وەزیرى تەندروستى لەنێوان بە ئەلكترۆنیكردنى سیستەمى تەندروستى و ئیمزاكردنى گرێبەستەكاندا
Wednesday, 18/07/2012, 12:00
هێندەى لە راگەیاندنەكانەوە ئاگاداربم، كە پزیشەكەكان مانیان گرت و هەرە داوارەكارییە سەرەكییەكانیان زیادكردنى دەرماڵە بوو.
هەمان شت بۆ كارمەندە تەندروستییەكان و هەروەها كارمەندە ئیدارییەكانیش، که تهنها کێشهیان داواکردنی دەرماڵە کردن بوو، رۆژێك نەمبینى هیچ كام لهمانه گردبوونەوەیەكیان كردبێت لە پێناوى گۆرینى سیستەمى تەندروستى یاخود لە دژى ئەو كومپانیا و گرى بەستانە، كەجێ بەجێ كردنى پرۆژەكانى تەندروستى چاکسازیی و ئاڵوگۆڕی تێدا بکرێت، كە لیرەدا لەم نوسینەدا من تەنها چەند گرێبەستیك دەخەمە روو، که ئهم گرێبهستانه تەنها دراوە بە كومپانیایەك:
1. پرۆژەى نەخۆشخانەى 200 قەرەیلەى منالبوون و منالان لە سلێمانى
2. پرۆژەى نەخۆشخانەى 200 قەرەویلەیى چارەسەرى سروشتى
3. پرۆژەى نەخۆشخانەى 200 قەرەویلەیى فریاكەوتن
4. پرۆژەى بەڕێوەبەرایەتى ژینگە پارێزى.
هەموو ئەم پرۆژانه لەلایەن كومپانیاى سپیكترۆم ئەنجام ئەدرێت، ئایا کهسێک تهماشای سهرجهمی ئهم گرێبهستانه بدات، گومان لهلای دروست نابێت، که ئاخۆ چ رێککهوتنێکی ژێر بهژێر له نێوان ئهم کۆمپانیا و بهرپرسهکاندا ههیه؟ ( لەداهاتوودا لە بابەتێكى تردا پەردە لەسەر ئەم گرى بەستانەش لائەدەین)! باشه هۆكارچیە ئەم عقدانە هەمووى دراوە بەم كومپانیایە لەكاتیدا لایەنى پەیوەندیدار بەم كارانەوە پشتى بە برگەیەك لە ڕینمایى تایبەت بە جێ بەجێكردنى گرىبەستە حكومیەكان بەستووە، كە لە وەزارەتى پلاندان دەرچووە؟ سالى 2011 لە نێوان 5 بڕگەدا ئەم برگەیەى وەكو فیڵى یاسایى بەكار هیناوە تاوەكو جێ بەجێكردنى پرۆژەكان بدرێت بەو كۆمپانیایە. ئەو برگەیە دەلێت:
(اسلوب عطاء واحد و يتم بتوجية دعوة مجانا بموافقة رئيس جهة التعاقد الى جهة التى تحتكر السلعة او الخدمة خاصة بالعقود ذات الطبيعة الاحتكارية او لصيانة وتجهيز المواد الاحتياطية لمعدات مستوردة....).
من نازانم و تێناگهم، که دروستكردنى ئەم پرۆژانە پەیوەندى چییە بەم برگەیەوە!؟ لەلایەكى ترەوە هەر لە چوارچێوەى بودجەى تەرخانكراو بۆ ئەم گرىبەستانە گرێبەستى تر ئەنجامداراوە لەگەڵ كۆمپانیایەكى تر بو سەرپەرشتى كردنى كارەكانى كومپانیاى (سپیكترۆم) ئەویش كۆمپانیاى (H.F.D.C) كە بەحساب تایبەتمەندە لە بوارى دیزاینى بینا تەندروستییەكان و پیشكەشكردنى راویژكاریى، بەواتا حكومەت عقدى كردووە لەگەل كەرتى تایبەت بۆ ئەوەى سەرپەرشتى كارى كومپانیایەكى ترى بۆ بكات، كە پرۆژەى بۆ ئەنجام ئەدات بۆ ئەمەش پشت بەهەمان برگە بەستراوە بۆ هەریەك لەم پرۆژانە گرێبەستى لەگەڵدا كراوە بەم نرخانە:
1. پرۆژەى نەخۆشخانەى 200قەرەیلەى منالبوون و منالان لە سلێمانى 9.600.000 ملیون شەش سەد هەرزار دینار.
2. پرۆژەى نەخۆشخانەى 200قەرەویلەیى فریاكەوتن 24.000.000 ملیون دینار
3. پرۆژەى بەڕیوەبەرایەتى ژینگە پاریزى 160.000.000 ملیون دینار
4. پرۆژەى نەخۆشخانەى 200 قەرەویلەیى چارەسەرى سروشتى 200.000.000 ملیون دینار.
ئەو كەسەى ئەم عقدانەى كردووە، تەنها كۆپى پەیستى عقدى بەڕیوەبەرابەتى تەندروستى هەولێرى كردووە لەگەڵ چەند دەستكارییەك، كە جیگەى ئاماژە پێكردنە:
1. پرۆژەى نەخۆشخانەى 200 قەرەیلەى منالبوون و منالان لە هەولێر و سلێمانى بەهەمان دیزاین و هەمان كومپانیا جى بەجیى ئەكات، بەلام جیاوازى هەیە لە بودجەی تەرخان كراو ئهوهی ههولێر هى (26.296.290.000) لەكاتیكدا هى سلیمانى 200.000.000 بیست ملیار دینارى بۆ دانراوه. تهماشای یهئمه جیاوزییه زۆره و دزییه بکهن.
2. بەروارى احالە كردنى پرۆژەى نەخۆشخانەى 200 قەرەویلەى منالبوون و منالان لە بەروارى 29/1/2011 لەكاتیكدا رەزامەندى ئەنجومەنى وەزیران لە مانگى 4/2011 و وەزارەاتى دارایى لە 5/12/2011 كە ئەمە ئەوە دەگەیەنیت كارەكان پێشوهخت دراوە بە كومپانیاکه ئینجا رەزامەندى وەرگیراوە!
3. یەكێك لە ئەركەكانى كۆمپانیای(H.F.D.C) دەبێت دوو كەس بنێرێتە دەروەى وولات بەبى ئەوەى ئاماژە بدرێت ئەو ووڵاتە كوییە كە ئەوكەسانەى بو دەنێرێت و ئەو كەسانە كێن دەنێرینە دەرەوە؟ ئایا ئەندازیارن یان كارمەندى تەندروستى یان پزیشك یان قانونى، ههروهها روون نهکراوهتهوه هۆكارچیە لە ناردنە دەرەوەیان تدریبى چییان پى ئەكرێت؟!
4. یەكێك لەخاڵەكان نووسراوە لە كاتى روودانى كێشەدا لە نیوان لایەنەكانى گرێبهستهکهدا (بەریوەبەرایەتى تەندروستى سلێمانى و كومپانیا) دادگاى هەولیر تایبەتمەندە بۆ یەكلایىكردنەوەى كێشەكان كە پێم سەیرە عقد لە سلیمانى ئیمزا كرابێت و شوێنی عقد هەر لە سلیمانى بێت بۆچى دادگاىسلێمانی نا، بهڵکو دادگای هەولێر دەبێت تایبەتمەندبێت بۆ یەكلایىكردنەوەى كیش؟ ئایا ئهمهش بلۆف و ساختهیهکی ئهو گرێبهستانه نییه؟ دیارە ریكخەرى گرێبهستهکه تەنها لە كوپى پەیستدا شارەزایە.
5. یەكێك لەخاڵهكان نووسراوە ئەو نسخەى گرێبهستهی بەعەرەبى كراوە، ئەوە بنەمایە بو ماملەكردن، من نازانم بۆچى هیندە گرنگى دراوە بەزمانى عەرەبى و لهسهر ئهو تێکسته عهرهبییه دهبێت کار بکرێت؟! کهوابوو گرێبهسته کوردییهکه هیچ نرخێکی یاسایی نییه، یان ئهوهی که کراوه به عهرهبی، ههموو لایهنهکان به باشی لێی تێنهگهیشتوون و فێڵیکی یاسایی تێدا کراوه، که له کوردییهکهدا چاوبهستنهوهیهکی تێدایه؟
6. ئەوەى جیگەى سەرنجە یەكێك لەخاڵەكانى گرێبەستەكە، ئەوەیە كە كۆمپانیاى H.F.D.C نپاراستنى بەرژەوەندییەكانى بەریوەبەرایەتى تەندروستییە، لێرهشدا من پێم سەیرە بەرژەوەندى حكومەت لهوهدا بێت، که كۆمپانیا بیپارێزیت لەبەرامبەر پیدانى برێك پارە ! ئەى دادگا ئەركى چییە؟
7. یەكێکى تر لە ئەركەكانى ئەم كۆمپانیایە دانانى ئەندازیارێكە، كە سەرپەرشتى پرۆژەكە بكات، ئەى ئەندازیارەكانى تەندروستى چى دەكەن و ئهرکیان چییه؟ ئایا دەكرێت ئەركى سەرپەرشتی جێ بەجێكردنى پرۆژەیەك كەرتى تایبەت جێ بەجێی دەكات هەر كەرتى تایبەت بێت بە چاودیریکردن بەسەرییەوە؟! لێرەدا مەبەست لەوە كومپانیاى H.F.D.C)، که چاودیرى كارەكانى كۆمپایناى سپیكترۆم ئەكات! ئهمهش فێڵێک و رێکهوتنێکی ژێربهژێری تێدایه.
8. دیارىنەكردنى پێبژاردنى دواكەوتن واتە (غرامەى تاخیر)ى بۆ هەر رۆژیك دواكەوتن واتە كاتى كومپانیاى رۆژانە دواكەوت لە جێ بەجێكردنى كارەكانى هیچ غرامەیەكى بۆ نەنوسراوە، ئهمهش یان له نهزانینهوهیه، یان له فێڵێکی ترهوهیه که ئهرکهکانی خۆی بهجێ نههێنێت و پرۆژهکه ههڵنهسێته سهر پێ و له کاتژمێری سفردا ئهگهر دهستی کێشایهوه، ئهوا پارهکه ببات و بڕوات، هیچص بڕگه و یاسایهک بهدواداچوون و لێپرسینهوهی لهسهر نهکات.
9. یەكێكى تر لە ئەركە سەیر و سەمەرەكانى ئەم كۆمپانیایە ئەوەیە، كە چەیكى ئیعلان بۆ پرۆژەكە بكاتەوە پێش بلاوكردنەوەى، هەروەها چەیكى تیچوونى پرۆژەكەو كارەى میكانیكى و كارەبایى و معمارى بكاتەوە. ئەوەى جێگەى سەرنجە ئەى قانونى دائیرەكە چى ئەكات؟ ئەى ئەندازیارەكان چی ئەكەن؟ وایه ههموو شتێک لهلای کۆمپانییهکه چیبهجێ دهکرێت، کهس بۆی نییه بهدواداچوون و له کارهکانی بکات، دیسان واته ئهمهش بۆ ئهوهیه به ئارهزووی خۆیان دزی و فزی تێدا بکهن.
**********
بەراى من كە ئەم كۆمپانیایە بیرفیكتە و شارەزاى تەواوى هەیە بۆچى كەرتى تەندروستى نادریتە دەست ئەم كۆمپانیایە تا سەر لەبەرى بەریوە بەرێت ئەو خاتوونەى كە بەرێوەبەرى كۆمپانیایە لەجێگەى وەزیرى تەندروستى دابنرێت وە ئەو ئەندازیارى لەكومپانیاوە تەرخان كراوە بۆ سەرپەرشتى پرۆژەكان بكرێت بەبرەیوەبەرى ئەندازە وە محامیەكەشیان بكریت بە بەشى یاساى تەندروستى لەجیاتى ئەم كەسەى عقدەى ریكخستووە ئیتر لە كیشەى كۆپى پەیستیش رزگارمان ئەبیت و دانیشن بەخێر تا بابەتى داهاتوو سیستەمە ئەلكترونیەكەى وەزیرى تەندروستى و گرىبەستە كۆپى پەست كراوەكانى ترى تەندروستى.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست