کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


یەکیەتی نیشتمانی کوردستان ئێستا لەنێوان دوڕیانى شكست وە هەستانەوەدایە

Saturday, 05/10/2013, 12:00

2230 بینراوە




هەموو ئەوانەى شارەزاى (اب) سیاسەتن كۆكن لە سەر ئەوەى كەهەموو هێزێكى سیاسی توشى دەردى شكست دەبێت ئەویش لەبەر كۆمەڵێك هۆكار لەوانە
(پیربونى سەركردە كاریزمیە كانى ،لادان لەوئەجێندایەى كە ئەو هێزەى بۆدروست بوە ، گەیشتنى بەپرسە كانى ئەو هێزە بە سامان وەداهاتى خەیاڵى ، قۆرخ كردنى دەسەڵات لەلایەن ئەو هێزەوە ، پشت كردنە كادیرانى ناوەندى فەرامۆش كردنیان ،بونى دیاردەى ناڕێكى لەناوجەماوەرى ئەو هێزە دا)
ئەمانەو چەندین فاكتەرى تریش هۆكارن بۆشكست هێنانى هێزێكى مێژوو كرد كە لە قۆناغێكدا خاوەنى هێواى هەموو ئەم گەلە بوو، ناسنامەى شەرعیەتى شۆڕش گێڕى لەهاونیشتمانیانەوە بەدەست هێنابوو، هاونیشتمانیانى ئەو هەرێمە خۆیان بەخاوەنى ئەو هێزە دەزانى ئامادەبون هەموو قوربانیەكى لە پێناودا بدەن چەندین ڕۆڵەى بە ئەمەكى ئەم نیشتمانە لەپێناو ستراتیژو ئامانجى ئەو هێزە دا بونە قوربانى زیندانە كانى ڕژێم پڕبون لە لایەنگرو كادێرانى ئەو هێزە سیاسیە كادیرانى ئەو هێزە بەسرودى نەتەوەى پێشوازیان لە پەتى سێدارە دەكردو هەڵدە واسران بەڵام بەداخەوە لەدواى ساڵى (1991) كەچونە دەسەڵات ئەو هێزە پشتى لە جەماوەرە قوربانى دەرە كەى كرد لەچەندین وێستگە دا جەماوەر هەلیان دایە بەڵام بەداخەوە ژیرانە سودى لەو هەلانە وەرنەگرت، تاوەكو زۆر ترین كێشەكەڵەكە بوو چەندین كادرى پێشكەو توى دڵسۆز پێشنیاریان دایە بەڵام سەر كردە كانى ئەو هێزە هەر لەسەر ئەسپی سەركەشى شێتى دەسەڵات دانەبەزین هەموو هیوا كانیان كردە سەراب هەموو ئومێدە كانیان تێك شكاند پشتیان كردە ڕابردوو یان سەرجەمى سەركردە كانى گەلیان فەرامۆش كرد ڕویان لە بازر گانى و كۆكردنەوەى سەروەت و سامان كرد كچ وە كوڕە كانیان ڕەوانەى دەرەوەى كوردستان كرد بۆئەوەى لەوێ سود لە هەموو ئەو پێشكەوتنانە وەر بگرن وە ژیانیان ببێتە ژیانى خۆش وە لێوان لێو لە خۆش بەختى كە چى لەم لاوە لاوەنیشتمان پەىروەرە كان ئەوانەى سەردەمێك باب و باوانیان قوربانیان بەژیانى خۆیاندا لەژێر تایەى لۆرى و لەناو پشتى لۆریە بار هەڵگركاندا لەدەریابێ سنورە كاندا لەناو پشتێنەى لوغمە كاندا ڕێگەى هەندەرانیان گرتە بەر بۆ پەیداكردنى بژێویان حازر نەبون لەبەردەم دەرگاى لێپر سراوە كاندا وە ك سەگى بەردەر گا كانیان مامەڵە یان لە گەڵ بكرێت ئەوان لەسەر چەپكە گوڵى سەركەوتن خەویان لێكەوت چونە دونیایەكى ترى جیاواز لە جەماوەریان بۆخۆیان و ماڵ و منداڵ و خزمانیان دروست كرد ئەوان سەردەمێك نانیان بەناڕە حەت دەست دەكەوت ئەو ڕۆ لەسایەى دەسەڵاتە ستم كارە كەیاندا دەچنە دەوەى هەرێم بۆجل كڕینى جەژن كێكى حەفلەى منداڵە كانیان لە ئینگل تەراوە بۆدێت لە عید میلادى منداڵە كانیاندا سەیارەى ئاخرمۆدێل و تاپۆى ئەرزەى هەزار مەترى دە كەنە دیارى دەستیان ئایا ئەوانە هەموو هۆكار نین بۆشكستى هێزێك بەڵێ ئەو هۆكارانە هەموو تەراكومیان كرد برینى (ی ن ك) توشى هەوكردنى زۆربوو سەرئەنجام خەڵكى كوردستان بەگشتى و جەماوەرە دڵسۆزە كەى (ی ن ك) ئەو منداڵە یان سزادا كە ڕۆژانێك خۆیان بەخێویان دەكرد بۆئەوەى جۆرێك تەمبێى بكەن ئیتر بەباڵاى خۆیدا نەڕوانێت و خۆى لە هەموو كەس بەگەورەتر بزانێت ووابزانێت چىتر پێویستى بە جەماوەر نیە ئەوغرورەى ئەو هێزەو سەر كردە كانى توشى بون بەرەو ئەو هەڵدێرەى بردن كە ئەگەر تەزویرات نەبوایە ئەوا بەدڵنیایەوە نەدەبونە خاوەنى (5) كورسی ش لێرەوە جەماوەر زەنگى ئەو مەترسیەى دایە (ی ن ك) كەچیتر دەبێت بەسیاسەت كردنى خۆیدا بچێتەوە ئەو كەڵە بازر گانانە سزا بدات كە (ی ، ن،ك) یان بەرەو ئەو هەڵدێرە برد وەكردیان قوربانى بەرژەوەندیە بازرگانیە كانیان جەماوەر چاوەڕێى دادگاى كردنى ئەو بازرگانانە یە


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)