یه‌کگرتوو هه‌ڕه‌شه‌ی له‌سه‌ره..
Saturday, 26/02/2011, 12:00
ده‌قی به‌یانه‌كه:
به‌ناوی خوای به‌خشنده ومیهره‌بان
سه‌باره‌ت به‌و بارودۆخه تازه‌یه‌ی رووی كردۆته كوردستان وكه‌ركوك وناوچه دابڕێنراوه‌كان وئاقاری خۆپیشاندانه‌كان ، مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان ئه‌م چه‌ند خاڵه ده‌خاته روو:ـ
یه‌كه‌م : له‌م كاته‌دا كه ناحه‌زانی كوردستان ولایه‌نه شۆفێنیه‌كان پیلانێكیان به‌ده‌سته‌وه‌یه دژی كه‌ركوك وئه‌زمونی كوردستان به‌گشتی ، ئێمه به له‌به‌رچاوگرتنی هه‌ستیاری پێشهاته‌كان به‌پێویستی ده‌بینین كه هه‌ڵوێستی حزب وهێزه سیاسیه كوردستانیه‌كان یه‌كبخرێته‌وه دژ به‌و پیلانه و، به‌یه‌ك هه‌ڵوێستی وهه‌ماهه‌نگی وهه‌ڵویستی تۆكمه‌ی هه‌موو هێزه سیاسییه‌كان رووبه‌ری دۆخه‌كه ببینه‌وه ویه‌كڕیزی گه‌لی كوردستان بپارێزین .
دووه‌م : وێڕای پشتگیری كردنی یه‌كگرتوو له مافی خۆپیشاندان ، نیگه‌رانی خۆمان ده‌رده‌بڕین به‌رانبه‌ر شێوانی ئاراسته‌ی خۆپیشاندانه‌كان له‌هه‌ندێ شوێن وهه‌ڵكوتانه‌سه‌ر باره‌گا حزبیه‌كان ، بۆیه خوازیارین جه‌ماوه‌ری خۆپیشانده‌ر رێگری بكه‌ن له شێواندنی كه‌ش وهه‌وای موماره‌سه كردنی ئه‌م مافه ده‌ستوریه‌ی خۆیان و تێكه‌ڵكردنی به‌هه‌ر مه‌رامێكی تر به‌تایبه‌ت به‌ئامانجگرتنی باره‌گای هه‌ر حزب وده‌زگایه‌كی فه‌رمی .
سێیه‌م : ئێمه له یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان به پێویستی ده‌بینین كه ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی هه‌موولا له‌روماڵكردنی رووداوه‌كاندا به‌رپرسانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه بكه‌ن ، ورێگه‌نه‌ده‌ن ببنه هۆی شێواندنی ئامانجی خۆپیشانده‌ران و به‌زاندنی سنوری یاسایی وشێواندنی كه‌ش وهه‌وای ئه‌منی وسیاسی هه‌رێمی كوردستان.
چواره‌م : داواكارین كه جه‌ماوه‌ری خۆپیشانده‌ر داواكاریه‌كانی خۆیان به لێژنه‌ی تایبه‌تمه‌ندی په‌رله‌مان بگه‌یه‌نن كه له‌لایه‌نه‌كانی موعاره‌زه وده‌سه‌ڵات پێك هاتوه و، لایه‌نی ده‌سه‌ڵاتیش له زوترینكاتدا میكانیزمی جێبه‌جێ كردنی هه‌ر (17) خاڵه‌كه‌ی په‌رله‌مان دابنێ و، وه‌ڵامی خواسته‌كانی جه‌ماوه‌ر بده‌نه‌وه .
پێنجه‌م : به‌داخه‌وه چه‌ند رۆژێكه جه‌نگێكی ده‌رونی به‌رانبه‌ر حزبمان ده‌كرێت وهه‌ندێ پروپاگه‌نده بڵاو ئه‌كرێته‌وه و هه‌ڕه‌شه له گیانی كادر و هه‌ڵكوتانه سه‌ر باره‌گا وده‌زگاكانمان ده‌كرێت ، ئێمه رایده‌گه‌یه‌نین به‌م ره‌فتاره ناشارستانی وتێكده‌رانه یه‌كگرتوو ناچێته ژێر فشاری هیچ لایه‌نێك و، ستراتیژی ئیسڵاحی یانه‌ی خۆی ناگۆڕێت و، به‌رێی رێكاره ده‌ستوری ویاسایی یه‌كان درێژه به كار وچالاكی یه مه‌ده‌نییه‌كانی خۆی ده‌دات ، لێره‌دا وه‌بیری هه‌موو لایه‌ك دێنینه‌وه كه ئه‌ركی پاراستنی گیانی كادر وباره‌گا وده‌زگاكانمان له ئه‌ستۆی لایه‌نی ده‌سه‌ڵاتدایه .
مه‌كته‌بی سیاسی
یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان
26/2/2011 - هه‌ولێر
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست