له سه‌ر ئاستی سیاسی یه‌ک شت روو بدات ئابووری ئه‌و هه‌رێمه هه‌ره‌س ده‌هێنێت و میلله‌ته‌که له‌سه‌ر جاده ناچار ده‌بن یه‌کتری بخۆن. وا ده‌رده‌که‌وێت ئاشبه‌تاڵێکی تر به‌ڕێوه بێت به‌ڵام جارێ دووره، تورکیا (کلکی هه‌رێمی) خستوه‌ته ژێرده‌ستی خۆی، که‌ی بیه‌وێت کلکی ده‌بڕیت و ده‌رگای ((ئاش)) ه‌که داده‌خات، به‌ڵام جارێ نایکات و بێ ئه‌قڵ نین!!، ئابووریه‌کی بێ هێزی هه‌یه به و 5 و 6 میلیادر دۆلاره‌ی عێراق ئابووریه‌که‌ی خۆیگرته‌وه و عوملهکهیان سهقامگیرکردوه و له قه‌یرانی عومله و ئابووری ساڵانی 1990 رزگارکرد ، تا میلیارد دۆلار له وه‌زعه‌که بخوات وه‌کو خۆی ده‌یهێڵێته‌وه و بۆ چه‌ند ساڵێکی تریش.
ئه‌م نهێنییه‌ش له کن ئێوه ده‌درکێنم، ئه‌مڕۆکه با بڵێین سیاسه‌ت و ستراتیژی سیاسیان که هه‌رگیز نه‌بووه به‌ڵام با وا ناوی لێ بنێین، گه‌یشتووه‌ته دووڕیان و به کۆڵانێکدا ده‌ڕوا که (ده‌رناچێت) به ئینگلیزی(,dead end, Blind alley, turning back) . ئه‌مه‌ش له‌م رۆژانه‌دا هه‌ستی پێده‌کرێت، ده‌بێت ئینسان بزانێت له سه‌فه‌ره‌که‌ی ئه‌م جاره‌ی تورکیا چی پێ گووتراوه و ئه‌وه‌ش ناخرێته به‌رده‌ست مێدیا، بۆیه به گوێره‌ی مێدیاکان به‌رهه‌م ساڵح خێرا ره‌وانه‌ی ئه‌مریکا کرا(که هه‌وڵه‌که بایی یه‌ک پول نییه). چونکه وڵاتان هه‌نگاو به هه‌نگاو به‌ره‌و ستراتیژی خۆی ده‌ڕوات و سیاسه‌تی ئه‌وان خۆکردنه به ئامڕازێک له‌و ستراتیژه‌دا!! بۆ سه‌رکردایه‌تی کورد ((گوزه‌شت)) و دره‌نگه.
من له دیگای عه‌قلیه‌تی عه‌شایری و بازاڕییه‌وه ته‌ماشای بابه‌ته‌که‌م نه‌کرده‌وه و من هه‌رگیز سه‌ر به عه‌شیره‌ت نه‌بووم. باپیره‌کانی باوکم له دایک و له باوکه‌وه له ساڵانی 1800 له‌سه‌ر زه‌وی له‌گه‌ڵ شێخه‌کان تێکچوون و گوندیان به‌جیهێشت و هاتنه شار و به سه‌ربه‌رزی ژیان. من له دیدگای زانستییه‌وه باسی سهرکردهیهتیم کردوه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست