کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


K.I.M دامەزراوەى بزووتنەوەی سەر بە خۆخوازی كوردی

Saturday, 27/10/2012, 12:00



شانازی بە راگەیاندنی ئەم دامەزراوەیەوە دەكات بۆ هەموو هاووڵاتیانی كورد K.I.M واشینگتن - بزووتنەوەی سەر بە خۆخوازی كوردی
لە سەرانسەری جیهان دا. رێكخراوی سەربەخۆى گشتی لە سەر بنەماى واشینگتن دی سی ئەمریكا پێكهاتووە و هیچ چەشنەپەیوەندییەێكی سیاسی بە هیچ گرووپ یان حیزبێكى كوردستانی باشوورەوە (عێراق) نیە. گەنجەكانی نیشتمان پەروەر و قوتابیەكان بە تێكڕای دەنگ ئەندامانی ئەم رێكخراوەیەن كە باوەڕێكی قووڵیان بە مافە یاساییەكانی كورد بۆ خودموختاری لە كوردستانی باشوور هەیە،
لە رێكەوتی: 15ی مانگی 5ی2012 لە لایەن I.J, S.M وە دامەزراوە .

ئایدیۆلۆجی: سەربەخۆیی بۆ كوردستانی عێراق،ناسیۆنالیسمی كوردی،دێموكراسی،رفۆرمیسم
: K.I.Mدروشمی
دەبێ دەسەڵاتى كۆتایى لە دەست خەڵك دا بێت.
جەژنی دەسەڵات نواندن
هەڵۆ هێمایە بۆ ئازایەتی و نەبەزین و جێگرەوەی شمشیرە.
رەنگەكان: زەرد،سەوز،سوور، سپی (ئاڵاى كوردستان)
ئێمە لە ناخەوە باوڕێكى قووڵمان بەو راستییە هەیە كە هەرچى زوو یان درەنگ بە ئاواتى سەربەخۆیى دەگەین.
دامەزراندنی ناوچەیەكی كوردی سەربەخۆیە كە تەنیا بۆ كوردستانی باشوورە (عێراق) K.I.Mئامانجی سەرەتایی وكۆتایی
، بریتییە لە كردەوە ، ئاكار و بریارەكانی یەك لایەنە لەسەر راگەیاندنی ویلایەتى .
راگەیەندراوى ئەو رێكخراوە:
دامەزراندنی حكومەتێكی خەڵكی لە لایەن خەڵكەوە بۆ خەڵك.خەڵكی سەرچاوەی هێزو دەسەڵاتن .خەڵك سەرچاوەی توانایی و دەسەڵاتن. ئەوان خۆیان دەبێت حكومەت بكەن لە رێگەی نوێنەرە هەڵبژێردراوەكانیانەوە بە گوێرەی یاسا مەدەنیەكان.
بەرگری كردن لە مافەكانی نەتەوەی ستەم لێكراوى كورد لە توركیا ، سوریا ، ئێران وئەوانەی وا پەخش و بڵاوە بوون، یارمەتیان بدرێت لە كێشە یاساییەكاندا بۆ مافە ئۆتۆنۆمییەكانیان بە رێگایەكی رێككەوتنى ئاشتییانەوە .
یارمەتی بدەن بۆ كەم كردنەوەی گەندەڵى سیاسی و دارایى لە رێكخراوەكانی هەرێم لە رێگای فێركردن و دانانی نووسینگە رێپێدراوە سەربەخوەكان. سامانى نەتەوەیی بۆ هەموو خەڵكی ئاساییە و نە تایبەت بە گرووپ یان پارتێكی تایبەتی سیاسی. دەبێت لە بواری ێەرف خەرج كردن و دەرماڵەی بودجەی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەرپرسیارەتی و روون كردنەوە هەبێت.
دەبێت هەموو دامەزراوە و فەرمانگە گرینگەكانی حكومەت یەكگرتوو بن و ببنە ناوەندى دەسەڵاتدارێتى. دامەزران لە پۆستەكانی حكومی دەبێت لە سەر بنەماى توانایى و لێوەشاوەیى بێت نەك لە سەر عەشیرەگەری و پارتیزانی یان ئەنجومەنی سیاسی.
هێزەكانی بەرگرى كوردستان) بە هەموو ئەگەرەكانەوە لە پلە یەكەم دا دەبێت.) KDF دانان و رێپێدان و بە هێز كردنی كەسێكى
) ، بۆ متمانە بوون لە بواری ئامادەیی تەواوی بەرگری كردنی KDD) دانانى بوجەیەكى بەرچاو بۆ دپارتمنتی بەرگری كوردستان
نەتەوەیی لە بەرامبەر ئەگەرى هەر دەست درێژییەكی دەرەكى دا. كوردستانی باشوور لە حاڵی تێپەربووونی قۆناغێكی ئاڵوگۆری زۆر گرینگ و هەستیار دایە لە ماوەی مشت و مڕی مێژوویى كوردستان دایە .
. یەكخستنى K.I.Mدرووست كردنی هێزێكی نەتەوەیی چەكدار پێش نیازە و یەكەمایەتی هەیە بۆ
كەركوك و هەموو ئەو ناوچە جێی ناكۆكانە و گەراندنەوەیان بۆ ناو كوردستانى سەربەخۆى باشوور لە رێگاى پووچەلأ كردنەوەى سیاسەتى جێگۆڕكى و كۆچ پێكردن دا.
پەرە پێدانى كولتووری ئاشتی ، پێكەوەژیانى كۆمەڵایەتی،فرە كولتووری، پێكەوەژیانى ئاشتیانەى ئایینى، جۆراوجۆری رەگەزى، مافەكانی مرۆڤـ و دمۆكراسی لە كوردستانی باشوور .
هێنانە مەیدان و هاندان و كارپێكردنى تەكنەكوراتەكان لە رێگاى سەرلەنوێ بونیات نانەوە و بەردەوامیی سیاسی دا. كوردستانی باشوور دەبێت هێنانی پسپۆرە بیانییەكان كەم كاتەوە و زۆرتر سوود لە سەرچاوە مرۆڤیەكانی خۆی وەربگرێت.
بەرگری كردن لە مافەكانی زیندانیانی سیاسی كورد و پەنابەرەكانی كوردی دەرەوەی وڵات. KIM دژی گەراندنەوەی بە زۆرەملێی پەنابەرانى نیشتەجێى دەرەوەى وڵاتە.

K.I.M تەواوى هەوڵى خۆى دەخاتەگەڕ بۆ پێشگرتن بە ناردنەوەى زۆرەملێى پەنابەران لە لایەن وڵاتانى پەنادەرەوە.
لە ناوبەردنی كولتووری باوی عەشیرەگەریى ،رەگەزپەرستى،ناوچەگەریى لە كوردستانی باشوور لە رێگای راهێنان و پەروەردەكردن بە یەكییەتى و یەكگرتوویى نەتەوەیى.
پشتگیری لە پێشكەوتنی مێدیا ئازادەكان و رێز دانان بۆ ئازادی بەیان، ئەنجومەن وكۆبوونەوەكان.
راگرتنی ژینگە ى خاوێن و جوان و سەرچاوە سروشتییەكان لە كوردستانی باشوور .پێشگیری لە پیس كردن و لە ناوبردنی دارەكانی دارستان لە رێگای بردنە سەری زانیارییە گشتییەكان و بەرنامە وشیاركەرەوەكان .
متمانە بوون لە دابەش كردنی سامانى نەتەوەیی بە شێوازێكی دادپەروەرانە لەسەر بنەمای دادپەروەرى و خۆشگوزەرانی نەتەوەیى .
پێشگیری لە سووكایەتى ، نالایەقى یان بەكارهێنانى سامانى گشتى بۆ قازانجى تایبەتى لە لایەن پارتێكی سیاسی.
متمانە بوون لە سووڕی دەسەڵات لە رێگەی هەڵبژاردنێكی ئازاد و دادپەروەرانەوە . متمانە بوون بە مافی یاسا دانان ، مافی دامەزراندنی لایەنە سیاسییەكان ،كۆمەڵە رێكخراوەكان، یەكێتیە بازرگانیەكان، مافی ئازادی بەیان، مافی خۆپێشاندان، مافی بەشداری كردن لە دەسەڵات و بەدەستەوە گرتنی پۆستەكان لە حكومەت .
بنەبڕ كردنی تیرۆریسم و زێدەخوازی كە لە ناخ و رووحی هەر ئایین و مەزهەبێك دا بوونى هەیە. ئەو تاوانانە دەبێ بە كۆمەڵە چەمك و دەستەواژەیەكى كاریگەر ئیدانە بكرێن.
لەناوبردنی نەریت و ئایینی هەڵەی كۆمەڵایەتی ،شێوازە باوە هەڵەكان لە كوردستانی باشوور بە تایبەت بەرامبەر بە ئازادی ژنان .
رێپێنەدان بە هەموو شێوازە توندوتیژییەكان وگەماروە نایاساییەكان و كوشتنی ئافرەتان و سزادانى توندى تاوانباران.
پاراستنی میراتى كولتوورى كورد ، شوێنەوارە مێژوویی و دێرینەكان، زیندوو كردنەوەی ناو و كولتوورە كوردییەكان و گەراندنەوەی كولتوری كوردی .
بەرەبەرە لە ناو بردنی خێڵایەتی باو و حكومەتی سەرەڕۆ لە كوردستانی باشوور و بنەبڕ كردنی بە رێگەی حكومەتێكی دێمۆكراتیكەوە. حكومەتى رەها و دیكتاتۆرى بنەچەى سەرەكى نادادپەروەرییە دارایى و سیاسیەكانە. K.I.M باوڕى بەوە هەیە كە هیچ دەوڵەتێكى فەرمى ناتوانێت زۆرتر لە دوو دەورەی بەدواى یەك دا حكومەت بكات . ئەو لە سەر بنەماى ئایدیۆلوجی لە رفورمیسمە و پێداگرى لە سەر ئەوە دەكات كە پێشمەرگە دێرینەكان زۆرتر رۆڵى راوێژكارى و یاریدەدەر بگێڕن.
دامەزراندن و پشتگیری كردن لە كۆمپانیا و مێدیاكان بە زمانە نێودەوڵەتیەكان و زمانى وڵاتانی دەوروبەر بۆ باشتر كردن و پشتگیری لە خاڵەكان سیاسی ، ئابووری ، كولتووری و سوود و قازانجەكانی خەڵكی كورد.
K.I.M باوەری بەوە هەیە كە دەبێت سەرنجێكی زۆرتر بدرێتە تەكنۆلۆجی سەدەی 21 بۆ بەرەو پێشخستنى گەلى كورد .
دروست كردنى دامەزراوییەكی سەربەخۆی گشتی دادوەری.
دڵنیا بوون لە پێڕاگەیشتن و قەرەبوو كردنەوەى بنەماڵەى قوربانیانى كوشتارى بەكۆمەڵ و ئەنفال و جینوسایدى گەلى كورد.
زیاد كردنی نوێنەرانى كەمینە لە كەرتە حكومەتی و تایبەتییەكان. لەناو بردنی هەموو جۆرە هەڵاواردنێك لە هەمبەر ئەو كەمینانە دا كە كورد یان موسڵمان نین ، ئەو كارەش بە رێگاى پەروەردە و فێركردن و ئاگادارى و وشیاركردنەوەوە جێبەجێ دەكرێ. یەكسان كردنەوەى مافە شارۆمەندییەكان. جۆراوجۆری كلیلێكە بۆ پەرەپێدان و كەمایەتەیەكان سەرچاوەیەكن بۆ دەوڵەمەندى كولتوور و شارستانیەت.
رێز دانان بۆ مافەكانی ژنان و بردنە سەرى بەشداری ئافرەتان لە بوارى سیاسی ، كۆمەڵایەتى و كولتوورىدا. پیاوان و ئافرەتان تەواوكەرى یەكترین و مافەكانیان دەبێت بە یەكسانی بپارێزرێت .
دامەزراندن ، وەبەرهێنان و زۆر كردنی دامەزراوە كانی كۆمەڵگاى مەدەنى و پەرەپێدان.
پەرە پێدانی پەیوەندییە دۆستانەكان لە گەڵ ناوچە و نەتەوەكانی دەوروبەر : چوونە ناو ناخی وتووێژ لە نێوان كورد و عەرەب ،كورد و فارس،كورد و تورك بۆ بەدەست هێنانی ئاشتی و سەقامگیرى و پێكەوەژیان لە نێوان خەڵكی ناوچەكەدا .
هەوڵدان بۆ بەهێز كردنی ڕۆڵی پارلەمانی كوردستان لە رێگەی گەراندنەوەی بۆ دامەزراوەیەكی رێپێدراو، خاوەن كۆنتڕۆڵ و دەسەڵاتى لێپرسراوى .
زۆر كردنى گارانتى بۆ ئاوارەكانی كوردستان و هاندانیان بۆ گەرانەوەیان و بەشداری كردنیان لە دوبارە بونیاتنانەوە و پەرەپێدانی وڵات بە رێگەی جێبەجێ كردنی پێداویستییەكانیان . ئەم كارەش دەكرێ لە رێگای نووسینگە بیانییە نەتەوەییەكانى درووستكراو لە لایەن حكومەتى هەرێمى كوردستانى باشوورەوە بەدەست بێت.
یارمەتی دان بە تێكەڵ كردن وهەڵبژاردنی زمانێكی كوردی باو بو نووسین و قسەپێ كردن .
رێز دانان بۆ مافەكانی مرۆڤی و پەیوەندی زَور نزیك بە رێكخراوەكانی مافی مرۆڤی جیهانی و رێكخراوە مەدەنییەكانەوە . راپۆرت كردن و راگەیاندنى هەر چەشنە پێشێلكارییەكى مافەكانى مرۆڤ لە كوردستانى باشوور ، لە رێگاى میدیا رێپێدراوەكانەوە لە كوردستان.
گۆڕینى سیستەمى ئابوورى كوردستان بە شێوەى ئارامى و هەنگاو بە هەنگاو ، لە شێوازى بەكارهێنەوە بۆ شێوازى بەرهەم هێن.
كەم كردنەوەى بەستراوەیى كوردستانى باشوور بە ناوچە و وڵاتانى دەوروبەرى لە هەموو بوارێك دا .
هەوڵدان بۆ دووبارە بونیاتنانەوەى ژێرخانە روخاوەكانى هەرێمى كوردستان، گرینگى دانی تایبەت بە گوند و ناوچە گوندییەكان ،پەرەپێدانى دارایى و كەم كردن و نەهێشتنى نەخوێندەوارى.
هاندانی گەنجەكان ، قوتابیان و خوێندەوارانی زانكۆ بۆ بەشداری كردن لە پەرەپێدانی ناوچەكە. پێكهێنانى دەرفەتى كار بۆ لاوان.
دابین كردنى دامەزراوەى پەروەردەیى بۆ خوێنداران بە دابین كردنى پسپۆڕە ئەندازیاریى و زانستى و تەكنیكیە پێویستەكان.
پەرەپێدانی پەیوەندی لە نێوان هەموو خەڵك ، وڵاتەكان و حكومەتەكانی جیهاندا .
دروست كردنی كوردستانێكی باشووری بێ نیاز لە هەموو بوارەكاندا .
ئەندام بوون
هەموو لاوان و قوتابیانی كورد دەتوانن ببنە ئەندامی ئەو رێكخراوەیە .
مەبەستى K.I.M پەرەپێدانى باندۆرى خۆى و گەڕانە بە دواى كەسانى لێهاتوودا كە وەكوو نوێنەرى خۆى لە ویلایەت و وڵاتان دا دایانبنێت. ئامانجەكانی
K.I.M دامەزراوەیەكی نوێیە بۆ بزووتنەوەی لاوانى كوردى رابردوو.
ئەگەر ئێوە باوەرتان بە خودموختاری بۆ كوردستانی باشوور هەیە كەواتە لە گەڵمان بەشدار بن .



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە