کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ڕێبین هەردى وەك دارى خلە

Sunday, 12/06/2011, 12:00


ڕێبین هەردى لەكاتیكدا ئیهانەدەكریت و هەرەشەى رەشكردنى لى دەكریت كە هیشتا بكوژانى شەهیدان (سۆرانى مامەحەمە و زەردەشت عوسمان و شەهیدانى 17 شوبات و رۆژانى دواى 17 شوبات) دادگاى نەكراون و سەربەستانە دەسوڕێنەوەو رۆشنبیران و رۆژنامەنانیش لەترسى گیانى خۆیان لەماڵكانى خۆیاندا رۆژناكەنەوە ؟!
رێبین هەردى لەكاتیكدا خوێناوى دەكرێت كەهێشتا دەسەلاتى كوردى شانازى بەئازادى رۆژنامەگەرى یەوە دەكات و هەمیشە ئێمەو دونیا بەوە قەردارباردەكات كە ئازادى لەشاخەوە بۆهێناوین و لەسایەى ئەو دەسەڵاتەدا دەتوانین هەناسە هەڵبمژین و ئازادى موڵكى ئەوەو ئیمەیشى لێبێبەش نەكردوە .
ریبین هەردى بۆلى درا و ئێستاش بۆچى بەهەمو دەزگائیعلامیە زەبەلاحەى دەسەڵاتەوە سەنگەرى ڕەشەشكردنى لێدەگیریت ؟ كێن ئەوانەى بەرۆژى ڕوناك تەعدادەكەن و مرۆڤە رۆشنبیر و ئازادى خوازەكان ئازار ئەدەن و هەرەشى كوشتنیان لێ دەكەن كە تائیستاش ئەوانى (دەربار) لە زوڵمى كاربەدەستە گەندەڵكارەكاننیاان وەئاگادەهێنێتەوەو فایلى پڕلە خەوشى بەرپرسە نابەرپرسەكانیان بۆئاشكرادەكات ؟.
بۆچى لەم كاتەدا ئەو سەربازگە (ڕۆشنبیر و رۆژنامە ) ى كەگیرفانیان پرلە شوناس , بێدەنگیان هەڵبژاردوەو لەبەرامبەر ئەو هەوڵانەدا نایەنەدەنگ كەدەیەوێت تەواى هەناسە و جوڵە كانى تاك بەتاكى كۆمەڵگاى كوردى داگیربكات ؟
ئایا لێدانى رێبین هەردى سەرەتایەك نەبوو بۆ لێدانى كەرامەتى هەموتان ؟ وەك چۆن ئیغتیالكردنى سۆرانى مامەحەمەو ڕفاندن و كوشتى زەردەشت عوسمان و گوللەبارانەكردنى خۆپیشاندەران سەرەتایەك بوو بۆ سەلماندنى عەنتەریاتى پارتى و یەكێتى و نەبونى یاسایەكى دادپەروەرانەى دوور لەهەیمەنەى حیزبى لەكوردستاندا .
لێدانى ڕێبین هەردى پەیوەندى بەو (ووشانەوە هەبوو كە بەخوێن دەینوسینەوە) هەرەشى كوشتن لە ریبین هەردى پەیوەندى بەو (ناعەدالەتیانەوە هەیە كە لەفۆرمى وتندا دەیانگیرێتەوە تائیستاش بەردەوامە لەسەرى) ئیهانەكردنى ریبین هەردى پەیوندى بەو (جەسارەت) ەوە هەیە كەلەكەم كەسدا هەیە وینەى ناشرینى گەندەلكاران و ستەمكاران دەخاتە بەردەم هەمومانەوە .
من هاوسۆز نیم لەگەل رێبیندا تەنها لەبەر ئەوەى وەك من داواى خۆشنودى دەكات بۆخەلكى كوردستان , هاوسۆزنیم كە وەك رۆشنبیرێك لەبۆچونەكانى سود مەندبوم و بەشیكى ئاراستەكانى بەهیى خۆم دەزانم و هەمان خەمى ئەوم هەیە بۆ لەدەست دانى ئەوبەرهەمەى كە بەخوێن دروستبوە , هاوسۆزنیم لەبەرئەوەى وەك یەك ترسى ئەوەمان هەیە ئازادى تائەو پەرى بەرتەسك بكرێتەوە؟! بەڵكو ئەوەندە هاوسۆزم لەتەك " رێبین هەردى " و هاوشێوەكانى كە دەیانەوێت لەم پانتایە ناڕۆشنەى كوردستاندا بەرۆشنى ناشرینیەكانى دەسەڵات و نهێنى دەوڵەمەند بونى پیاوەكانى ئاشكرادەكەن .
رێبین هەردى لەرۆژنامە ئەهلیەكاندا دەنوسێت و لەسەر شاشەئەهلیەكان قسەدەكات , كەلەم پانتایە بێ سەرو بەرى كوردستاندا لەنێوان (سیستەمێكى دیكتاتۆرى ناكامڵ و دیموكراسیەتى ناتەندروست) دا گەلێك سەختە و دەسەڵاتى كوردیش چەندین جار لەرێگەى سەرجەم میدیاكانى خۆیەوە هێرشى ناڕەوا دەكاتە سەریان و هەرچى لەدەروەى سنورى حیزبەوەبێت , بەجاسوس و تێكدەر پێناسەیان دەكات و لەرێگەى چەندین قەڵەم بەدەستى (ستۆك) ەوە دەیەوێت جەبەروتیەتى خۆى زیاتر فەرزبكات بەسەر سەرجەم كایە جیاجیاكانى كۆمەڵگادا و وێنەیەكى ناشرین بەو قەڵەمانەبدات كەخاوەنەكانیان بە (خوێن) ى خۆیان لەدژى گەندەڵى و ناعەدالەتیەكانیان دەنوسنەوە ,هەرلەبەر ئەو فاكتانە رۆژنامەنوسە سەربەخۆكان و رۆشنبیرانى دەرەوەى بازنە مۆنۆپۆلكراوەكەى (حیزبى دەسەڵات) ەوە دەكەونە بەر هەڕەشەى كوشتن و ڕەشكردن وئیهانەكردن و ئازار ئەدرێن .
سەرنج : ئەم ووتارە لە گۆشەى هەناسەى ڕۆژنامەى هاوڵاتى رۆژى (12 \6\2011) بڵاو كراوەتەوە .



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە