تیرۆر كردنى سەردەشت وقڕناقە وپشت ئاشان
Friday, 14/05/2010, 12:00
: 083b
تیرۆر كردنى سەردەشت وقڕناقە وپشت ئاشان
دوایى ئەوەى ناڕەزایەتیەكان رۆژ بەڕۆژ بەرامبەر بە شەهید كردنى جوانەمەرگ سەردەشت عوسمان زیادئەكات و فشارە ناوخۆىو دەرەكیەكان بۆسەر پارتى زیادى كردوە پارتیش بۆ شاردنەوە و بى َدەنگ كردنى خەڵك و ڕۆژنامەنوسان كەوتۆتە هەڕەشە كردن , ئەوەتا ئەم شەو بەیاننامەى مەكتەبى سیاسى پارتى بە ئاشكرا هەڕە شەدەكات , ڕووى هەڕەشەكەشى بەرامبەر بە گۆڕان و بزوتنەوە جەماوەرییەكەیەو خەڵكى ناڕازى كوردستان بەرامبەر بە تیرۆركردن و هەڕەشە و ترساندنى ئەوانەى دژى سەربڕینى ئازادین و لە كار خستنى قەڵەمە بوێرەكانن , لەو ڕۆژەوە ئەم بنەماڵە خائین و كورد فرۆشەى بارزانى هەر لە سەر دەمى مەلا مستەقاوە هەتا ئەم ساتە ى كە كوڕوكوڕەزاكانى گەورە خائین مەلا مستەقا حوكمى ئەم ووڵاتە ئەكەن بێجگە لە نەهامەتى و ماڵكاولى هیچى تریان بۆ كورد نەكردوە, من ناڵێم ئەوە مێژوو خۆى شاهیدە ئەم بنەماڵەیە چیان كردوە , ئەوە كوردى هەر چوار پارچەكەشاهیدن ئەم بنەماڵەیە چیان بەرامبەر كردون ,لەبەر ئەوەى مەلا مستەقا یەكەم داهێنەرى جاشایەتى و خیانەت لەمانەوە سەرى هەڵداو هەر ئەمانیش بوون بۆ خاترى ساواك و میت و مخابەراتى عێراق بە زیندویى و بە مردویى لاشەى دەیان تێكۆشەرى چوار پارچەكەیان تەسلیم بە داگیر كەران كردۆتەوە ,یەكەم تیرۆرى سیاسى لە كوردستان لە لایەن ئەم بنەماڵەیەو بە فرمانى خودى مەلا مستەقا و ئەم مەسعودە تاوانبارەى ئێستا كە ئەوكاتە سەرۆكى پاراستن بووبەرامبەر بە تێكۆشەرانى ئێران و حیزبى دموكرات كرا , دیل كوشتنەكانى شەڕى ناوخۆ باشترین شاهیدن و بەتایبەت على عەسكەرى وهاوڕٍێكانى بە بڕیارى خودى مەلا مستەقا و بە چەكى گەورە كوژران , هەر دوێنێش بوو كە هەرچى سوپاى توركە ئاودیوى ئەم بەشەى كوردستانى كرد و سەنگەر بە سەنگەر بە دوایى گەرٍیلاكانى پەكەكەدا ئەگەڕان و 31ى ئابیش بیرمانە كە چۆن جاشە كلك زەردەكان بە فەرمانى خودى مەسعود و پاراستنەكەى چۆن پێش دەبابەى بەعس كەوتن و یەكێتیەكان و شیعەكانى عێراقى ئەكوشت و تەسلیمى عێراقى دەكردن , ئێستاش خوێنەكەى سۆرانى مامە حەمە و شێخ ستار ووشك نەبۆتەوە وا بۆ جارێكى تر ئەم بنەماڵەیە دەستیان بە خوێنى لاوێكى تر سور بوەوە , هەڵكوتانە سەر بارەگاى یەكگرتوو كوشتنى ڕێناس ئەوە بەڵگەى حاشا هەڵنەگرن لە سەر تیرۆر كردنیان لە لایەن ئێوەوە , ئێوە لەم بوارەدا ئەوەندە مێژوویەكى ڕەشتان هەیە مرۆڤ قێزى لێ دەكاتەوە , حیزبێك و بنەماڵەیەك سەرجەم ژیانیان لە جاشایەتیدا بە سەر بردبێت ئیتر هەر چاوەڕێى ئەوەى لێ دەكرێت , مەكتەب سیاسى پارتى لەو بەیاننامە پڕ شەرمەزارییەدا ئەوەندەى بە شان و شەپیلكى سەرۆكە جاش وجاش زادەكەیاندا هەڵیانداوە , مەسەلە ئەساسەكەیان بیر بردۆتەوە , پارتى و ئەو مەكتەب سیاسیە خەساوە وادەزنن جارى جارانە چى بكەن كەس نەبێت لێیان بێتەدەنگ ئەو سەردەمە گوزەشت بارزانى خۆى هەموو شتێك بێت , كە ووتى كارى من تمام شود ئیتر ئەبێت میللەتێك لولەى تفەنگەكانى بكاتە زەوى و مل كەچ بكاتە وە بۆ بەعس , لەو هەولێرەى كە ئێوەى خائین زادە بە زەبرى دەبابەكانى بەعس داگیریتان كرد گەنجێك لە سەر چەند ووتارێك بفڕێنن پاش تەنها دوو سەعات بیكوژن و بەناو پانزە بازگەدا ببرێتە شارێكى تر تەرمەكەى فڕێ بدرێ ئەمە ئەگەر ئێوە و پاراستنە بەدناوەكەتان نەیكات كەس جورئەتى ئەوە دەكات شتى وابكات , مەكتەبى سیاسى بۆ ئەوەى ئەوە لە بیر خەڵك و ئەندامانى خۆى بباتەوە , لە باتى ئەوەى هەڕەشە لە تیرۆریستان بكات , سەرجەم بەیاننامەكەى هەڕەشەیە بۆ سەر گۆڕان و ئەو جەماوەرە ڕاپەڕیوەى نایانەوێت لە ئاست تیرۆرى ئێوەدا بێ دەنگ بن , ئیتر خەڵك ناتوانێ لێتان بى َ دەنگ بێت , لەباتى ئەوەى هەڕەشە لە تیرۆریستان بكات هەڕەشە لە گۆڕان ئەكات و پێى ئەڵێ ئەگەر بێ دەنگ نەبن ئەوا منیش كێشەى قڕناقە و پش ئاشانتان بۆ زیندوو ئەكەمەوە , سەیرى بكەن خەڵكینە پارتى سەدو هەشتا پلە سوكانەكەى باداوەتەوە ,ئەوەتا بەیاننامەى پارتى هەموو ئەوانەى خەمخۆرى خوێنى سەردەشتى جوانەمەرگن بە گێرە شێوێن و ئاژاوەچى و دەرچوو لە یاسا و كۆمەڵێ ووشەى تر ناودەبات و بە گۆڕانیش ئەڵێ ئێوەش بێ دەنگ بن و ئەڵێن ((به بكوژانی ههڤاڵانی تێكۆشهرمان، شههیدان (شهفیق ئاغا و عبدولی سۆران و سدیق ئهفهنی و نوری حمه عهلی و عهولا سور و ئهو پێشمهرگه ئافرهته شیوعییانهی له قڕناقه و پشتئاشان) شههید كران، با بزانن گهلهكهمان لێیان بێدهنگ نابێت و ئێستا ڕشتنی فرمێسكی تیمساحانه بۆ شههید (سهردهشت)، تاوانهكانیان ناسرێتهوه) , ئەمە دەیسەلمێنێ كە پارتى و بنەماڵە خائینەكە خوێنى سەردەشتیان ڕشتوە , بەوەش هەموو لایەك دەترسێنێ كە پەڕەكانى ڕابوردوو هەڵبداتەوە , وەكو ئەوەى خەڵكى كوردستان سەدان بەڵگەى لە سەر ئەو خائینە ڕوو ڕەشانە پێ نەبێت , بیرتان بێت خەڵكى كوردستانیش ئێوەدەدەنە دادگا لە سەر ئاشبەتاڵ و دزینى پارەى ئەو شۆِڕشە و دیل كوشتنى شەڕ ناوخۆو گەڕیلاكانى پەكەكە و خیانەتى 31ى ئاب و دزینى سەدان ملێون دۆلارى ئەم ووڵاتە , ئێوە بۆ كوێ دەچن خاك بە سەر تان , ئێوەیەك شیرى خیانەتتان خواردبێت ولە قوتابخانەداڕوخاوەكەى بارزانیدایەكەم وانەى خیانەت و جاشایەتیان فێر كرابێت ڕۆژێك دێت وەكو سەرانى بەعس دەخرێنەقەفەسى دادگاوە , ڕووڕەشى بۆبنەماڵەى بارزانى
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست