عەدنان موفتی عوزر لە قەباعەت خرابتر
Sunday, 07/07/2013, 12:00
1299 بینراوە
لەوەڵامێکی سەیرو سەمەرەدا بۆ خەڵکانی کوردستان،عەدنان موفتی ،وەڵامێکی نوسیوە کە گوایا،ئەو بەعسیە عەرەبەی ،کە بەواژوی بەرێز کاک نەچیروان بارزانی خانە نشین کراوە، بە بڕیاری ئەوان بوە، بە کاک نەچیریان وتوە کە بە مقداری ٢٠٠٠٠٠٠دووملیۆن دینار خانە نشین بکرێت!. بەناوی عەبدالجبار الکبیسی، کە ئەمە بەعسیێک بوە لە شەستەکانەوە بەعسی بووە{ئەتوانین بڵێین لەسالی ١٩٦٣ کەخاڵکانێکی زۆر لەسلێمانی زیندە بەچاڵ کران،ئە ئەوکاتە لە ڕیزە کانی بەعسدا بوە،سبحان اڵڵە کاک عەدنان موفتی قەراری بەعسی عەیارە ٢٤ بۆ ئەداو ئەیکات بە بەعسیێکی،درەجەیەکی دۆستی کورد،کەوەکو کاک عەدنان وەستای بڕیاردانە، کێ بەشەرەفەو کێ بێشەرەفەو کێ دۆستەو کێ دوژمن،بەبێئاگا ئەم نوسینەی لە هەردوو رۆژنامەی ئاوێنەو ،لڤین پرێسی بەڕێزدا بڵاو کردوەتەوە، بە قەشمەریە جارێکی بێوێنە ،ئەیەوێت بەعسیو عەرەب بکات بە نیشتمان پەروەر، سەیروو سەمەرەتر ئەوەیە کە بەڕێز کاک نەچیروان بەرزانی چۆن بەقسەی ئەوان ئەم شتەی کردوەو،پشتی بە چ یاساو ڕێسایێک بەستوە؟ ئایا لە یاسای کوردستانا هەیە کە عەرەب بکرێت بە خانە نشین لە کوردستانا، بە چەندیش٢٠٠٠٠٠٠دووملیۆن دیناریش ،من نازانم
بۆ ئەم دووملیۆن دینارە ئەم بەعسیەیان بە چ پلەیەیێک خانە نشین کراوە،بـــــــــــــــــــۆ دوو ملیۆن دینار،بە چ پێوەرێک؟
جا با ئەمە بمێنێت، خوێنەری کورد خۆی ئەم پرسیارانەو هەزارەها پرسیاریتر لەخۆی بکات، کە ئێمە لێرەدا ،کاتمان نیەبیان هرووژێنین.
با هەندێک قسە هەلەقوومەلەکانی کاک عەدنانتان بۆ بنوسم کە، چۆن ئەیەوێت ئەم کاریسەیە پەڕۆ بکات بە بێشەرم ،وا ئەزانێت حکایەتی شەوان بۆ مناڵێک ئەکات ،کە خەوی لێ بخات، من تا ئێستە خەڵکی وا گێلم نەدیوە،پیاو لەهەمان کاتا ئەیەوێت بگریتوو پێش پێ پکەنێت، بۆ ئەم سیاسەت مەدارانەی کورد، چۆن گاڵتە بە میللەتەکەی خۆیان ئەکەن.
چاک گوێ بگرن و بخوێننەوە بۆئەم نەگبەتیەی بەسەر کوردا هاتوە:-
لەلایێکەوە ئەلێت ئەم پیاوە دوو برای ئیعدام کراوە لەلایەن سەدامەوە....باشە کاک عەدنان جا بەئێمە چی،،،خوای ئەکرد ئوممەی
عەرەبی هەمو ئیعدام کرد،کورد چیبکات.
لەلایێکیترەوە ئەڵێت ،لەسوریە زۆر یارمەتی ئێمەی داوە، باشە کاک عەدنان ئەی بۆچی خانە نشینی نابڕیتەوە بۆ حافز ئەسەد، خۆئەوەیش یارمەتی کوردی زۆرداوە،ئایا لەبەر چاوی ڕەشی کورد بووە یان دووژمنی دوژمنم دۆستمە،
لەلایێکیتروە ئەڵێت بەشاهێدی مام جەلال و مەحمود عسمان و عادل مورادو کمال فوئاد، ئەم پیاوە دڵسۆزی کورد بوە
کە ئەمە هەرگیز کاری شیاو نیە لە دنیادا عەربێک دڵسۆزی کورد بێت! باشە تۆ مەحمود عوسمان ئەکەی بە شاهێدی
موعتەبەری خۆت... ئەی هەر خۆت نەبووی گێڕابوتەوە بۆ بەڕێز کاک حەمەی حاجی مەحمود وتبووت لە شام لە دانیشتنێکا دانیشتبووین، لەگەڵ هەندێک برادەرانی خۆتدا کە یەکێکیان مەحمود عوسمان بووە، سەرئاوت هاتوە وتووتە
ناوێرم بچمە سەرئاو،هاوڕێکانت لێیان پرسیویت بۆ؟ بە رێزت وتوتە {لەترسی د.مەحموود عوسمان ئەترسم هەتا ئەچمە سەرئاوو دێمەوە باسم بکات}،جا کە چوبوویت بۆ سەر ئاو مەحمود عوسمان باسی کردبوویت وەک چۆن خۆت پێشبینیت کردبوو ..لە ناو ئاودەسەکەوە گوێت لە باسەکەی خۆت بوو بوو هاوارت کردبوو باسم نەکەیت هێێێی گوێم لێیە
جەنابت ت مەحمود عوسمان.ئەم پیاوە دووڕوە ئێستە لەلای تۆ، بوو بە شاهێدێکی موعتەبەر{سەرچاوەی ئەم سەر گوزشتەیە سەیری یاداشتەکانی کاک حەمەی حاجی مەحموود بکەن کە نووسیویەتی بە ناوی عەدنان مۆفتەیەوە} ڕۆژ ژـمێری پێشمەرگەیێک.
لە لایێکی ترەوە ئەڵێت ئەوانەی کە لە تەنگاندا یارمەتیان داوین،ئەبێت ئێمە وەکو ئەمەکێک لەبەر چاومان بێتو یارمەتیان بدەینەوە. ئەمەیان جوانە یارمەتی خەڵک بدە، کە لە تەنگانەدا یارمەتی داویت.کەس نکوڵی ناکات حەز ئەکەیت بیکە بە برابەشی خۆت،وابزانم لە هەولێر دەوڵەمەندن ...بەڵام بە چ هەقێک لەسەر قوتی خەڵکی کورد تەرحەم بەسەر
ئاوی حەمامەوە ئەکەیت. بۆ خەزێنەی دەوڵەتی کوردی ماڵی باوکی کێیە ؟هەتا تۆ وو یەکیەتی تەخشانو پەخشانی بکەن، بە چ یاساو رێسایێک؟ئایا ئەمە ڕاستی قسەکانتانە،سەری زمانتانوو بنی زمانتان یاساسەروەرە ئەمەیە یاساکەتان کە عەرەبی پێ خانە نشین بکەن؟
لەلایێکی ترەوە ئەڵێت ئەم پیاوە پیاوێکی جوامێر اخر تو خواخەڵکینە گوێ بۆ ئەم نووسینەی کاک عەدنان ،دژیهاتنی ئەمەریکیەکان بوە بۆ ئێراق.ەدنان بگرن. بەنسبت کوردەوە عەرب هەرگیز جوامێری تیا نیە. نموونە زٶٶٶٶٶر باسیا ناکەم. ئەڵێت دژی ئەمەریکیەکان بوە. کورە خەڵکینە تووووووووووخوا ئەم قسەیەش مناڵ ئەیکات،باشە کاک عەدنان
ئەکەر ئەمەریکا نەبوایە ئێستە کورد لەئەم ڕۆژەدا ئەبوو{من باسی ئەوە ناکەم ئەمەریکا بۆ هاتوەو بۆ نەهاتوە مەسلەحەتی خۆی چیە }گرنگ ئەوەیە هاتو کوردی لەم نەگبەتیە ڕزگار کرد لە لە دوای جەنگی جهانی یەکەمەوە توشی هاتوە. نابێت ئەوەشمان پێ بڵێیت کە ئەم ڕۆژەش جەنابتوو حزبەکانتا هێناوتانە کایەوە.ئەو قسانە جار جار ئەبیسترێت ئەوە بۆ ئێمەی باس مەکە {بۆ حەلاوی}باس بکە ئەگەر ئەمەریکا نەبوایە ئەبوایە ئێوە لە کەرەچو لەو دیو حدوودەوە بتان خولانایەتەوە. لەلایێکی ترەوە ئەڵێت من جارێکیان دەوڵەتی سووریا گرتومی ئەو بەری داوم.ئێ باشەماڵی ئاوابێت،بەڵام ئەمە عەلاقەی بەخزێنەی دەوڵەتی کوردیەوە چیە ،حەز ئەکەی ماڵوو مووڵکی باوکت هەموی لەسەر تاپۆ بکە.......ئایا ئەمە کارێک یاساییە؟ ......ئایا تۆوو حزبەکەت بۆتان هەیە خەڵک خانەنشین بکەن بە هەوەسی خۆتان،باشە بۆۆۆۆۆۆۆۆبە ٢٠٠٠٠٠٠دووملیۆن دینار بە دەرەجەی وەزیر خانە نشینتان کردوە....دە بڕۆب بەر ڕەشەبای مێژوو بکەون.....ئەڵێیت لەسەر خواستی مام جەلال،،ئایا مام جەلال لەیاسادا یەکێک نیە وەکو منوو تۆ بە چ سەلاحیاتێک ئەوە ئەتوانێت ئەوە بکات.ئەگەر یاسای گاگەل نەبێت.
یاسین محەمەد هەولێری//کەنەدا