دۆكیۆمێنته‌كانی ئازادكردنی فڕۆكه‌وانه‌كه بڵاوبوونه‌وه‌و تاڵه‌بانیش بێده‌نگی هه‌ڵبژاردووه
Saturday, 23/05/2009, 12:00
1832 بینراوە
پاش بڵاوكردنه‌وه‌ی ته‌واوی به‌ڵگه‌نامه‌و دۆكیۆمێنته‌كان سه‌باره‌ت به ئازادكردنی (تاریق ڕه‌مه‌زان) فڕۆكه‌وانی كیمیابارانكردنی شاری هه‌ڵه‌بجه له‌لایه‌ن جه‌لال تاڵه‌بانییه‌وه، خوێندكارانی زانكۆكانی كوردستان داواده‌كه‌ن داگا به جدی به‌دوای ئه‌و دۆسیه‌یه‌دا بچێت‌و نه‌هێڵن به هۆكاری "سیاسی" په‌رده به‌سه‌ر ئه‌و دۆسیه‌یه‌دا بدرێت.
دۆكیۆمێنته‌كان بڵاوكرانه‌وه
له ڕۆژی 322005 یه‌كێك له‌تاوانبارانی بۆمبارانكردنی كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه به‌ناوی (تاریق ره‌مه‌زان) له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایشی سلێمانیه‌وه ده‌ستگیركرا، به‌ڵام له ڕۆژی 28102008 له‌بارودۆخێكی "ته‌مومژاویدا" ئازادكرا.
دوای ئازادكردنیشی چه‌ندین به‌ڵگه‌و دۆكیۆمێنت‌و وێنه بڵاوكرانه‌وه سه‌باره‌ت به ئازادكردنی فڕۆكه‌وانه‌كه به‌فه‌رمانی جه‌لال تاڵه‌بانی سكرتێریی گشتی یهكێتیو سه‌رۆك كۆماری عێراق.
له‌چه‌ند هه‌فته‌ی رابردووش‌دا، ماڵپه‌ڕی ئه‌لیكترۆنی (eurokurd) ته‌واوی وێنه‌كانی ساتی ئازادكردنی فڕۆكه‌وانه‌كه‌ی له ئاسایشی سلێمانی بڵاوكرده‌وه.
له‌و وێنانه‌دا كه بڵاوكرایه‌وه، تاریق ره‌مه‌زان له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌و كاته‌ی ئاسایشی سلێمانی‌و ژماره‌یه‌ك كارمه‌ندی ئاسایش‌دا له‌ناو باره‌گای ئاسایشی سلێمانیدا پێش ئازادكردنی دوایین وێنه‌یان پێكه‌وه گرتووه‌و دواتریش له‌ده‌ره‌وه‌ی باره‌گای ئاسایش دوو وێنه‌ی دیكه‌ی تاریق ره‌مه‌زان گیراوه تا ئه‌و كاته‌ی ده‌چێته ناو ئۆتۆمبیلهكهوهو ئاسایش جیده‌هێڵێت.
تاریق ره‌مه‌زان: تاڵه‌بانی ئازادیكرم
هه‌روه‌ها تاریق ڕه‌مه‌زانیش به ده‌ستخه‌تی خۆی نوسیویه‌تی "من نه‌گیرام به‌ڵكو رفێندرامو له‌لایه‌ن جه‌لال تاڵه‌بانیشه‌وه ئازادكرام"
بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و وێنه‌و دیكۆمێنتانه، كاردانه‌وه‌و ناڕه‌زایی خه‌ڵكی كوردستانی لێكهوتهوه به‌تایبه‌تی ناڕه‌زایی كه‌سوكاری قوربانیانی كیمیابارانی شاری هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هیدو داوایانكرد به‌زوویی ئه‌و دۆسیه‌یه یه‌كلابكرێته‌وه.
ئه‌و فڕۆكه‌وانه‌ی كه تۆمه‌تباره به بۆردومانكردنی شاری هه‌ڵه‌بجه به‌چه‌كی كیمیاوی، له چاوپێكه‌وتنێكدا كه ماڵپه‌ڕی (eurokurd) له‌گه‌ڵیدا ئه‌نجامیداوه، جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه به‌فه‌رمانی مام جه‌لال ئازادكراوه، هاوكات به‌رپرسانی ئاسایش‌و دادگای هه‌رێمی كوردستان به‌وه تۆمه‌تبارده‌كات كه رێز له‌مافه‌كانی مرۆڤ ناگرن‌و كاره‌كانیان به‌پێی یاسا نابه‌ن به‌رێوه.
تاریق ره‌مه‌زان له‌مانگی مارتی ساڵی 1988، به فه‌رمانی عه‌لی كیمیایی‌و سه‌دام حسێن، بهفرۆكهی جه‌نگی عیراقی بۆردوومانی شارۆچكه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ی كرد به‌چه‌كی كیمیایو زیاتر له‌پێنج هه‌زار كه‌س له‌و شاره‌دا شههیدبونو به‌هه‌زاران خه‌ڵكیش برینداربون.
به‌ڵام له‌مانگی شوباتی ساڵی 2005 دا له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایش له‌باشوری كوردستان ده‌ستگیركرا. ناوی ئه‌و فرۆكه جه‌نگاوه‌ره، تاریق ره‌مه‌زان ئیبراهیم ئهلعهزاوییه. تاریق تاوانباره به‌جینۆسایدكردن خه‌ڵكی له‌هه‌ڵه‌بجه.
به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی ئاسایش تاریق، له‌كۆتایی ساڵی 2008 له‌زیندانی شاری سلێمانی هه‌ڵهاتوه‌و تائێستاش داواكراوه له‌به‌رامبه‌ر كه‌یسی جینۆسایدكردنی هه‌ڵه‌بجه.
تاریق ره‌مه‌زان، له چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا ده‌ڵێت" له25/10/ 2007، له‌زیندانی كانی گۆمه‌وه بردمییان بۆ زیندانی ئاسایشی گشتی،
له26/10/2007، براكهمو كوره گه‌وره‌كه‌م سهردانیانكردمو پێیان ووتم هاوڕێ بهریتانییهكهم(ئان كلۆد) بانگیكردونو پێی ووتون كه سه‌رۆك تاله‌بانی به‌شه‌خسی ته‌له‌فونی بۆ سه‌یفه‌دین(به‌رپرسی گشتی ئاسایش) كردوه‌و فهرمانپیێداوه كه ده‌سبه‌جێ ئازادم كات. من ئه‌و كاته باوه‌ڕم پێنه‌كردن، لهوبروایهدابوم كه فێل له‌من ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی مانگرتنه‌كه‌م بشكێنم، چونكه ئه‌وان زۆر بێتاقه‌تبوون سه‌باره‌ت به ته‌ندرووستی من"
وتیشی له 28/10/2007 ، پاسه‌وانێك بردمی بۆلای حاجی جه‌مال(سكرتێری مامۆستا سه‌یفه‌دین)و ئه‌ویش ووتی:"كاك تاریق برۆن بۆلای سه‌یفه‌دین." كاتێك گه‌شتینه ئۆفیسه‌كه‌ی سه‌یفه‌دین براكه‌شم له‌وێبوو. سه‌یفه‌دین ووتی: "كاك تاریق پیرۆزه، مام جه‌لال فه‌رمانی پێداوم كه‌تۆ ئازادبكهم."
خوێندكارانی زانكۆ داوای دادگاییكردنی تاڵه‌بانی ده‌كه‌ن
خوێندكارانی زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان، پێیان وایه ده‌بێت تاڵه‌بانی دادگایی بكرێت‌و ده‌ڵێن نه‌ده‌بوو تاڵه‌بانی ئه‌و فڕۆكه‌وانه‌ی ئازادبكردایهو تاڵه‌بانی پێشێلی یاسای كردووه.
نه‌به‌رد بورهان خوێندكاری كۆلێژی یاسا‌و ئێوارانی زانكۆی كۆیه، وتی"نه‌ده‌بوو جه‌لال تاڵه‌بانی بڕیاری ئازادكردنی ئه‌و فڕۆكه‌وانه‌ی بدایه، ئه‌و بڕیاره له‌جێگه‌ی خۆیدا نییه، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و فڕۆكه‌وانه ده‌ستی سوره به‌خوێنی 5 هه‌زار شه‌هید له‌گه‌نج و پیرو مناڵانی شاری هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید"
نه‌به‌رد ئه‌و بڕیاره‌ی تاڵه‌بانی به پێشێلكردنی سه‌روه‌ری یاسا ناوبرد‌و وتی " ده‌بێت یاسا بڕیار له‌سه‌ر چاره‌نوسی ئه‌و كه‌سانه بدات نه سیاسییه‌كان"
وتیشی " هیچ پاساوێك نیه بۆ ئازادكردنی ئه‌و تۆمه‌تباره، چونكه به‌ڵگه‌كان ئه‌و راستییه ده‌سه‌لمێنن ئه‌و فرۆكه‌وانه گازی ژه‌هراوی كردوه به‌سه‌ر هه‌ڵه‌بجه‌دا، به‌كارهێنانی گازی كیمیایش دژی هه‌رمیلله‌تێك پێشێلكاریه بۆسه‌ر یاسای ناوخۆیی‌و یاسای نێوده‌وڵه‌تی.
نه‌به‌رد پێی وایه، ده‌بێت داواكاری گشتی هه‌ستێ به‌به‌رزكردنه‌وه‌ی داوا له‌سه‌ر ئه‌و فڕۆكه‌وانه، چونكه داواكاری گشتی به‌رگری له خاوه‌ن ماف ده‌كات"
وتیشی ئێمه‌ی كورد خاوه‌ن مافین له‌م كێشه‌یه‌دا، پێویسته ده‌وڵه‌تی عێراق ئه‌و داوایه به‌رز بكاته‌وه بۆ به‌رده‌م ده‌وڵه‌تی سوید، بۆئه‌وه‌ی ئه‌و فڕۆكه‌وانه ده‌ستگیر بكرێت و ته‌سلیم به ده‌وڵه‌تی عێراق بكرێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و تاوانباره دادگایی بكرێت و به‌سزای خۆی بگات.
هه‌رچه‌نده له‌سه‌ره‌تای بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه سه‌ره‌تاییه‌كاندا، ئاسایشی سلێمانی به‌توندی ئه‌وه‌ی ره‌تكرده‌وه كه تاڵه‌بانی ئه‌و فڕۆكه‌وانه‌ی ئازادكردبێتو ڕایانگه‌یاند كه ئه‌و فڕۆكه‌وانه "رایكردووه"، به‌ڵام پاش دان پێدانانهكهی فڕۆكهوانهكهو بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌كان هیچ شتێك نه‌مایه‌وه كه ئاسایش ئه‌وانه ره‌تبكاته‌وه‌و بێده‌نگیان هه‌ڵبژاردووه.
دالیا عه‌لی، خوێندكاری كۆلێژی ئه‌ندازیاری زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین، پێیوایه ئازادكردنی فڕۆكه‌وانه‌كه گه‌وره‌ترین خیانه‌ت بوو به‌رامبه‌ر به‌میلله‌تی كورد، وتیشی تاڵه‌بانی هیچی كه‌متر نییه له‌و فڕۆكه‌وانه‌ی كه هه‌ڵساوه بهكیمیابارانكردنی شاری هه‌ڵه‌بجه.
دالیا وتی "پێویسته جه‌لال تاڵه‌بانی له‌جیاتی ئه‌و فڕۆكه‌وانه ببرێته دادگا‌و دادگایی بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی بۆ خه‌ڵكی شاری هه‌ڵه‌بجه بۆیان ئاشكرابێت كه چ دۆستێكیان هه‌یه له‌پشته‌وه خه‌نجه‌ریان لێده‌دات، بۆ هه‌مو كه‌س روون بێته‌وه كه بوونه‌ته هۆی پهكخستنهكانی سه‌ركه‌وتنه‌كانی كورد، هه‌ر ئه‌وانیش بونه‌ته ئه‌و مه‌ینه‌تیانه‌ی كه‌به‌سه‌ر گه‌لی كورددا هاتووه"
شه‌یما ئه‌حمه‌د، خوێندكاری كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی كه‌لاری زانكۆی سلێمانی، به‌هه‌مان شێوه‌ی هاوڕێكانی وتی"پێویسته هه‌ركه‌سێك به‌هه‌ر سیفه‌تێك ئه‌م تۆمه‌تباره‌ی ئازادكردوهو ده‌ستی هه‌بووه له‌ئازادكردنی و ئه‌وه‌ی یارمه‌تی ده‌ربووه بدرێته دادگا"
وتیشی پێویسته دادگاش رێوشوێنی یاسایی گونجاو بگرێته‌به‌ر بۆ لێكۆلینه‌وه لهوردهكارییهكانو ده‌ستگیركردنی ئه‌وكه‌سانه‌ی كه ئه‌و تاوانباره‌یان ئازادكردووه، ئه‌و كه‌سان خیانه‌تیان له‌خوێنی شه‌هیدان كرد‌و زۆر له فرۆكه‌وانه‌كه تاوانبارترن.
سروش عه‌بدولره‌حمانی خوێندكاری زانكۆی كۆیه، پیچی وایه، ئه‌م هه‌ڵانه‌ی رووده‌ده‌ن یه‌كه‌م جار‌و دووه‌م جار نابێت به‌ڵكو دوباره ده‌بنه‌وه.
سروش وتی"نه‌ده‌بوو تاڵه‌بانی له‌و به‌رپرسیارێتییه گه‌وره‌یه ئه‌و هه‌ڵه گه‌وره‌یه‌ی به‌سه‌ردا تێبپه‌ڕێت، به‌بڕوای من ئه‌وه هه‌ڵه نییه به‌ڵكو ئه‌وه ناهه‌قیه‌كی گه‌وره‌یه به‌رامبه‌ر به خوێنی شه‌هیدان و كه‌س وكاری كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه"
وتیشی"له‌مه‌ودوا نابێت خه‌ڵكی كوردستان بێده‌نگ ببن له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م هه‌موو نادادپه‌روه‌ری نا یهكسانیهدا، نابێت هیچ كه‌سێك له‌سه‌روی یاساوه بێت"، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد ئه‌گه‌ر دادگا سه‌ربه‌خۆ بوایه تاڵه‌بانیش بڕیارێكی له‌جۆره‌ی ده‌رنه‌ده‌كرد، بۆیه حه‌قی خۆیه‌تی له‌مه‌ودوا دادوه‌ره به‌رێزه‌كانمان بوێر وچالاك بن، وه‌كو ئه‌وه‌ی له پاكستان بینیمان هه‌مو دادوه‌رو پارێزه‌ران رژانه سه‌رشه‌قامه‌كان دژی بڕیارێكی په‌روێز موشه‌ره‌ف كهدادوهرێكی دادگای ئه‌و وڵاته‌ی كه‌نار خستبوو"
به‌بۆچوونی سروش، پێویسته تاڵه‌بانی له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و كاره‌ی كردویه‌تی داوای لێبوردن له‌كه‌س وكاری قوربانیانی هه‌ڵه‌بجه بكات، لهئلزادكردنی ئه‌و فرۆكه‌وانه‌ی كه‌ده‌ستی سور بوو به‌خوێنی شه‌هیدانی خه‌ڵكی بێتاوانی هه‌ڵه‌بجه.