کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


خه ونه کانی شه هیدانی ١٧ ی شوبات و هه ڵوێسته که ی حاجی عه لی کاشی !!

Monday, 28/02/2011, 12:00


ئه مڕۆ ١٧ی شوباته نازانم من بۆ ئه وه نده دڵم خۆشه و زۆریشم حه ز له ده ره وه یه که چی به پێچه وانه وه دایکمم وتی: ئه و ئه ڵێت کوڕم (ڕێژوان) زوو وه ره وه ئاگات له خۆت بێت . تۆ بڵێت دایکم کارێکی گرنگی پێم بێت خۆ هیچ ڕووی نه داوه ؟ نا نا دایکم دیسانه وه خه ونی بینیوه ، وا ئه زانێت خه ونه که ی ئه بیته ڕاستی ، دایکه گیان من ئه بێت بڕۆمه ده ره وه په یمانم داوه لەگەل هاوڕێکانم سروود بۆ نیشتیمان بچڕین . ئه و دونیایه که پڕه له نادادپه روه ره ی کۆمه لایه تی و زووڵم و زۆر داری ، ئه بێت ده سه ڵاتی ئه م دوو بنه ماڵه دکتاتۆره له وڵاته که ماندا نه هێڵێن ، هه ر وه کو چۆن گه نجانی تونس و میسر ئه و دونیای پڕ له زووڵم و زۆرداریه ی ڕژێمه دکتاتۆریته که ی وڵاته که یانیان گۆڕی ، ئێمه یش به پشتیوانی به ش خۆراوه کانی وڵاته که مان ده یگۆڕین . ئای که ڕۆژێکی خۆشه بۆ یه که مین جارە له م وڵاته بێ شه نسه دا بۆنی مه رگی حزبە گەندەلەکان و دکتاتۆره ئه که م ، ئه مڕۆ وا هه ست ده که م هه وایەک هه ڵده مژم پڕه له هیوا و ئاوات بۆ ئاینده یه کی پڕ له به خته وه ری . ئه وه تا له م ١٧ شوباته دا یه که م زه نگی گۆڕانمان به گوێی په ڵخه دکتاتۆره نووستوه کانی کوردستاندا لێدا ، یه که م گوله ی غه دری پیاوانی ٣١ ی ئابیش بوو به نسیبی جه سته ی من و منی پێکا ، یه که م دڵۆپه ی خوینی جەسته ی من و هاوڕێ گۆڕانخوازه کانم . لەم ڕۆژەدا ده ستی جه لاده کانی لقی ٤ پارتی دکتاتۆری سوور کرد، هه ر چنده هێشتا ده ستی سوری خوێناویان له خوێنی سه رده شتدا وشک نه بۆته وه . دیسانه وه خوێن مژان ، تینوی خوێنن !!! دایه من و هه ڤاڵانم هه ڕه شه ی بارزانیمان له بیر نا چێته وه که ده یگوت(ئیمه به خوێن هاتووین به خوێنیش ئه ڕۆین) من دڵنیام له وه ی که دکتاتۆره کانی وڵاته که م له م خوێنه ی من و هاوڕێکانمدا ، ده خلییسکێن ، دڵنیایشم ئێمه ی شه هیدانی ١٧ی شوبات میدالیای ئازادیمان له گه ردن نا ، ووژدانی مردووی بەنج کراوی ده یان مسئوولی گه نده ڵ و داوین پیسمان ڕاچه ڵه کان ، هه ر خوێنی ئێمه شه ئه مڕۆ پێنووسه مل شۆڕه کانی حمه سه عید سه خاف و سه رۆ قادرو حه بیب به درانه کانم ده ئه وه نده ی تر مل شۆڕو رسواکردو ڕوو ڕه شی دونیاو قیامه تیانمان کردن . دایه گیان : کاتێ له لوله ی دۆشکه و بی که ی سی و کلاشینکۆفه کانی لق ئاراستەی جه سته ی شانزادە هه مین به هاره میان کرد ، من له و چرکه ساته تراژیدیایه دا ته ماشای ئه و شێونانه ی جه سته مم ده کرد ، که له هه موو لایه که وه وه کو کانیاو قوڵپه قوڵپی خوێنی ده هات له هه موو جه ستەی ناسکمدا ، خوێن وەک جۆگه ڵه به خوڕ به سه ر شۆسته ی شه قامه کانی شاردا ده ڕۆیشت و گه ندەڵ و دکتاتۆره کان گسک دەدا . له و دیمەنە پڕ له مه رگه ساته یه دا : گوێم لێی بوو له دوای یه که م ده ست ڕێژی پیاوانی غه داری لق ، ده نگه کان له هه موو لایه که وه هاواریان ده کرد : ئه وه ڕێژوانه خه ڵتانه له خوێن، منیش هاوارم ده کرد فریام که ون من ماوو م .. یه کێ ده یگوت مردوه ..یه کێکی که ده یگوت ئه ها سه یرکه ن ! هه ناسه ئه دات.. یه کیکی دی ده یووت نا گیان ئه دات .. یه کێکی تر به قوڕگی گریانه وه ده یقیڕان سه ری هەلبڕن با هەناسە بدات ، هاورێکانم هاواریان ده کرد : ئەمبڵانسی فریاکه وتنمان ده وێت ، ڕۆژی حه شر بوو ، که س ئاگای له که س نه بوو که س نه یده زانی چی بکات ئه وانه ی که نه پێکرابوون وله ئێمه زیاتر شڵه ژا بوون نه دەپرژانە فریاکه وتنی بریندارانی ئه و کوشتارگایه ، زمناکۆ هاواری ده کرد : منیش بریندارم و له خوێندا ئه تلێمه وه سورکێویش به ده نگێکی پچڕ پچڕ هاواری ده کرد : گیانم گڕی گرد سووتام تینومه ئا و ئاو ئاوه م فریا خه ن ، شێرزادش سروودی بۆ نیشتیمان دەووتەوە ! کاتێ منیان بەرەو ئەمبولانسەکە دەبرد هاوارم کرد فریای هاوڕێکانم کەون ، فریای کاکه سورکێو و شێرزاد و زمناکۆ که وون به ڵام که س گوێی لێم نه بوو هه ر ده یان ووت و ده یان ووته وه ، وەزعی ڕێژوان خەتەرە ، به زۆر هه ناسه ئه دات ، خوێنی زۆر لێده ڕوات ، کاتێی سه رمیان هەلبڕی ، هه ناسه یه کی قووڵم هه ڵمژی هه وڵمدا ته ماشایه کی ئاسمانی شارەکەم بکه م ، گلێنه کانی چاووم به زۆر برژانه کانی ده جوولانه وه و پاڵیانی ده نا هه تا وه کو درزێک له نێوان برژانه کان بکا ته وه و چاوه خه والاویه کم بتوانێت بۆ دوا جار سه یرێکی ئاسمانی سلێمانی بکات . پاش ئازارو ماندوو بوونێکی زۆر ئنجا توانێم سه یرێکی قووڵی ئاسمانه خه ماوییه که ی شاری هه ڵمه ت و قوربانی بکه م ، دایکه : من گه لێی له بەخشنده پاڕامه وه ، داوام لێی کرد بۆ ته نها جاریکی شه نسم باتێ تا خواحافیزی یه كجاره کی و دوا ماچی ده ستی تۆ بکه م و تێر تێر بۆنی پرچه کانت بکه م و بڵێم ئیتر چاوه ڕوانم مه به گەردنم ئازاد که دایه گیان ، من بۆ لای سۆران و زه رده شت ده ڕۆم خۆ هه ر خۆم نیم کاکه سورکێ و شێرزادیشم له گه ڵان ، دایه گیان تو خوا ماچی ڕێکانم بۆ بکه و ئاگات له خۆشکه کانم بێت به باوکیشم بڵێی له خوێنم خۆش نه بێت خوێنم به ناهه ق ڕژاوه . که گه یاندمیانه ناو ئەمبڵانسه که ئیدی ئاسمانی سلیمانیم نه ئه بینی ته نها سه قفی ئەمبڵانسه که و ده نگی واقه ووقی ئەمبڵاس نەبێت . گوێم له چرپه چرپێک بوو ، دیاره ستافی ئەمبڵانسه که بوون یه کێکیان به ئه وی دی ده گوت تۆ بڵێت ئه وه ی ده ستڕێژی کردوه له م مێرد منداڵه مرۆڤ بێت؟ ئه وه یتر وتی: ڕاست دەکەیت مرۆڤنین ، کۆیلەکانی بارزانین . که گه یاندمیانە ژووری فریاکەوتن چه ند دکتۆرێ هاتنه سه رم پاش پشکنین گوتیان بیبه نه مه یتخانه من ، هاوارم کرد هه ی هاوار مە مبه ن (ماوم) ئه مه وێت دایکم ببینم به ڵێنی پێم داوه ژنم بۆ بهێنێ و باوکشم قه راره له سه ر بان ، دوو ژوورم بۆ دروست بکات و خاڵشم واسته م بۆ ئه کات ئه بمه پۆلیس ... ئای دایه من له چی خه ونێكدا ڕۆژه کانمان به ڕێ ده کرد خه ونی ژن هێنان و ماڵ و منداڵ و وەزیفه ئه م خه ونانه ته نها خه ونی کوڕه جوانه مەرگه که ت نه بوو دایه ... خه ونی زۆر به ی گه نجانی خێر له خۆ نه دیویی وڵاته ، به ڵام مه خابن خه ونه کانی من و شێرزادو سورکێو گوله ی بی که ی سیه کانی جه لاده ترسنۆکه کانی لق کوشتیان .
دایه من زۆر زۆر تووڕەم له باوکم چونکە منی کرد به قوربانی ئه و سیناریۆیه ی ڕوو زه رده ی بکوژه کانم ، دایه گیان من کوژرام من له خوێندا ئه تلامه وه له ئازاری برینه کانمدا هاوارم ده کرد ئای داگیان.. ئازارم زۆره فریام که وه له خوێنی خۆم و هاوڕێکانمدا خنکام.. باشه باوکه بۆ به مه سعود بارزانی نه ی ووت کوڕه که م بەردیشی نه هاویشتووه ، بۆ کوشتتان ؟ باوکم نه ئه بوایه برینه کانمی بکولانایه ته وه و ئازارمی بدایه ، دایه من وام ده زانی باوکم ته رمه کەم هه ڵده گرێ و ئاڵایه کی کوردستانی ئه دا به سه ریدا و له ناو ئاپۆڕای گۆڕانخوازدا به ده نگێکی گڕی کرێکارانه پڕ له هیوای دونیایه کی ئازادو داپه روه ری یه کسانخوازیه وه هاواری ده کرد ؛ ئه وه تا ئه وە ، کوڕه که م دیسانه وه ناڕازی بوونی دوو پات ده کاته وه له دژی ده سه ڵاته دکتاتۆره گه نده ڵه که ی بارزانی و تاڵه بانیدا ، ئه وه تا ، ئاماده یشه ، به ده یان جاری تر جه سته ی بکات به قوربانی بۆ به دیهێنانی دونیایه کی پڕ له ئازادی و داپه روه ری کۆمه ڵایه تی بۆ نیشتمان، دایه باوکم نەدەبوو: گوێ بگرێ له دکتاتۆره سه ر سۆرە که ی سه ری ڕه ش به به ڵێنی درۆ وه دڵی نه رم بکات له خوێنم خۆش بێت . من کوڕی نیشتمانێك و گه لێکم ئه و نیشتمان و گه ڵه ناڕازیه ئه توانێت له خوێنی من خۆش بێت یان داوا ی دادگای بکوژانم بکات ، هیوادارم مافی ئه وه م پێی بدی ، که بڵێم من به فیزیکی کوڕی تۆم به ڵام به بیرو و خوێن و دڵ و گیان من کوڕی کوردستانم . دایکه : ئه م په یامەم به باوکم بگه یه نه من توڕەم لێی چۆن ڕێگای به خۆیدا به گه وره دکتاتۆری گه له که مان بڵێت سوپاس بۆ خوا ڕێژوان بوو به هۆی ئه وه ی من له گه ڵ تۆ دا به ته له فۆن قسه بکه م !!!!، ئه م هه ڵوێسته ی باوکم زۆر ئازارم ئه دا .. هه ست ده که م ئه یه وێت له ژێر شه رعێتی مافی باوکایه تیدا من له میله ت زەووت بکات و بچوکیشم بکاته وه و به هێندیک دڵنه وایی و به ڵێنی ماده ی و مه عنه ویه کانی بنه ماڵه ی کورد کوژ له ئه لبوومی شه هیدانی به ر فه رعی چواری به عس کوردیدا ده رم بهێنێت . دایه گیان نه ك باوکم که س بۆیی نیه من لە لیستی شەهیدانی ١٧ی شوبات ده ر بهێنێت و شه رعێتیش بدات به جه لاده خوێن ڕێژه کانی ١٧ ی شوبات به بی که یی سی و دۆشکه کانیان به رده وامبن له ڕاوکردنی ئازادی و تیرۆر کردنی خه ونه کانی ئه م نه وه یه که بۆ ئاینده یه کی دیموکراسی و ئازادی و خۆش گوزه رانیه بۆ سه ر جه م تاکه کانی نیشتیمان ....................................!!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە