نه‌وشیروان مسته‌فا بۆچی سه‌ردانی تاڵه‌بانی ده‌كات؟
Sunday, 23/09/2012, 12:00
به‌لای ئه‌وانه‌ی كه چاودێری دۆخی نێوان یه‌كێتی و گۆڕانیان كردووه، سه‌ردانیكردنی (نه‌وشیروان مسته‌فا)ی رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ لای (جه‌لال تاڵه‌بانی) سه‌رۆك كۆماری عێراق و سكرتێری گشتی یه‌كێتی، شتێكی چاوه‌ڕواننه‌كراو نیه، ئه‌مه له‌كاتێكا دۆخی ته‌ندروستی تاڵه‌بانی و گه‌ڕانه‌وه‌ی له ئه‌ڵمانیا، هۆكاری سه‌ره‌كین، به‌ڵام هه‌ندێ هۆكاری لاوه‌كیش هه‌یه كه شایانی هه‌ڵوێسته له‌سه‌ركردنن.
هه‌رچه‌نده وه‌ك ئه‌ركێكی كۆمه‌ڵایه‌تی و هاوڕێیه‌تی ئه‌م سه‌ردانه‌ی (نه‌وشیروان مسته‌فا) بۆ لای (تاڵه‌بانی) ده‌لاله‌تی خۆی هه‌یه و كاریگه‌ری به‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌وه جێده‌هێڵێت كه ئه‌ندامی یه‌كێتی نیشتیمانین و سۆز‌و هه‌وادارییان بۆ نه‌وشیروان مسته‌فا هه‌یه، له‌لایه‌ن زۆربه‌ی خه‌ڵكیشه‌وه ئه‌و ده‌لاله‌ته‌ی هه‌یه كه نه‌وشیروان مسته‌فا هێنده سیاسییه‌كی وشكیش نیه، سه‌ردانی براده‌ره دێرینه‌كانی خۆی نه‌كات له‌كاتی ناخۆشیدا.
ئه‌گه‌ر به‌دوای ئه‌و هۆكارانه‌دا بگه‌ڕێین جیاواز له رووه كۆمه‌ڵایه‌تی و هاوڕێیه‌تیه‌كه‌ی ئه‌م سه‌ردانه، نه‌وشیروان مسته‌فا یه‌كێكه له‌و سیاسیانه‌ی كه له‌دوای هاتنه ده‌ره‌وه‌ی له یه‌كێتی، زۆر لێزانانه توانیویه‌تی ته‌وقیت و شوێنی كرداره‌كانی خۆی دیاریبكات و به ئامانجه سیاسییه‌كانی خۆی به‌كاریانبهێت.
ئه‌م سیاسیه له‌كاتی گه‌رمبونی دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵیه‌كانی ناوخۆ كابرایه‌كی تونده‌و له‌كاتی مه‌ترسییه‌كانی سه‌ر هه‌رێمیش خاو ده‌بێته‌وه، هه‌ربۆیه هیچ سه‌یرنیه ئه‌و له یه‌ككاتدا دژه به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ هێزێكی سه‌ربازی هه‌بێت و نه‌رمیشه بێ ئه‌وه‌ی واز له بۆچون و قه‌ناعه‌ته سیاسییه‌كانی خۆی بهێنێت.
گومانی تیادا نیه ئێستا دۆخی ناوخۆی و ده‌ره‌كی هه‌رێمی كوردستان زۆر خراپه، له‌لایه‌ك پارتی دیموكراتی كوردستان، هه‌موو جومگه گرنگ و هه‌ستیاره‌كانی ده‌سه‌ڵاتیان به‌ده‌سته‌یه‌وه، له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه له‌مه‌سه‌له‌ی نه‌وتدا ئه‌م هێزه خۆی به‌ساحێبی كوردستان ده‌زانێت، هه‌ركاتێك بیه‌وێت قه‌یران دروستده‌كات و هه‌ركاتێكیش نه‌یه‌وێت هێوری ده‌كاته‌وه.
ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ئه‌مه ناره‌زایی قاعیده‌ی یه‌كێتی لێكه‌وتۆته‌وه، له ئاستی سیاسه‌تی عێراقیشدا پارتی و یه‌كێتی زۆر له‌یه‌ك دوركه‌وتونه‌ته‌وه‌و چاوه‌ڕوانی دابڕانی زیاتریان لێده‌كرێت.
تاڵه‌بانی وه‌ك سیاسیه‌كی به ئه‌زمون و لێزان، وه‌ك چۆن هه‌میشه هه‌موو قسه‌كان و بڕیاره‌كانی بۆ لای خۆی بردۆته‌وه، ئه‌مجاره‌ش به‌هاتنه‌وه‌ی و گه‌رمتركردنه‌وه‌ی سه‌ردان و چاوپێكه‌وتنه سیاسیه‌كان،ئه‌وه‌ی پیشانی عێراقییه‌كان دا، كه كۆتایی هه‌موو كێشه‌كان لای خۆیه‌تی وخۆی بڕیارده‌ری سه‌ره‌كییه، دیاره ئه‌مه‌ش هه‌رچه‌نده بارزانی نه‌یاری سه‌ره‌كییه‌تی، به‌ڵام بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه وه‌كچۆن نه‌رۆشته به‌ره‌ی بارزانییه‌وه، ئاوه‌هاش نه‌رۆشته به‌ره‌ی مالكییه‌وه، هه‌ربۆیه تاڵه‌بانی، له ئێستا بێ پشتگیركردنی نه‌وشیروان مسته‌فا، له‌و بواره‌دا هیچی بۆناكرێت و پێویستی به بێده‌نگی گۆڕان هه‌یه.
به‌ڵام ئایا گۆڕان له‌به‌رامبه‌ری چیدا ئه‌مه ده‌كات؟ دیاره وه‌ك وتمان نه‌وشیروان مسته‌فا، هه‌میشه خۆی ساته‌كان هه‌ڵده‌بژێرێت بۆ هه‌نگاوه‌كانی نه‌وه‌ك ساته‌كان ئه‌و هه‌ڵبژێرێت، هه‌ربۆیه له‌به‌رامبه‌ردا پشتگیری یه‌كێتی ده‌وێت بۆ چاكسازی له‌دۆخی سیاسی‌دا.چۆن؟
یه‌كێتی ئێستا به‌ره‌سمی له‌دوای كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی له دوو رۆژی رابوردودا رایگه‌یاند كه دۆخی حوكمڕانی له هه‌رێمدا خراپه‌و ده‌بێت ده‌ستورو ئه‌و یاسایانه‌ی دیكه بگه‌ڕێته‌وه بۆ په‌رله‌مان كه ره‌هه‌ندی نیشتیمانیان هه‌یه، هه‌روه‌ها رێككه‌وتننامه‌ی ستراتیژی پارتی و یه‌كێتی (كه‌پێشوتر وه‌ك موقه‌ده‌س سه‌یرده‌كرا)، پێویستی به هه‌مواركردنه‌وه هه‌یه.
كه‌واته نه‌وشیروان مسته‌فا سه‌ردانه‌كه‌ی كاتی خۆیه‌تی، ئه‌و له‌لایه‌ك ئه‌ركه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كه‌ی به‌جێده‌هێنێت، له‌لایه‌كی دیكه‌ش سیاسه‌ت ده‌كات، سیاسه‌تێك كه دواجار به بڕوای خۆی به چاكسازی كۆتایی دێت.
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست