کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


عوسمان بایدەمیر دەبێت مەدالیاکەی شەهید سەردەشت بگەڕێنێتەوە بۆ کوردستانپۆست

Wednesday, 05/06/2013, 12:00

2880 بینراوە


مرۆڤ تاکە بوونەوەرێکە، من بە جدی لێی دەترسم "بەرناشۆ"
بایدەمیر بەم هەڵوێستەی ئەوەمان پێ دەڵێت، کە تاکەکانی کورد تاکو نەمرن جێگەی متمانە نین، بۆیە نابێت کەس بەهیچ هەڵوێستێکیان باوەڕ بکات . بایدەمیر بەم هەڵوێستەی ئەوەی پێوتین، کە تاکی کورد هەرچەندە زانایانەش بێ کەسایەتییەکی ڕاڕایە، ئەگەر لەگەڵ مەنتیق و هەستی ئەخلاقی و بەرپرسیارانەدا نەگونجێت هیچ جۆرە ڕاڤە و لێکدانەوەیەک قەبووڵ نەکەین.
کورد لە ئەزمونەکانی ژیانی گشتی و تایبەتی خۆیدا، تاڵی و سوێری زۆری چێشتوە و توشی نائومێدی بووە، بۆیە کاتێک هەڵوێستی کەسێکی دیار دەبینێت سەرتاسەر دژی پەیامەکەی خۆیەتی ئیتر دۆش دادەمێنێت و دەڵێ: ئەمانە سوێندی دنیا بە کتێبە پیرۆزەکانی وەک (ئاڤێستا و قورئان و ئینجیل و تەورات و وداکان)یش بخۆن کەسانی دوو ڕوون، بگرە کەسانی چەند ڕووشن .
هاتنی بایدەمیر بۆ باشوری ووڵات لای من سەرەتا جێگەی خۆشی بوو، چونکە ماوەیەک بەر لە ئێستا لەکەناڵی ئێن ئاڕ تییەوە بەر نامەی کاری ئەم بەڕێزەم دی، ووتم هاتنەکەی بۆ سلێمانی و پاشان بۆ هەولێر ئەوەیە کە بەرپرسە ئیدارییەکان ئاگادار کاتەوە کە چۆن لەخزمەتی ووڵاتدا بن، کەچی دوای ماوەیەک سەرەتا لەگەڵ هێرۆ و دوایی لای مەسعود بارزانی و لەوەش خراپتر چووە سەر گۆڕی مەلامستەفا دەست بەدوعاوە نوێژی دابەست .



کاتێک بایدەمیر لەگەڵ مەسعود دانیشتبوو پێم وابوو باسی سەردەشتی بۆ بکات، یاخود باسی ئەوەی بۆ بکات، کە داخۆ لە نەورۆزدا بۆ نەهاتوە بۆ ئامەد، یاخود باسی گەریلا شەهیدەکانی ناو هەولێری بۆ بکات، هەر هیچ نەبێت پرسیاری داخستنی سنوری ڕۆژهەڵاتی لێ بپرسێت و مەسعود بارزانی لە دادگادا دانێت، کەچی بە پێچەوانەوە بینیم بایدەمیر دەتریقایەوە و ڕاستەو خۆ بۆ زیارەتی گۆڕێ مەلامستەفا خۆی تەیارکرد .



ئێمە نازانین بایدەمیر چی بۆ مەلامستەفا دەنووسێت، بەڵام باوەڕ ناکەین ئاشبەتاڵی بداتەوە بەچاویدا، چونکە دەیبینی کاتێک لەگەڵ مەسعودا دانیشتبوو چەندە دەست لەسەر سنگ بوو بۆی و دەتگوت لە حزوری گیڤارادا دانیشتووە . گیڤارا دەیووت " ئەگەر بەرامبەر هەر ناعەدالەتییەک هەڵوێستت هەبوو، ئەوە بزانە تۆ یەکێکیت لەهاوڕێ نزیکەکانی من"
گاندی دەیووت: (هەر کارێکت دەست پێکرد وازی لێ مەهێنە، مەگەر لە ڕووی ئەخلاقییەوە نابەجێبێت)، کەچی ئەوانەی ئێمە هەر ڕۆژەی لەسەر کارێک بەر دەوام دەبن، ئەوە خەونی هەموو تاکێکمان بوو کە ڕۆژگارێک بێت و برا و خوشکەکانمان بێگرفت بێنەلامان و چاومان بەدیداریان ڕۆشن بێتەوە، بەڵام نەمان ووت وەرنە لای دەسەڵاتێک کە ٢٢ساڵە جەهەندەمێکیان بۆ بنیاد ناوین جەنگەلستانێک کە هیچ یاسا و ڕێسایەک ناتوانێ لە خۆی بگرێت . خیانەت و هەراجی نیشتمان و ژن کوشتن و ئەتککردنی تاک بەتاکمان و بێکەرامەت کردنی مرۆڤایەتییمان پیشەی ڕۆژانەیانە و بە پلانەوە کاری بۆ دەکەن، ئاخر بایدەمیرو لەیلا زاناکان کاتێک دێنە خواروی نیشتمان لەگەڵ خۆیاندا کۆمەڵێک خەم و گرفت و ناسۆرمان بۆ جێدەهێڵن و بەسەردانی ئەو سەرە ناپاکانە برین لەجەستەی زامارمان دەکەن .



لەم وێنەیە بڕوانن کە بایدەمیر بەلایدا گوزەر دەکات بزانن چ درۆیەک بەدەم پاڵەوانی ئاشبەتاڵەوە دەکەن، بزانن چی لەسەر ئەو تابلۆیانە نووسراوە (ئێمە دژی تیرۆر کردنی بیرو باوەڕین) چ پێکەنیناوییە مێژووی ئەم کابرایە پڕێتی لە کوشتنی باوەڕەکان و بەغوڵام کردنی تاکی کورد، کەچی بایدەمیرەکان نازانین خوێندەوارن یان ئەوانیش لەلای خۆیانەوە دەیانەوێت "ئەتاتورکێک" بۆ کورد وێنا بکەن، لەکاتێکدا ئەتاتورک سەدان شتی باشی بۆ میللەتی تورک کردوە و ئێمە ناچینە ناو وردەکاری بەراورد کردنی کەسەکان، لەهەمووی دەگەڕێین و تاکە پرسیارێک کە دەمانەوێت قسەی لەسەر بکەین ئەوەیە، لای سیاسییەکانی باکور بە پارتی کرێکاران و هەموو پەرلەماندار و سەرۆک شارەوانییەکان و کاربەدەست و دەسەڵاتدارەکان دەپرسین، " داخۆ لای ئەم بەڕێزانە گەلی باشور گرنگە یان بەرپرسە خائینەکانی" ؟
کاتێک من ئەم ووتارە ڕەخنە ئامێزە دژی عوسمان بایدەمیر دەنوسم، گومانم لە دڵسۆزی ئەو بەڕێزە نییە بۆ دۆزی کورد و نیشتمانی کورد، بەڵام نازانم کامە بیرمەند بوو ووتی " تا شەیداییمان گەورەتر بێت، گەمژەیمان زیاتر دەبێت" .
لای ئەو بەڕێزانە وادەر دەکەوێت هەرچی جلی کوردی لە بەردابوو ئیتر کوردە و هەرچیش بەکوردی قسەی کرد ساغڵەمە، وەک دەڵێن " هەر چییەک بمان هەژێنێ هونەرە، مەرج نییە هەرچی تێبگەین هونەر بێت" . من لەڕۆژەکانی ١٧ی شوباتەوە دەزانم، کە بەداخەوە سیاسییەکانی باکور و ڕۆژهەڵات هێندەی لەخەمی گەیشتنی موچە و بەرات و بازرگانی و گەیشتنی فەردە ئارد و ئازوقەن بۆ چیاکانی قەندیل هێندە لەخەمی میللەتێکدا نین لە باشوردا، کە بێکەرامەت دەکرێت بەدەستی ئەم جەندرمە کوردانە. بایدەمیر لە نەورۆز و کۆبونەوەکانی تردا دەیووت بارزانی و تاڵەبانی، من دەم گوت ئەمە سیاسەتە، کەچی هاتنەکەی ئەو گومانەی لێکردمە یەقین و دڵنیام هەموو خەونی زۆربەیان ئەوەیە نوێژە بەبارانە لەسەر گۆڕی مەلامستەفا دابەستن، چونکە دەزانین ٧٠ساڵ تاکی کورد لە باکور چۆن شەرمی لە کوردبوونی خۆی دەکرد و لەنێو قڕکردنی تراژیدیای کورد قڕاندا چۆن گەورە بوون، بەڵام بەو مانایە نا، کە بێن و چاو لە هەموو خیانەتێک و کوردکوژی خۆفرۆشییەکی سەرانی باشور بپۆشن .
من زۆر خەممە پارتی کرێکارانی کوردستان بەم سیاسەتمەدارانەی کورد لە باکور ڕابگەیەنن، کە بچنە زیارەتی سەرانی کورد بۆ ئەوەی ئەوانیش دڵنەرم و نەرموو نیانیان لەئاستی ئەواندا بەر دەوام بێت . خۆ ئەگەر ئەوە وابێت هیچی کەمتر نییە لە کار و کردەوەی سەرانی باشور جودانییە و پێمان دەڵێن ئێوە بۆ بەرژەوەندی خۆتان پشت لەمیللەتێک دەکەن کە لەناو قەیرانێکی سەختدا ژیان دەکات بەبۆنەی دەسەڵاتدارانی کوردەوە .
جارێک ڕۆژنامە نوسێک لە نیلسۆن ماندێلا دەپرسێت :(دەکرێ بزانین بۆچی خەڵاتی ئەتاتورکت ڕەتکردەوە ؟ ماندێلا لەوەڵەمدا دەڵێت: هەوڵ بدە بۆ ماوەیەک کورد بیت، ئەو سا دەزانی من بۆچی ئەو خەڵاتەم ڕەتکردەوە).
کەچێ کوردەکان خۆیان نازانن لەناو خۆی ووڵاتەکەیاندا چ جەهەنمێک بەدەستی دوو بنەماڵەوە بۆ تاک بەتاکی کورد بەوانەی کە خۆفرۆشیشیان کردوە دروست کراووە، چونکە ئێمە مێژوو سەرپێی دەخوێنینەوە، تاکو ئێستا بە سیستەمی دیوەخان و ڕێزگرتنی دووڕووی گوزەر دەکەین، تا ئێستا گەوروە و بچوک لێبوردەی لە خیانەتکردن، شيرم لە دادگای کردنی کردارو کردەوەکانمان دەوری داوین، بۆیە مەسعود بارزانییەکان دەبێ تا دەمرین پاشامان بێت، وەک ئەوە وایە لە گرتن و ڕزگارکردنی کەرکوک و موسڵدا بەشداری کردبێت، بەڵام بۆ من پەڵەیەکی شەرمە و بە ئاواتەوە نەبووم بە ڕووی بایدەمیرەوە بم دیبایە، هیچی تر ناڵێین تەنها مەدالیای یەکساڵەی شەهید سەردەشت بگەڕێنەرەوە، چونکە بەهەڵە درا بە تۆی بەڕێز.
ئیتر تۆ ئەو عوسمان بایدەمیرە نیت بەدیار قسەکانتەوە دانیشم و لە دەرکەوتندا هەموو گیانم بکەمە گوێ و چاو، چونکە تۆ لەوە ناگەیت هەمیشە کەسانێک هەبووە وەک نمونە سەیری تۆی کردووە، کەچێ لەچاو تروکانێکدا خۆتان لە بەرچاوان ناشرین کرد، مێژوو شەرم لەکەس ناکات، نازانم بەڕێزتان مێژوو دەخوێننەوە ؟



چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)