کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


شۆڕشی 17 ی شوبات له‌ لیبیا به‌ سه‌رکه‌وتن گه‌یشت نوخشه‌ بێت له‌ کوردستانیش

Monday, 22/08/2011, 12:00






خه‌ڵکی ناڕازی کوردستان و لیبیا له‌ یه‌ک ڕۆژدا ڕاپه‌ڕین و ڕژانه‌ سه‌رشه‌قامه‌کان له‌ دژی دیکتاتۆری و چه‌وساندنه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌کان...!!
خه‌ڵکی ناڕازی سلێمانی و ده‌وروبه‌ری توانیان نزیکی دوو مانگ خۆڕاگرانه ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی خۆ یان به‌رزبکه‌نه‌وه‌ به‌ ڕووی دیکتاتۆره‌کانی کوردستاندا تا له‌ 19 ی نیساندا ده‌سه‌ڵات سه‌رای ئازادی سلێمانی به‌ هێزی چه‌ک به‌ دڕندانه‌ ترین شێوه‌ داگیرکرد..!! له‌به‌رئه‌وه‌ی سه‌رکرده‌کانی ئۆپۆزسیۆنی کوردستان له‌جیاتی ئه‌وه‌ی به‌ هه‌مووشێوه‌یه‌ک بچنه‌ پاڵ خه‌ڵکی ڕاپه‌ڕیوی سلێمانی وده‌وروبه‌ری و هۆڵی په‌رله‌مان به‌جێبهێلن و مه‌یدانه‌کانی ئازادی کوردستان بکه‌نه‌ سه‌کۆی خه‌باتیان، له‌ په‌رله‌مان مانه‌وه‌وله‌ژێریشه‌وه‌ ئه‌نجومه‌نی مه‌یدانی ئازادی سلێمانیشیان بۆ قازانجی خۆیان کۆنترۆڵ کرد و به‌لاڕێ یاندا برد، بۆیه‌ بارزانی و تاڵه‌بانی توانیان به‌ ئاسانی سه‌رکوتی بکه‌ن و ڕۆحیان هاته‌وه‌به‌ر...!!
مانه‌وه‌ی لایه‌نه‌کانی ئۆپۆزسیۆن له‌ په‌رله‌مانی کوردستان ڕێگربووله‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی ڕاپه‌ڕین و شۆڕش له‌ هه‌ولێرودهۆک وشاروشارۆچکه‌کانی تری کوردستان و شکستی شۆڕشی 17 ی شوباتی کوردستان!
ئۆپۆزسیۆنه‌کانی کوردستان نایه‌نه‌وێت ده‌ستبه‌رداری ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و تاڵه‌بانی بن وشه‌قام به‌ هاوپه‌یمانی خۆیان نازانن، به‌ڵام بۆقازانجی خۆیان به‌کاری ده‌هێنن...!!!
ئامانجی سه‌ره‌کی ئۆپۆزسیۆن له‌ کوردستان ده‌رکه‌وت که‌ هه‌وڵنادات بۆ گۆڕینی سیستمی ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماله‌یی بارزانی و تاڵه‌بانی له‌ کوردستان، به‌ڵکو له‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌دان که‌ پشکی زۆرتریان له‌ ده‌سه‌ڵات به‌ربکه‌وێت و بوونه‌ یارمه‌تیده‌ر مانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتیان.... !!!
تا هه‌ڵوێستی ئۆپۆزسیۆنه‌کانی کوردستان به‌ گشتی و لیستی گۆڕان به‌تایبه‌ت به‌م شێوه‌یه‌ی ئێستا بێت ئاسان نی یه‌ شه‌قام به‌ ته‌نها گۆڕانکاری ڕاسته‌قینه‌ بکات له‌ سیستمی ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌یی له‌ کوردستان!
سه‌رکه‌وتنی شۆڕشی 17 ی شوباتی کوردستان گرێدراوه‌ به‌ هه‌ڵوێستی ڕۆشن و یه‌کلاکه‌ره‌وه‌ی لیستی گۆڕان و چونه‌ ڕێزی شه‌قامی ناڕازی کوردستان، تا هه‌موو پێکه‌وه‌ هه‌وڵ بده‌ن بۆ گۆڕینی سیستمی ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌یی بارزانی و تاڵه‌بانی و دامه‌زراندنی ده‌سه‌ڵاتێکی نوێ ی شارستانی و دیموکراتی..!!

شۆڕشی 17 ی شوبات له‌‌ لیبیا به‌ پێچه‌وانه‌ی شۆڕشی 17 ی شوبات له‌ کوردستان ، توانیان سه‌رکه‌ون به‌سه‌رسیستمی بنه‌ماڵه‌یی و دیکتاتۆری قه‌زافی، له‌به‌رئه‌وه‌ی شه‌قام و ئۆپۆزسێۆن له‌ لیبیا بوون به یه‌ک‌ هێزی گه‌وره‌ی شۆڕشی 17 ی شوبات و بۆ یه‌ک ئامانج هه‌وڵیان دا، ئه‌ویش ڕووخاندنی دیکتاتۆری قه‌زافی و دانانی سیستمێکی نوێ ی باشترله‌ ده‌سه‌ڵاتی دیکتاتۆری قه‌زافی...!

له‌کۆتایی دا پیرۆزبایی له‌ شۆڕشگێڕانی لیبیا ده‌که‌م که‌ ئازایانه‌ وخۆڕاگرانه‌ توانیان سه‌ربکه‌ون به‌ سه‌ردیکاتۆری قه‌زافی د اوشۆڕشی 17 ی شوباتیان له‌ ووڵاته‌که‌ی خۆیان به‌ئامانجی خۆی گه‌یاند!
به‌یانی ڕۆژێکی نوێ وقۆناغێکی تازه‌ و مێژوویی له‌ لیبیا ده‌ستپێده‌کات....!

نوخشه‌بێت له‌ خه‌ڵکی ناڕازی کوردستانیش...!


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە