کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئەوانەی دۆێنی نیشتمانیان دەپاراست ئەمرۆ کاولی دەکەن

Saturday, 11/02/2012, 12:00


 



پەیامێک بۆگەنجانی کوردستان بەگشتی و گەنجانی دەربەندیخان بەتایبەتی

یادکردنەوەیی قوربانی دانتان ودەنگ ھەڵبرینتان لەدژی ناتەندروستی سیستەمی بەرێوەبردنی وڵات و نادادپەروەری سیاسی و کۆمەڵایەتی , واخەریکە سالێک تێدەپەرێنی و لەیەکەم ڕۆژی نارەزایەتیەکاندا لە ١٧ شوباتدا تائەو ساتەی لە ١٧ نیسان بەھێزی چەک و بەکوشتن و بڕین و سوکایەتی پێکردنتان لەلایەن ھێزەکانی ناوخۆو ھێزە چەکدارەکانی حیبزی دەسەڵات دارەوە  سەرکوت کرا , ئەمرۆ یادکردنەوەی ئەو ڕەفتارە دیکتاتۆریانەی پارتی و یەکێتی دەبەنەوە سەرشەقامەکان و جارێکی تر داواکاری بەرلەسالێک بەگوێی سەرکردەکاندا دەدەنەوە کە تائێستاش لەخەمی پاراستنی کورسی دەسەڵات و حیزب و سەرمایە و کۆمپانیاکانیانداخۆیان لەجێبەجێکردنی داواکاریەکانتان ئەدزنەوەن .
گەنجانی کوردستان , ھەر ئەوانە بون پێشتر ئامادەبون بە کۆمەڵ لەپێناوی نیشتماندا بمرن و ھەرئەوانە بون لەگەڵ میللەتدا ووڵاتیان لە دیکتاتۆریەتی بەعسیەکان پاککردەوە , کەچی ئەمرۆ دەبینین فریاد ڕەسەکانی نیشتمان بونە تە دیکتاتۆرو لەنیوان سیستەمێکی ناتەندروست و دیکتاتۆریەتێکی ناکامڵدا بەرو فاشی بون مل دەنێنن و دەیانەوێت تەواوی کۆمەڵگا لەنێو دوو حیزبدا کۆبکەنەوەو میللەت بکەن بەمێ گەڵو وەک شوانێکی دڵ ڕەق ڕەفتارمان لەگەڵدا بکەن .

گەنجانی ئازادی خواز
باخۆپیشاندان و داواکاریەکانتان لەچوارچێوەی ئەویاسایەدا بێت کە یاسا خۆی ھەزمی دەکات نەک ئەو یاسایەی کە ئەوان دایان ناوە و بەناوی یاساوە ھەرچی بێ یاسای ھەیە دەیکەن و بەیاساکانی خۆیان دادگایمان دەکەن و لەکونجی زیندانەکانیان بەناوی چەسپاندنی دادپەروەریەوە قایمان دەکەن , رێگەمەدن و ھیچ بیانویەک مەدەن بەدەستەوە کە وەک پارسال و خۆپیشاندانەکانی تری گەنجاندا لەساڵانی ٢٠٠٣ و ٢٠٠٦ بەھێزی چەک شەقامەکانتان پێچۆڵبکەن و بتان کوژن و بتان برن و تاوانبارانیش لەسەرشەقامەکانی سلێمانی و ھەولێر پیاسەبکەن.
ئێمەدەزانین کە پارتی و یەکێتی ھەرگیزنەیان ویستوە لەیەکتر جیاوازبن و ھەمیشە ململانیان لەسەر ئەوە بوە کە وەک یەک وەھابن و ریکەوتنی ئەو دوو حیزبەیش کە ناویان لێنا ستراتی تەنھا بۆئەوە بوو کە پێکەوە بەشێوەیەکی بەرنامە بۆدارێژراو سامانی وڵات بۆخۆیان ببەن و سەرجەم کایە جیاجیاکان مۆنۆپۆل بکەن و لەبری یەک سەربازگە کۆیلە بەتەواوەتی میللەتێک بکەنە کۆیلەو ھەردەنگیگ لەدەروەی بازنە داخراوەکانی ئەو دوو حیزبەوە بخوازیت دەنگ دانەوەی ھەبیت لەڕەگەوە ھەڵبکێشن .
بەڵام ناڕەزایەتی و دەنگ ھەڵبرینی ئێوە بەجارێک عەرشی ئەو دەسەڵاتەی ھەژاند و لەئێستاشدا ترسی گەورەی ناو قوڵای ناخی ئەوان تەنھا ئێوەن و ئێوەش دەتوانن میللەت لە عەنتەریاتی پارتی و یەکیتی رزگار بکەن .
گەنجانی کوردستان, شۆڕشەکانی ووڵاتانی عەرەبی سەرەرای سەرکەوتنیان بەداخەوە لەلایەن چەندین پارتەوە لیان دزراو ھێشتا ئۆقرەی سیاسی و کۆمەڵایەتی نائامادەیە و ھێشتا میسریەکان بەردەوامن لەشۆرشەکەیان و بەتەواوەتی نەیان توانیەوە سەربکەن , جا بۆیە ئەگەر بریارتاندا شەقامەکان بکەنە سەدای ھەڵبیرنی دەنگی ناڕەزایەتی و داواکاریتان , رێگەمەدەن ھیچ کەس و لایەنێک پیشرەوتان بێت و شوینە کانی خۆپیشاندان مەکەنە شوینی بەخشینەوەی شیرنی ؟ چونکە ئێوە شیرینیتان لێدزراەوەو داوای گەڕاندنەوەی بکەن , رێگەمەدەن ھیچ کەسێک دەستبگرێت بەسەر دەنگە دلێرەکانتاندا , ئەگەر ئامادەنەبێت لەتەک ئێوەدا لەسەر شەقامەکان دەنگێک نەبێت لەدەنگی ناڕازیتان .

گەنجانی شاری دەربەندیخان
ئێوە گەنجانەنێکن کە دەسەڵاتی سیاسی و ئەجیندای حیزبەکوردیەکان ھێشتا نەیتوانیوە ئیستیغلالتان بکات , تا وەک کۆیلەیەک شوێن حیکایەتەکانیان بکەون و بەگێرانەوەی مێژوی شاخ و سەروەریەکاکیان لە نیوان (مێژوی پڕلەشانازی و سەرکەوتن و مێژوی پڕلەشەرمەزاری خیانەتکردن) دا پەروەردەتان بکەن .
ئێوەش بیرتان بێت (کوردستان) بەدەستی ئەو کەس و تاقمانەوە کاول دەکرا کە پێشتر ئامادەبون لەپێناوەیدا بمرن ؟! بەرلە ڕاپەڕین سیاسەتەدوژمن کاریەکانی بەعس و ھەوڵەنەزۆکەکانی بۆ قرکردنی تەواوی خەڵکی کوردستان , چەکی بەرگری کردنی پێھەڵدەگرتن و دەچونە چیاکان بۆ پاراستنی شەرەف و پیرۆزییەکانمان , بەڵام لەدوای ڕاپەڕین سیاسەتی حیزبی کوردی و پەروەردەناتەندروستەکانی حیزبی کوردی وتموحاتە نائـەخلاقییەکانی دەسەڵاتی کوردی , ناھۆشیاری سیاسی و مەعریفەی میللەتیان ئیستیغلال کردو فێری دوبارە چەک پێھەڵگرتنەوەی کردینەوە , بەڵام ئەمجارەیان بۆگیانی خۆمان وبۆ سوتاندنی (ھەولێرو سلێمانی) شارەکانی تری کوردستان.
ئێستا نیشتمان لەنێوان حیزب و نەتەوەدا لەبازنەی ململانیدایەو حیزب دەیەوێت بۆھەمیشە کوردستان بۆخۆی بێت , کە دەسەڵاتی کوردی تائەم ساتەش نایەوێت لەنێوان خۆی و خەڵکدا پەیوەندیی یەکی مۆراڵی و سیاسانەی دورلە فریو دان دروستبکات و بۆ ھەربڕیارێک میللەت بکاتە تاکە مەرجەعی بڕیاردانی , تەنھا ئەوکاتانە نەبێت کە دەکەونە ھەڵەی سیاسی و بۆڕاستکردنەوەی ھەڵەکانیان پەنادەبەنەبەر سۆزی میللەت .
ئەوان دەیانەوێت مەوداکانی ئازادی بەرتەسک بکەنەو ولاتَ زیاتر پربکەن لەگەندەڵکارو رێکەوتنی ژێربەژێر بۆدزینی سامانی خەڵک , بەڵام میللەت دەیەوێت (نیشتمان) بەتەواوەتی لەحیزبەکان وەربگرێتەوەو حیبزبەکان بکاتەوە بەحیزبی نیشتمانی و نەتەوایەتی تەواوی پانتایی کوردستان پاک بکاتەوە لە خیانەتکردن و گەندەڵی و نــا عەدالەتی کۆمەڵایەتی و سیاسی و کولتوری و فەرھەنگی , سەرەڕای فریاد ڕەسی میللەت , ھێشتا حیزبەگەورەکانی کوردستان دەیانەوێت ھەستی نیشتیمان پەروەری وگیانی شۆڕشگیڕی تاک بەتاکی کوردی تەنھا لەنێو دێرەشیعرەکاندابێت و بەمیکیاژکردن دۆڕاندنەکانیان بە دەسکەوتی نەتەوایتی سەرلەنوێ میللەت فریوبدەنەوە !؟
بەڵام میللەت دەیەوەێت شەقامی سیاسی و ئەخلاقیمان پڕبێت لە ڕاستگۆیی و پێکەوە ئامادەبین بۆ قوربانی دان لەپێناوی پاراستنی ئەو دەسکەوتانەی کە بەخوێنی ڕۆڵەکانی بەدی ھاتو وەو ئیستا حیزبەکان موزایەدەی پێوەدکەن .
گەنجان ئێوە بونەوەرێکی ھەستیار و خاوەن بیرکردنەوەیکی جیاوازترن لە گەنجانی دوێنێی خۆتان, ئەمرۆگەنجان لەنێو کۆمەلگای مرۆڤایەتیدا جی دەستی خۆی نیشان کردوەو لە ھەرکاردانەوەیەکی بەکۆمەڵی ئەم کارەکتەرە خۆنەویست و ئازادی خوازەدا , دەسەڵاتی توشی قەیران و شۆک کردوەو ناچاری کردوە کە وەک دوێنێی لێی نەروانێت و بەوەردی حیسابی بۆبکات .
چونەسەرشەقام و رەتکردنەوەی سیستەمی بەریوەبردنی وڵات لەلایەن گەنجانەوە مانای ھەستکردنی گەنجانە بە ناعەدالەتی وخراپ بەکاربردنی سەروەت و سامانی خەڵکی , لەماوەی بیست ساڵێ رابردودا لەناو ئەو ھەمو وەزیرە و بەرپرسە گەندەڵانەی حکومەتەکەی پارتی و یەکێتیدا کیتان بینی دادگای بکرێت ؟ لەناو ئەھەموومرۆڤ کوڤەی لیژنەکانی کوشتنی حیزبەکان کیتان بینی لەسەر مرۆڤ کوشتن لەبەردەم یاسادا ئامادەبێت ؟ کیتان بینی لەو ھەمو فایلدارەی ئەوان لەسەر خیانەتی نیشتمانی و نەتەوایەتیان دادگای بکرێن ؟ کیتان بینی لە تاوانبارەکانی ١٧ شوبات و رۆژانی دوای ملیان لەمو باریکتر بێت بۆ دەسەلاتی یاسا ؟ لەکوێ دونیادا بینویتانە تاوانبارێک لە تەلەفزیونەکانەوە دەربکەویت و سوکایەتی بە ئیرادەی خەڵک بکات ؟ ھەرگیز بیستان دوای لیبورنتان لیبکرێت لەماوەی یەک ساڵی تەواودا لەوھەمو سوکایەتییەی کە پێتان کرا؟
,لەکام شوینی دوینیادا ھەیە گەنجان و میللەت بەوە بترسێنن و بلێن ئەگەر بریاربێت خۆپیشاندان بکەن و بەردمان لیبگرن ئێمە بە بیکەیسی لیان ئەدەین ؟ لەکوێ لەکوێ دەیان پرسیاری تری بێ وەڵام .
گەنجای شار ئەگەر بڕیارتان دا برۆنەسە سەرشەقامەکان ئەوا بیانو مەدەن بەدەستەوە بۆ کوللە بارانکردنتان ؟ چونکە ئەگەر پەنجەی یەک مرۆڤ خوینی لیبێت ئەو کات ئێوە ھیچتان نەکردوەو تەواوی ھەوڵەکانتان یەکسان دەبێتەوە بەسفر ؟ بەڵام پربەدەم ھاوار بکەن بۆئازادی زەوتکراو بۆئازادی ئەتکرکاوتان , ھاواربکەن بۆ باشترکردنی گوزەران و دادگای کردنی تاونباران و گەندەڵکاران .


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە